Erbil 8°C دووشەممە 02 کانونی یەکەم 10:05

ڤیدیۆ.. بۆ پاڵپشتی لە"ژینا"وەزیرێكی هۆڵەندی لە پەخشی راستەوخۆدا قژی خۆی بڕی

کوردستان TV
100%

لە دیدارێكی تەلەفزیۆنییدا وەزیرێكی هۆڵەندی ،لە پەخشی ڕاستەوخۆدا قژی خۆی دەبڕێت، وەكو  پاڵپشتییەك بۆ كچە رۆژهەڵاتی كوردستان "ژینا ئەمینی".
ئەو وەزیرە هۆڵەندییە، ناوی " دیلان یەسیلگۆز" یە وەزیری داد و ئاسایشی هۆڵەندایە ، دوای ئەوەی قژی خۆی بڕی لە هەمان كاتدا هەردوو ئافرەتە پێشكەشكارەكە ئەوانیش بەشێك لە قژی خۆیان بڕی وەكو پاڵپشتی و هاوسۆزی و "ژینا ئەمینی" و تەواوی ئافرەتانی ئێران.
ژینا ئەمینی ،لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان تەمەن (22) ساڵ، دوای ئەوەی لە شەقامێكی تاران لەلایەن پۆلیس دەگیرێت، بەهۆی ئەشكەنجەدان  و لێدانی بەدەستی هێزە ئەمنییەكانی ئێران لە رێی گەیشتن بە بنكەی پۆلیس، مێشكی لەكار كەوت و دوای سێ رۆژ لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا، زیاتر لە 20 رۆژە خۆپیشاندان لە رۆژهەڵاتی كوردستان دەستی پێكردووە .

 

ئا- كامران  
ژێدەر- هۆڵندە ئەلیەوم
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

نوێترین

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.