چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئەنیمەیشنی كەركووك بە بەرپرسیاریی سەردار زەنگەنەو بە هەوڵی ئەنجوومەنی نێودەوڵەتی فیلمی ئەنیمەیشنی كەركووك و هەروەها بە نمایشی 15 فیلم لە وڵاتانی ، دانیماڕك، میسر، جەزائیر، ئێران، توركیا، هەرێمی كوردستان و عێراق لە سینەما مۆڵ تایم سەنتەر لە شاری كەركووك بەڕێوەچوو.
ئەنجوومەنی نێودەوڵەتی فیلمی ئەنیمەیشنی كەركووك لە بڵاوكەرەوەی خۆیدا ڕاگەیاندبوو كە ئەو بەرهەمانە دەتوانن لەم ڕووداوە سینەماییە بەشداریی بكەن كە لە ماوەی ساڵانی 2020، 2021 و 2022 بەرهەم هاتبێتن.
شایانی باسە ئەم خوولەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئەنیمەیشنی كەركووك بە شێوەی پێشبڕكێی بەڕێوەنەچوو، بەڵام بە دەرهێنەری هەمووی فیلمەكانی بەشداربوو لە فێستیڤاڵ، تەنیا بڕوانامەی ڕێزلێنانیان پێشكەش كرا.
ئا- كامران
بەبێ دابەشكردنی خەڵات فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئەنیمەیشنی كەركووك كۆتاییهات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.