Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:52

دیمەنی تەقینەوەی گڕکانی کیلاویا لە هاوایی بە بەرزایی 6 مەتر هەڵدەچێت

کوردستان TV
100%

گرتە ڤیدیۆیەک کە لەلایەن دەستەی ڕووپێوی جیۆلۆجی ئەمریکا (USGS) بڵاوکراوەتەوە، دیمەنی سەرنجڕاکێشی گڕکانی کیلاویا لە ویلایەتی هاوایی نیشان دەدەن، کە تێیدا گڕاوەکان بە شێوەی نافورە بۆ ئاسمان بەرز دەبنەوە.

ئەم شەپۆلە نوێیەی ڕژانی گڕاوەکان لە ڕۆژی شەممە 10ـی کانوونی دووەمەوە دەستی پێکردووە کە تێیدا نافورەی گڕاوەکان لە ناو کونی گڕکانەکەدا گەیشتوونەتە بەرزی 6 مەتر (20 پێ).

پسپۆڕانی جیۆلۆجی ئاماژە بەوە دەکەن کە قۆناغەکانی تەقینەوەی ئەم گڕکانە بەزۆری کەمتر لە 12 کاتژمێر دەخایەنن، پاشان بۆ ماوەیەکی کاتی ڕادەوەستن کە هەندێک جار دەگاتە زیاتر لە دوو هەفتە، و دواتر دووبارە چالاک دەبنەوە.

گڕکانی کیلاویا کە دەکەوێتە ناو پارکی نیشتمانی گڕکانەکانی هاوایی، بە یەکێک لە چالاکترین گڕکانەکانی جیهان دادەنرێت و بەردەوام لەژێر چاودێری وردی زانستیدایە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

نوێترین

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.