Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:45

بازگەكانی شاری كەركووك ڕادەستی پۆلیس كران

کوردستان TV
100%

لە چوارچێوەی فەرمانێكی محەمەد شیاع سودانی بۆ ڕادەستكردنی ئەمنیەتی بازگەكان بە پۆلیسی شارەكان، بازگەكانی شاری كەركووك ڕادەستی پۆلیسی خۆجێیی شارەكە كراوە.

لەمبارەیەوە نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی عێراق، لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، ڕایگەیاند "لە چوارچێوەی پلانی ڕادەستکردنی ئەمنیەت بە ھێزەکانی پۆلیس وەکو ھەنگاوی یەکەم بەکرداری بازگەکانی کەرکووک ڕادەستی ھێزەکانی پۆلیس کراون و سوپای لێکشاوەتەوە، ئەمەش ھەنگاوێکی گرنگە کە بازگەکانی بۆ ھەرێمی کوردستان دێن لە کەرکووک ڕادەستی پۆلیس کراون و ئێستا ئەوان بەڕێوەی دەبەن".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دوایین هەواڵ

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.