پاش جێبەجێكردنی پرۆژەی پێوەری زیرەك، وەزارەتی كارەبا بە شێوەی ئەزموونی سەرقاڵی جێبەجێكردنی سیستەمی پریپەیدی كارەبایە، كە لە بواری ئابوورییەوە بۆ هاووڵاتیان و حكومەت سوودێكی زۆری دەبێت.
لەو شوێنانەی كە سیستەمی پریپەید جێبەجێ كراوە، هاوبەشانی كارەبا پارەیەكی كەمتر بە كرێی كارەبا دەدەن و لە بری دوو كرێی كارەبا (ئەهلی و حكومی) تەنیا كرێی كارەبای 24 كاتژمێری نیشتمانی دەدەن، بە بێ ئەوەی گۆڕانكاری بەسەر نرخی یەكەی كارەبای نیشتمانیدا هاتبێت.
لەوبارەیەوە ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی كارەبا لە لێدوانێكدا بۆ پێگەی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستانی راگەیاند: هەرزانترین نرخی كارەبا لە هەموو جیهاندا لە هەرێمی كوردستانە، لە قوناخی یەكەمدا هەر كیلۆ واتێكی كارەبا بۆ ماڵان دوو سەنتە. لە سیستەمی پریپەیدا، دەستكاری نرخی كارەبا نەكراوە، تەنیا ئەوەیە كە سەری مانگ كرێی كارەبایەكی 24 كاتژمێری دەدات.
هەروەها گوتی: لە بازاڕی لەنگەی هەولێر، بۆ نموونە كاسبكارێك كە مانگێكی دیاریكراو 148 هەزار دیناری تەنیا داوەتە كرێی كارەبای ئەهلی، جگە لە كرێی كارەبای نیشتمانی، ئێستا ئەم كاسبكارە بەهۆی پریپەیدەوە مانگانە بەتەواوەتی تەنیا 32 هەزار دینار دەداتە كارەبایەكی 24 كاتژمێری و بۆ هەموو شتێكیش دەتوانێت بەكاری بێنێت.
لە ئەنجامی جێبەجێكردنی پرۆسەی پریپەیدەوە كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا لە شوێنەكانی دیكەش زیاتر دەبێت، تا ئەو كاتەی كە بە جێبەجێكردنی سیستەمی پریپەید، كارەبای هەرێمی كوردستان دەبێتە 24 كاتژمێر.
گوتەبێژی وەزارەتی كارەبا: هەرزانترین نرخی كارەبا لە هەموو جیهاندا لە هەرێمی كوردستانە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.