Erbil 4°C چوارشەممە 18 کانونی یەکەم 22:08

چۆنییەتی كوژرانی جێگرەوەكەی بن لادن ئاشكرا كرا

کوردستان TV
100%

ئەمەریكا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند كە ئەیمەن زەواهیری سەرۆكی ڕێكخراوەكە لە هێرشێكی ئەمریكا لە ئەفغانستان كوژراوە.
بەرپرسێكی باڵا لە ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاندووە كە زەواهیری ساڵانێكە خۆی حەشارداوە و ئاماژەی بەوەشكردووە، پرۆسەی دیاریكردنی شوێن و كوشتنی ناوبراو دەرئەنجامی كاری "وردی و ماندوونەناسانە"ی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەواڵگری بووە .
هەروەها بەرپرسێكی دیكەی ئەمریكی دووپاتی كردەوە كە ئۆپەراسیۆنەكە لە لایەن فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سی ئای ئەیەوە ئەنجامدراوە و ئاماژەی بەوە كرد كە ئۆپەراسیۆنەكە بریتی بووە لە دیاریكردنی شوێنپێی ئەیمەن زەواهیری لەڕێگەی خێزانەكەیەوە.
ئۆپەراسیۆنەكە لە كاتژمێر 6:18 خوولەك بە كاتی ناوخۆ لە كابول لە كاتێكدا ئەنجامدراوە كە سەركردەی قاعیدە لەسەر باڵكۆنی ماڵەكەیدا وەستابوو.
لەلایەن خۆیەوە جۆبایدن،سەرۆكی ئەمریكا گوتی: ڕۆژی دووشەممە، زەواهیری لە هێرشێكی فڕۆكەی بێفڕۆكەواندا كوژراوە "بەبێ بوونی هێزەكانی ئەمریكا لەسەر زەوی"، ئاماژەی بەوەشكردووە، ئۆپەراسیۆنەكە "بە وردبینییەكی زۆرەوە ئامادەكراوە و جێبەجێكراوە".
هەروەها گوتیشی: هیچ كام لە ئەندامانی بنەماڵەكەی و هیچ كەسێكی مەدەنی دیكە بە هۆی پڕۆسەكەوە زیانیان پێ نەگەیشتووە.
ئەیمەن محەمەد ڕەبیع زەواھیری، ناسراو بە ئەیمەن زەواھیری لە ڕێکەوتی 19ـی 06ـی 1951 لە میسڕ لەدایکبووە، لەدوای کوژرانی ئوسامە بن لادن وەک سەرۆکی نوێی ڕێکخراوی قاعیدە دەستنیشان کرا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دوایین هەواڵ

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.