ئارام ناسیح
ده‌یڤد ئاده‌مسن (David Adamson)، ڕۆژنامه‌نووسی ڕۆژنامه‌ی ته‌له‌گراف The) (Telegraph به‌ڕیتانی، له كۆتاییه‌كانی ساڵی 1962 به مه‌به‌ستی نووسینی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌وانی له‌باره‌ی شۆڕشی كورد دژ به حكوومه‌تی ئه‌و كاتی عێراق، كه به شۆڕشی ئه‌یلوول ناسراوه به ڕابه‌رایه‌تی ڕێبه‌ری گه‌وره‌ی كورد مه‌لا مسته‌فا بارزانی، له توركیاوه ده‌چێت بۆ ئێران و دواتر به قاچاخ ڕوو له سنووره‌كانی كوردستان ده‌كات. سه‌ختییه‌كی زۆری دێته پێش تا ده‌گات به ناوچه ئازادكراوه‌كانی شۆڕش. ئاده‌مسن یاداشت و ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانییه‌كانی له كتێبێكدا به ناونیشانی جه‌نگی كورد The Kurdish War له 1964 بڵاو كرده‌وه.
له ده‌سپێكی كتێبه‌كه‌دا باس له ڕه‌چه‌ڵه‌كی كورد، مێژوو و شۆڕشه‌كانی ده‌كات. ئاده‌مسن ئاماژه به وته‌یه‌كی مێجه‌رسۆن حاكمی به‌ڕیتانی له كوردستان ده‌كات كه ساڵی 1908 به ناوچه‌كه‌دا گه‌ڕاوه و له‌باره‌ی كورده‌وه نووسیویه‌تی: خوێنڕێژن، ئاژاوه‌چین، مه‌یلی گێره‌شێوێنی ده‌كه‌ن، دز و چه‌ته‌ن، شه‌ڕانی و داخ له دڵن، خاوه‌نی كرداری خراپن، واتای به‌زه‌یی نازانن، به‌ده‌رن له هه‌ستی مرۆڤایه‌تی، به‌رگی دانایی و سه‌لیقه‌یان فڕێداوه، ئازان و مانای ترس نازانن، تاسه‌ر ئێسقان حه‌ز له میوانداری ده‌كه‌ن، له ڕه‌وشت به‌رزی و ڕاستگۆییدا نه وێنه‌یان هه‌بووه و نه ده‌شیان بێت، ڕووخسار جوان و ڕوومه‌ت سپین، خاوه‌ن هه‌موو هێماكانی جوانی، قۆز و بۆشناخین. وه‌سفه‌كه‌ی مێجه‌رسۆن له خودی خۆیدا پڕه له ناكۆكی، هه‌ڵه‌ی لۆژیكی و حوكمدانی ناڕاست. ئه‌گه‌ر ڕه‌وشت به‌رزن، چۆن دز و چه‌ته‌ن؟ هه‌رگیز هێماكانی جوانی و ڕاستگۆیی له‌گه‌ڵ خوێنڕێژی و كرداری خراپ یه‌ك ناگرنه‌وه.
ئاده‌مسن ڕه‌خنه له وه‌سفه‌كه‌ی مێجه‌رسۆن ده‌گرێت و پێی وایه هیچ ڕه‌وایه‌تییه‌ك له‌و پێناسه‌یه‌دا نییه، به‌ڵام ئه‌و تێبینی دووفاقییه‌ك له سروشتی كورددا ده‌كات. بۆ سه‌لماندنی ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه ده‌هێنێته‌وه: كاتێك شێخ عوبه‌یدوڵا كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریاچه‌ی ورمێ له ئێرانییه‌كان پاك ده‌كاته‌وه و تا مه‌راغه ڕاویان ده‌نێت، به‌ڵام ڕاماڵینه‌كه‌ی ڕاده‌وه‌ستێنێت ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ مژده‌به‌رێكی ئه‌مریكیدا بكات له‌باره‌ی پاراستنی كۆمه‌ڵگه مه‌سیحییه‌كانی ورمێ. هه‌روه‌ها قازی محه‌مه‌د بڕیاری دا خۆی ڕاده‌ستی ئێرانییه‌كان بكات، جگه له مامه‌ڵه‌ی میهره‌بانی ئێستای شۆڕشی ئه‌یلوول له‌گه‌ڵ دیله عه‌ره‌به‌كان له‌لایه‌ك، به‌ڵام له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌و كردارانه‌ش ده‌بینین كه نكۆڵی و چاوپۆشیان لێ ناكرێت وه‌ك كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نییه‌كان و ئاسوورییه‌كان، هه‌روه‌ها شێوازی غه‌در و دڕه‌نده‌یی ئێستاش له پێكدادانه خێڵه‌كییه‌كانیاندا.
