ویلایەتی ڤیکتۆریای ئوسترالیا ڕووبەڕووی شەپۆلێکی بەهێزی لافاوی لەناکاو بووەوە کە بەهۆی گەردەلوول و هەورەبروسکەی توندەوە دروست بوو، ئەمەش زیانی زۆری ماددی لێکەوتەوە و بووە هۆی ڕاماڵینی چەندین ئۆتۆمبێل بۆ ناو دەریا.
ڕۆژی پێنجشەممە، 15ـی کانوونی دووەم، میدیا ناوخۆییەکانی ئوسترالیا بڵاویانکردەوە، لە ناوچە جیاجیاکانی ویلایەتەکە زیاتر لە 170 میلیمەتر باران باریوە. دیمەنە ڤیدیۆییەکان کە لە ڕێگەی فڕۆکەوە گیراون، دیمەنی ترسناکی لافاوەکە پیشان دەدەن کە چۆن هێزی ئاوەکە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی بردووەتە ناو قووڵایی دەریاوە، هەروەها چەندین ئۆتۆمبێلی دیکەش بە شێوەیەکی مەترسیدار لەسەر لێواری پردەکان گیریان خواردووە.
دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی داوایان لە دانیشتووانی ئەو ناوچانە کردووە کە لە ماڵەکانیان بمێننەوە و خۆیان بپارێزن، هەروەها جەختیان کردووەتەوە کە بە هیچ شێوەیەک لە ئاوی لافاوەکە نزیک نەبنەوە بۆ پاراستنی گیانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.