ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی ئاداری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا کە تۆمماسۆ سانسۆنی، کونسوڵی گشتيی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دوایین پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیتالیا تاووتوێ کرا و جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بە تایبەتی پشتیوانیکردنی چاکسازییەکانی حکومەت و وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.