Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 15:37

ئاژەڵێكی ماڵی خەڵاتێكی بەناوبانگی بەدەستهێنا

کوردستان TV
100%

سەگێك بەناوی ستۆرم ئەلسكین خەڵاتی "ئازاترین سەگی بەریتانیا"ی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی توانی خاوەنەكەی لە دزیكردن ڕزگار بكات و كەلوپەلی دزراو بدۆزێتەوە.
بەپێی ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی.بەتەنها ئەمەش نییە، چونكە سەگەكە توانیویەتی دوو پشیلە لە ئاگرێك ڕزگار بكات كە لە ڕووداوێكی جیاوازدا لە ماڵی دراوسێیەكی لە لیڤەرپوول كەوتەوە، 
رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، سەگێكی تەمەن 12 ساڵەی ئەلاسكان، خەڵاتی بەناوبانگی "مدالیای خاچی شین"ی بەدەستهێناوە، چونكە ژیانی خاوەنەكەی بەناوی كارێن كرۆسبی ڕزگاركردووە و دوو پشیلەی لە ئاگرێك ڕزگاركردووە كە لە دراوسێكانیدا كەوتەوە.
یەكەم ڕووداو لە ساڵی 2019 ڕوویدا، كاتێك لە ماڵی خاوەنەكەی بووە، كاتێك دزەكان هەڵیانكوتایە سەر ماڵی كرۆسبی تەمەن 64 ساڵ.
سەگەكە ڕووبەڕووی دزەكان دەبێتەوە و ناچاریان دەكات پاشەكشە بكەن و ئەوەی لە ماڵەكە دزیویانە دایبنێن و و ڕێبوارێكیش لە شوێنەكەدا ئاگادار دەكاتەوە و ئەویش لە بەرامبەردا پۆلیسی لە ڕووداوەكە ئاگادار كردەوە.
سەگەكە جارێكی دیكە هەڵساوەتەوە بۆ ئەوەی یارمەتی بدات كاتێك دراوسێكان پەیوەندییان بە خاوەنەكەیەوە كردووە، كە لە دەرەوەی ماڵەكە بووە بۆ ئەوەی ڕاپۆرت بدات كە ماڵەكەیان ئاگری گرتووە و دوو پشیلەی ئاژەڵی ماڵی گیریان خواردووە لەناو ماڵەكەدا.
بەڕاستی سەگەكە توانی باز بداتە ناو ماڵی دراوسێكە و لە پەنجەرەیەكەوە دوو پشیلەكە پاڵ بنێتە دەرەوە لە كاتێكدا ماڵەكە بە هەورێكی دووكەڵ داپۆشرابوو، پاشان بە هێمنی لە لای دەرگای چێشتخانەكە چاوەڕێی كرد بۆ ئەوەی خۆی ڕزگار بكات.یەكێك لە ئەفسەرەكانی پۆلیس-یش ستۆرمی بە "بەقەد سەگێكی پۆلیسی ڕاهێنراوی باش" وەسف كردووە.
ئەم سەگە لە یادی 125 ساڵەی دامەزراندنی سەرپەرشتیارەكەیدا خەڵاتی بەناوبانگی پێبەخشرا، كە ڕێكخراوێكی خێرخوازییە و پسپۆڕە لە یارمەتیدانی ئاژەڵە ماڵییە بێ ماڵ و حاڵ و نەخۆشەكان.
سەگی M لە نێوان 650 پاڵێوراو بۆ ئاژەڵی ماڵی هەڵبژێردرا كە خاوەنەكانی بە "پاڵەوان"یان دەزانی.
خاوەنی سەگەكە دەڵێت: سترۆم بۆ من پاڵەوانە لەسەر بنەمای هەموو ئەو كارانەی كە كردوویەتی و بەردەوامە.
دەشڵێت: زۆر دڵخۆشم كە سەگەكە ئەم میدالیایەی بەدەستهێنا، هەواڵێكی نایاب و چاوەڕواننەكراو بوو.
 

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دوایین هەواڵ

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.