Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 03:17

وێنە؛ لە مانگی نیسان 23 حاڵەتی پەلاماردانی سەگ لە شنگال تۆمار کراوە

کوردستان TV
100%

سەگی بەرەڵا و بێلانە لە زۆربەی شار و پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان مەترسییان لەسەر ژیانی هاووڵاتییان دروست کردووە، لە سەرەتای مانگی نیسانەوە تاوەکو ئێستا تەنیا لە شنگال 23 حاڵەتی پەلاماردانی سەگ تۆمار کراوە.

بەرەکات حاجۆ، بەڕێوەبەری بنکەی تەندروستی خانەسۆر ڕایگەیاند: سەگی بەرەڵا مەترسییەکی گەورەی لەسەر دەڤەری شنگال دروست کردووە.

ڕاشیگەیاند: لە سەرەتای مانگی نیسان تاوەکو ئێستا 23 حاڵەتی پەلاماردانی سەگ تۆمار کراوە، کە یەکێک لەو کەسانە بەهۆیەوە گیانی لەدەست داوە.

بەڕێوەبەری بنکەی تەندروستی خانەسۆر ئاماژەی بەوەش دا کە ئێستا ژمارەیەک بریندار مەترسیی لەسەر ژیانیان دروستبوون، بەشێک لەوان ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی شاری مووسڵ تلەعفەر کراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دوایین هەواڵ

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.