كۆشكی کرێملین ئه‌مرۆ هەینی رایگەیاند، ڤلادیمیر پووتین سەرۆک کۆماری رووسیا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لوتکەی رێکخراوی هاوکاریی شەنگەهای لە چین لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان هاوتا تورکەکەی لە وڵاتی چین كۆبوویه‌وه و باسیان لە شەڕی ئۆکراینا كرد.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 29ی ئاب، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پریس" بڵاویكردووه‌ته‌وه: یوری ئوشاکۆڤ، راوێژکاری سیاسەتی دەرەوەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند: تورکیا رۆڵێکی گرنگی هەیە لە میکانیزمی دۆزینەوەی رێگاچارەیەک بۆ پرسی ئاشتی له ئۆكراینا.
راشیگه‌یاند: توركیا هه‌موو كات ئاماده‌باشی پیشان داوه كه ببێته نێوه‌ندگیر بۆ وه‌ستانی شه‌ڕی سێ ساڵه‌ی نێوان رووسیا و ئۆكراینا، بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی شاندی باڵای رووسیا و ئۆكراینا تا ئێستا له دیداری ئیستانبول به‌یه‌ك گه‌یشتوون بۆ دانوستانی ئاشتی .
میدیاكانی رووسیا بڵاویانكردووه‌ته‌وه: تا ئێستا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی نێوان پووتین و ئه‌ردۆغان له لوتكه‌ی چین نه‌خراوه‌ته‌ڕوو. به‌ڵام سه‌رچاوه‌كانی ئاگادار رایانگه‌یاندووه كه باس له پرسی ئاشتی و وه‌ستانی شه‌ڕ كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.