Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 22:53

ڤیدیۆ.. لەكاتی كاركردن پاشماوەی باڵەخانەیەكی داڕووخاو دەكەوێتە سەر تیمەكانی فریاگوزاری

کوردستان TV
100%

لە گرتەیەكی ڤیدیۆیی كاری ڕزگاركردن لە توركیادا ڕووخانی پاشماوەی باڵەخانەیەك لەسەر ئەو تیمانەی كە كارەكانی گەڕان لە هاتای ئەنجامدەدەن، دەركەوتووە.
لە ڤیدیۆكە كۆمەڵێك پیاوی فریاگوزاری لە یەكێك لە باڵەخانە ڕووخاوەكاندا ئەركەكانیان ئەنجام دەدا، پێش ئەوەی بەشێكی زۆری بیناكە بەسەریاندا بڕوخێت.
هەوڵەكانی تیمەكانی گەڕان و فریاگوزاری هێشتا بەردەوامە لە شەشەمین ڕۆژی لەسەریەك لە كارەساتی بوومەلەرزەكەی بەرەبەیانی دووشەممەی ڕابردوو توركیا و سووریای گرتەوە.
ئاماری گیان لەدەستدان لە توركیا و سوریا 24 هەزار و 150 كەسی تێپەڕاندووە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دوایین هەواڵ

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.