Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 00:27

ئوسترالیا و کۆریای باشوور نمایشی سەربازیی هاوبەش ئەنجام دەدەن

کوردستان TV
100%

کۆریای باشوور بە پێشکەتووترین جۆری تۆپهاوێژ بەشداری لە نمایشی سەربازیی هاوبەش لەگەڵ ئوسترالیا دەکات.

ڕۆژی دووشەممە، 14ـی تەمووز، کۆریای باشوور و ئوسترالیا نمایشێکی گەورەی سەربازیی هاوبەشیان بە ناوی ''تالیسمان سەیبەر'' دەست پێ کرد.

نمایشی سەربازیی تالیسمان سەیبەر بە یەکێک لە گرنگترین نمایشە سەربازییە هاوبەشەکان دادەنرێت کە ئوستورالیا سەرپەرشتی دەکات و تێیدا ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی هاوپەیمان بەشداری دەکەن. ئامانج لەم نمایشە سەربازییانە بەهێزکردنی هەماهەنگی و توانای وەڵامدانەوەی هاوبەشە لە بەرامبەر هەر جۆرە هەڕەشەیەکدا.

کۆریای باشوور بە تۆپهاوێژی هاویتزەر K9A2 بەشداریی لەو نمایشەدا کردووە، ئەو تۆپهاوێژە بە جووڵەی خێرا و وردبینی لە پێکانی ئامانجەکانی ناسراوە و تەکنەلۆژیایەکی بەهێزی سەربازی تێدا بەکارهاتووە.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دوایین هەواڵ

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.