Erbil 31°C چوارشەممە 10 حوزەیران 21:08

چیای گڕکانی ماراپی لە ئیندۆنیزیا جارێکی دیکە تەقییەوە

کوردستان TV
100%

ڕۆژی چوارشەممە، 16ـی تەمووز، چیای گڕکانی ''ماراپی'' لە سوماتراى ڕۆژئاوای ئیندۆنیزیا، جارێکی دیکە تەقییەوە و ستوونێکی چڕی لە خۆڵەمێش و دووکەڵ بە ئاسماندا بڵاوکردەوە، ئەمەش مەترسییەکانی لەسەر دانیشتووانی ناوچەکە دروست کردەوە.

چیای ماراپی لە یەکەم تەقینەوەیەوە لە 3ـی کانوونی یەکەمی 2023، تا ئێستا زیاتر لە 450 جار تەقیوەتەوە، ئەمەش وای کردووە ببێتە یەکێک لە چیا گڕکانییە چالاک و مەترسیدارەکانی ناوچەکە.

دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە هۆشداریی توندیان بڵاوکردووتەوە و نزیک بوونەوە یان ئەنجامدانی هەر چالاکییەک لە دووریی 3 کیلۆمەتری لە دەوری ناوەندی تەقینەوەکەی قەدەغە کردووە، بۆ ئەوەی سەلامەتیی گیانی هاوڵاتییان بپارێزن.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دوایین هەواڵ

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.