Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 15:45

داوا لەئافرەتان دەكرێت خۆیان لە سێكسكردن لە گەڵ ئەو پیاوانە بپارێزن كە گۆشت خۆرن

مشتومڕ و نیشانەی پرسیاری زۆری لە بارەی جددی بانگەوازەكە دروست كردووە 
کوردستان TV
100%

یەكێك لە گەورەترین ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان كە پەیوەندی بە مافەكانی ئاژەڵ و ژینگە هەیە ، داوا لەئافرەتان دەكات خۆیان لە سێكس لە گەڵ ئەو پیاوانە بپارێزن كە گۆشت دەخۆن، ئەمەش مشتومڕ و نیشانەی پرسیاری زۆری لە بارەی جددی بانگەوازەكە دروست كردووە .
ڕێكخراوی "چالاكوانان بۆ مامەڵەی ئەخلاقی لەگەڵ ئاژەڵان" كە بە كورتكراوەی "PETA" ناسراوە، لە ماڵپەڕەكەی خۆیدا بە ڕوونی ڕایگەیاندووە كە نابێت ئافرەتان سێكس لەگەڵ پیاوان بكەن تا ئەو كاتەی بە تەواوەتی واز لە خواردنی گۆشتی ئاژەڵ دەهێنن.
ڕێكخراوەكە لە داواكەیدا ئاماژەی بە توێژینەوەیەك كردووە كە لە گۆڤاری PLOS ONE بڵاوكراوەتەوە و دەڵێت : پیاوان لەڕێگەی خواردنی گۆشتی ئاژەڵەوە، بە جیاوازییەكی زیاتر لە ئافرەتان بەشداری لە كارەساتەكانی گۆڕانی كەشوهەوادا دەكەن ، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی 41%ی گەرمبوونی جیهان.
رێكخراوەكە لە راگەیەندراوەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، پیاوان پێویستە "بەرپرسیارێتی كارەكانیان لە ئەستۆ بگرن. توێژینەوەكان بگەڕێننەوە بۆ ئەوەی كاریگەری كارەكانیان لەسەر كەشوهەوا دەربخەن و دەبێت هەنگاو بنێن بۆ راستكردنەوەی ئەمە. ئاسانترین و تەندروستترین و سادەترین رێگەش بۆ چارەسەركردنیان، دەبێ ببنە ڕووەكی.
ئەو ڕێكخراوە ئاماژەی بەوەش كردووە كە خواستی پیاوان بۆ خواردنی گۆشتی سوورەكراو هێمای پیاوسالاری ژەهراوییە، هەروەها داوای لە ئافرەتان كردووە بۆ "ڕزگاركردنی جیهان"دەست بە مانگرتنی سێكسی بكەن .
دوای ئەوەی بانگهێشتنامەكە مشتومڕێكی زۆری لێكەوتەوە و كاردانەوەی توڕەیی لێكەوتەوە، لەوبارەیەوە لۆرا وایمان جۆنز، بەڕێوەبەری بازاڕگەری ڕێكخراوەكە، لە چاوپێكەوتنەكەیدا لەگەڵ "سكای نیوز-ی  ئوسترالیا" ڕوونیكردەوە، ئەو بانگهێشتنامەیەی كە لەلایەن لقی ڕێكخراوەكەوە لە ئەڵمانیا دەرچووە ئەوەیە كە ئەوان گرنگی بە ژیانی سێكسی خەڵك نادەن.
لۆرا ئاماژەی بەوەشدا كە ئەم بانگەوازە بابەتێكی مشتومڕاوییە بە ئامانجی "كردنەوەی دەرگا بۆ گفتوگۆ" لەسەر پاراستنی ژینگە و مافی ئاژەڵان.
هەروەها وایمان جۆنز داوای لە خەڵك كردووە بە "كەمێك نوكتە"وە مامەڵە لەگەڵ ئەو بانگەوازە دا بكەن.
 

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دوایین هەواڵ

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.