Erbil 31°C سێشەممە 21 تەمووز 13:56

جیهانی سەهۆڵ و بەفر لە ''هاربین''ی چین پێشوازی لە هەزاران گەشتیار دەکات

کوردستان TV
100%

دیمەنە ناوازەکانی ''جیهانی بەفر و سەهۆڵی هاربین'' لە پارێزگای هیڵۆنگجیانگی باکووری چین، بووەتە جێی سەرنجی میدیاکان و گەشتیارانی ناوخۆ و بیانی.

 

ڕۆژی یەکشەممە، 4ـی کانوونی دووەم، بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی بڵاوکراونەتەوە، هەزاران گەشتیار لەنێو پەیکەرە سەهۆڵینە زەبەلاح و ڕەنگاوڕەنگەکاندا دەبینرێن، لە هەمان کاتدا کارمەند و هونەرمەندەکان لە ناوچەکە سەرقاڵی کۆتا دەستکاری و تەواوکردنی هەندێک لە پەیکەرە سەهۆڵینەکانن بۆ ئەوەی فێستیڤاڵەکە لە بەرزترین ئاستی جوانی و نمایشدا بێت.

گەشتیارانی ئەو ناوچەیە لە لێدوانەکانیاندا بۆ ئاژانسەکان، سەرسامی خۆیان بە قەبارە و وردکاریی پەیکەرەکان دەربڕیوە، کە بە یەکێک لە گەورەترین و ناودارترین فێستیڤاڵە زستانییەکانی جیهان دادەنرێت. هاوکات کارمەندانی فێستیڤاڵەکە ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەمساڵ ڕێژەی سەردانیکەران زۆرە و هەوڵیان داوە دیمەنی جادوویی و جیاواز بۆ گەشتیاران بخوڵقێنن.

شاری هاربین کە بە "شاری سەهۆڵ" ناسراوە، ساڵانە لەم وەرزەدا دەبێتە ناوەندێکی گرنگی گەشتیاری لە چین، بەهۆی ئەو پلە نزمەی گەرمای کە ڕێگە دەدات ئەم شارە سەهۆڵینە دەستکردە بۆ ماوەیەکی درێژ بە جوانی بمێنێتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

نوێترین

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.