دوای ئەوەی دوێنێ دووشەممە 14ی تشرینی دووەمی 2022، سوپای پاسدارانی ئیران لە ڕیگەی مووشەک و درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشی کردە سەر خاکی هەرێمی کوردستان و ئەمەش کاردانەوەی نێوخۆیی و نێودەوڵەتیی لێ کەوتەوە.
کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر لە راگەیەندراوێکدا سەرکۆنەی هێرشەکان دەکات و رایدەگەیەنێت: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هێرشی مووشەکی و درۆنی ئەمڕۆی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان بە توندی ئیدانە دەکات و داوا لە ئێران دەکات هێرشەکانی بۆ سەر دراوسێکەی و خەڵکی عێراق بوەستێنێت. هاوشانی سەرکردەکانی حکومەتی عێراقی لە بەغداد و هەرێمی کوردستان ڕادەوەستین و ئیدانەی ئەم پێشێلکارییانەی سەروەریی عێراق دەکەین.
كاسرێن كڵۆنا، گوتهبێژی وهزارهتی ئهوروپا و كاروباری دهرهوهی فەڕهنسا لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەمڕۆی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکات و ڕایدەگەیەنێت: فەڕەنسا هەموو پێشێلکارییەکان بۆ سەر سەروەریی عێراق شەرمەزار دەکات. داوای ڕێزگرتن لە سەروەریی یەکپارچەیی عێراق دەکات و لە چوارچێوەکەشیدا پەرۆشی خۆی بۆ سەقامگیریی هەرێمی کوردستان وەبیر دەهێنتەوە.”
لای خۆشیەوە کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر سەرکۆنەی هێرشهكه دەکات و ڕایدەگەیەنێت: "سەرکۆنەی هێرشی دووبارەی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکەین. داوا لە ئێران دەکەین ڕێز لە یەکپارچەیی خاک و سەروەریی عێراق بگرێت. دەبێ هێرشەکان دەستبەجێ بوەستێنرێن.
کونسوڵخانەی کەنەداش لە هەولێر لە پەیامێکدا، رایگەیاند: بەردەوامیی هێرشەکانی ئێران بە مووشەک و درۆن بۆ سەر هەرێمی کوردستانی عیراق جێگەی قبووڵکردن نییە، ئەم جۆرە هێرشانە سەروەریی عێراق پێشێل دەکەن و ژیانی هاووڵاتییان دەخاتە مەترسییەوە و هیچ چارەسەرێك پێشکەش بە داوا ڕەواکانی هاووڵاتییانی ئێران بۆ گۆڕانکاریی ناکات."
نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی) لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرکۆنەی هێرشەکانی کرد و ڕایگەیاند: ئیدانەی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان دەکەین کە پێشێلکردنی سەروەریی عێراقە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراقی فیدراڵیش لە ڕاگەیەندراوێکدا هێرشەکانی سەركۆنە كرد و رایگەیاند: ئەم شێوازه تاكلایهنه و دوژمنكارانهیه نابێته هۆی فاكتهری پێشخستنی چارهسهرهكان بۆ هێنانهدی سهقامگیری، ڕهنگدانهوهی بهردهوامی ئهم ههڕهشانه دهبنه هۆی ئاڵۆزی له ناوچهكه و بهرزكردنهوهی ئاستی گرژییهكان.
کاردانەوە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان لەسەر هێرشەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.