قایمقامیەتی قه‌زای ناوه‌ندی هەولێر له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماری چاڵاكییه‌كانی رۆژانی جه‌ژنی قوربانی له سنووری شاری هه‌ولێر بڵاوكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه: پۆلیسی قایمقامیەت 15 قەسابیان دەستگیر کردووە و 27 شوێنی فرۆشتنی خۆراک و گۆشتفرۆشییان داخستووە و چوار ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی ئاژەڵیش دەستییان بەسەردا گیراوە.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9ی حوزه‌یرانی 2025 قایمقامیەتی قه‌زای ناوەندی هەولێر ئاماری چاڵاكییه‌كانی چوار ڕۆژی جەژنی قوربانی بڵاوکردەوە، له ئامارەکاندا هاتووه: لە گوندی گردەڕەشە چوار دوکانی گۆشتفرۆشی داخراون، 22 سەر مەڕ دەستی بەسەردا گیراوە.
جگە لەوە لەلایەن بەڕێوبەرایەتی ژینگەپارێزییەوە هەزار و 124 تۆن پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی فڕێ دراوە.
له راگه‌یه‌نراوی ئاماری رۆژانی جه‌ژنی قورباندا قایمقامیەتی هەولێر راشیگه‌یاندووه: لە کوشتارگەی هاوچەرخی هەولێر هەزار و 461 ئاژەڵ به پێی رێكاره ته‌ندروستییه‌كان سه‌ربراون و كراونه‌ته قوربانی، لەو ژمارەیە 270 ئاژەڵی گەورە و هەزار و 191 ئاژەڵی بچووک بوونه.
جێی باسه ، به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لەماوەی ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستان پێنج تووشبووی نەخۆشی تای خوێنبەربوون تۆمار کراون، یەکێک لە تووشبووانیش گیانی لەدەستداوه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه: بەر لە هاتنی جەژنی قوربان پارێزگای هەولێر هۆشداری بە دانیشتوانی هەولێر دا، بەهۆی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون جگە لە کوشتارگەکان ڕێگا پێدراو نییە ئاژەڵ لە دوکانەکانی گۆشتفرۆشی و ماڵان بکوژرێتەوە، به پێچه‌وانه‌وه هه‌ر كه‌سێك پابه‌ندی رێنماییه‌كان نه‌بێت رووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌بیته‌وه و ده‌ستگیر ده‌كرێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.