ڤیەننا كامارۆتا-ی تەمەن 73 ساڵان كە لە شاری ڤینیسیای ئیتاڵیاوە دەیەوێت بە پێ بچێت بۆ شاری پەكین پایتەختی چین، گەیشتە شاری نیش لە سڕبیا.
كامارۆتا كە بە نیازە 22 هەزار كیلۆمەتر بەپێ لە ئەرووپاوە بۆ ئاسیا ببڕێت، راگەیاند، بەدوای وێستگەی ئەو 15 وڵاتەدا دەڕوات كە ماركۆ پۆلۆ گەشتی بۆ كردووە و رۆژانە 20 بۆ 30 كیلۆمەتر بە پێ دەڕوات.
ڤیەننا كامارۆتا ئامۆژگاری هاوتەمەنەكانی كرد كە خەونەكانیان بهێننەدی و ئاماژەی بەوە كرد، لە ئەنجامی راكێشانی سەرنجەكان بۆ سەر گەشتەكەی وەكو باڵیۆزی ئاشتی راگەیەندراوە.
كامارۆتا ئەوەشی ئاشكرا كرد ئامانجی ئەوەیە ئەو رێگایەی ئەمساڵ دەستی پێكردووە لە ساڵی 2025دا تەواوی بكات و باسی لەوە كرد لە سڕبیاوە بۆ بولگاریا دەچێت.
ئەو ئافرەتەی كە خوازیارە لە ئیتاڵیاوە بە پێ بچێت بۆ چین گەیشتە سڕبیا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.