Erbil 15°C سێشەممە 16 نیسان 19:08

ئەشکەوتی جاسەنە؛ پەناگەی شێخ مەحموودی حەفید

فۆتۆ/بڵند تاهیر
کوردستان TV
100%

ئەشکەوتی جاسەنە بە دووریی 50 کیلۆمەتر دەکەوێتە رۆژئاوای شاری سلێمانی لە ناوچەی سورداش لەسەر رێگەی سلێمانی - دووکان. جاسەنە لە پشتی گوندی کانی خان، لە بناری چیایەکی گەورە هەڵکەوتووە.

 

پاش هێرشی فڕۆکەی سوپای ئینگلیز لە ساڵی 1923، شێخ مەحموودی حەفید ئەشکەوتی جاسەنەی کردە پەناگە، چاپخانەی تێدا دامەزراند و یەکەم رۆژنامەی تێدا بڵاوکردەوە بەناوی بانگی حەق کە لە 2ی ئازاری 1923 بڵاوکرایەوە.

 

ئەشکەوتی جاسەنە لە شۆڕشی نوێیدا بۆ پێشمەرگە گرینگ بوو؛ لە دژی رژێمی بەعس پەناگەیەکی گرینگی هێزەکانی پێشمەرگە بووە لە ناوچەی سورداش و دووکان و زنجیرە چیای پیرەمەگروون.

 

ئێستا ئەشکەوتەکە بووەتە جێی سەنجی گەشتیاران و هەندێک لەو گەشتیارانەی بە مەبەستی شاخڕەوی سەردانی ناوچەکە دەکەن، شەوان لەو ئەشکەوتەدا رۆژ دەکەنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دوایین هەواڵ

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.