گهنجێكی شاری سلێمانی ماوهی 3 ساڵه چێشتخانهیهكی به لهزهت و چێشتی كوردهواری له شاری ئیستهمبۆڵ كردۆتهوه و كارمهندهكانیشیان هاووڵاتی شارهكانی ههرێمی كوردستانن.
بەختیار لەتیف خاوەنی چێشتخانەكه دهڵێت: سێ ساڵ پێش ئێستا هاتینە ئیستهمبۆڵ، حەزمان کرد چێشتخانەیەک بکەینەوە کە خواردنی کوردەواریی هەبێت، لەگەڵ هاوژینەکەم هەڵساین ئەم چێشتخانەیەمان کردەوە، سەرجەمی کارمەندەکانمان هاووڵاتیی شارەکانی هەرێمن، ناومان نا چێشتخانەی سلێمانی، ماوەی سێ ساڵە خۆمان و ستافەکەمان کاری تیادا دەکەین".
ڕاشیگهیاند: هەموو خواردنەکانمان کوردەوارییە، لە هەفتەیەکدا رۆژانی سێشەم و پێنجشەم خواردنی تایبەتمان هەیە، رۆژانی سێشەم قەل و قازمان هەیە، رۆژانی پێنجشەمیش تایبەتە بە سەروپێ بەشێوازی کوردەوارییانە. نانی گەرم و برنجی تایبەتی کوردییش پێشکەش بە میوانەکان دەکەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.