ماوەی سێ رۆژە ئاگر لە دارستانی بۆردوبەت لە ناوچەی هیسارئۆنو لە قەزای مارماریس كەوتووەتەوە و هێشتا ئاگرەكە بەردەوامە.
بۆ ئەم مەبەستە لە زەوی و ئاسمانەوە هەوڵی دامركاندنەوەی ئەو ئاگرە دەدرێت كە لە دارستانێكی قەزای مارماریس لە پارێزگای موغڵا كەوتووەتەوە.
كرێكارانی دارستان و تیمەكانی ئاگركوژێنەوە بە درێژایی شەو لە زەوییەوە هەوڵی دامركاندنەوەی ئاگرەكەیان دا و لە بەرەبەیانیشەوە دەست كراوە بە هەوڵەكان بۆ دامركاندنەوەی ئاگرەكە لە ئاسمانیشەوە.
تیمەكان بە چڕی بەردەوامن لە هەوڵەكانیان بۆ دامركاندنەوەی ئاگرەكەو بەڵام هیچشتا نەیان توانیوە كۆنترۆڵی ئاگرەكە بكەن.
سێ رۆژە ئاگرەكەی دارستانێكی توركیا كۆنتڕۆڵ نەكراوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.