كاتێكیش ده‌گاته باره‌گای سه‌ركردایه‌تی شۆڕش، یاوه‌رانی بارزانی گومانیان له ئاده‌مسن هه‌بووه و پرسیاری ئه‌وه‌ی لێ ده‌كه‌ن بۆچی هاتووه بۆ كوردستان، ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: هاتووم تاكو له‌باره‌ی شۆڕشی كورده‌وه چه‌ند وتارێك بۆ ڕۆژنامه بنووسم. ئه‌و ده‌ڵێت له‌به‌رئه‌وه جێگه‌ی گومان بووم، چونكه به‌ڕیتانی بووم، ده‌كرێت كه‌سێك به به‌رگی ڕۆژنامه‌نووسییه‌وه بێت و له‌ژێریشه‌وه كاری نهێنی ئه‌نجام بدات. وه‌ك ئاده‌مسن ده‌ڵێت: ئێمه‌ی به‌ڕیتانی به‌ش به حاڵی خۆمان له ئه‌نجامدانی ئه‌م كارانه‌دا یه‌ك دوو ناكه‌ین، خۆمان به‌شێوه‌یه‌ك ده‌رده‌خه‌ین، به‌ڵام له‌ژێره‌وه شتێكی دیكه‌ین."
گرفتی باڵی مه‌كته‌بی سیاسی له‌گه‌ل بارزانی
ئاده‌مسن له سه‌ره‌تادا له چه‌می ڕه‌زان چاوی به ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و ئه‌ندامانی ئه‌و كاتی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌كه‌وێت، چه‌ند ڕۆژێك له‌وێ ده‌مینێته‌وه و گفتوگۆیان له‌باره‌ی شۆڕش و ڕووداوه سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵدا ده‌كات. ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به ئاده‌مسن ده‌ڵێت: زۆر به ئینساف، ژیر و گوێڕایه‌ڵ بێت له كاتی گواستنه‌وه‌ی وتاری بارزانی له‌باره‌ی ئامانجه‌كانی كورد، چونكه وته‌كانی بارزانی له كتێبه‌كه‌ی ڕۆژنامه‌نووسی ئه‌مریكی (دانا ئاده‌م شمیت) كه داوای هاوكاری له ئه‌مریكا بۆ شۆڕشی كورد ده‌كات و پێشنیازی ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه ئاماده‌یه قورسایی سه‌ربازی كورد بخاته پاڵ (په‌یمانی ناوه‌ندی: سه‌نتۆ) بوو به‌هۆی سه‌رسوڕمان و سه‌غڵه‌تی و دیارییه‌كی ڕانه‌گه‌یه‌نراوی گه‌وره‌بوون دران به دوژمنانی كورد. ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت: ئه‌وانه مونافیقه‌كانن كه داوای هاوكاری له ئیمپریالییه‌ت ده‌كه‌ن. ئاده‌مسن ئه‌م داوایه‌ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به تكایه‌كی بێ تام و نا ئاسایی وه‌سف ده‌كات.
ئاده‌مسن ئه‌وه ڕوون ده‌كاته‌وه بۆچی باڵی مه‌كته‌بی سیاسی له هاوكاری ئه‌مریكا بۆ شۆڕشی كورد ده‌ترسن، چونكه ئه‌مه ده‌بێت به‌هۆی به‌هێزكردنی پێگه‌ی بارزانی و باڵی كۆنزه‌رڤاتیڤی ناو پارتی. هاوشێوه‌ی ئه‌و به‌هێزبوونه‌یان كه دوابه‌دوای نامه‌ی پشتگیری ئه‌مریكا بۆ بارزانی له دوای ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی 1963، ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی بوو به‌هۆی هێنانه‌كایه‌ی ئاگربه‌ست و وای له ئه‌مریكییه‌كان كرد یارمه‌تییه‌كانیان بخه‌نه ژێر سایه‌ی حكوومه‌تێكی كوردییه‌وه كه ببێت به خاوه‌ن ئۆتۆنۆمی له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقدا. ئاده‌مسن به سه‌رسوڕمانه‌وه له ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌پرسێت: تێناگه‌م سیاسه‌ت لای ئێوه له كوێدا كۆتایی دێت و ناسیۆنالیزم له كوێوه ده‌ست پێ ده‌كات؟
له ڕاستیدا ئه‌و چه‌واشه‌كارییه‌ی باڵی مه‌كته‌بی سیاسی به‌وه‌ی گوایه ئه‌وان خوێنده‌وار و سیاسه‌تزانن، به‌ڵام بارزانی و زۆرینه‌ی پارتی نازانن چ ده‌كه‌ن، بوو به سه‌ره‌تای شێواندنی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی و تا ئه‌م ساته‌ش كاریگه‌رییه ترسناكه‌كانی ده‌بینین. دیدگای بارزانی له واقیعییه‌ت و ئه‌زموونه‌وه سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت، له‌به‌رئه‌وه هه‌میشه سه‌ركه‌وتنیش یاوه‌ری ئه‌و بوو. له میانی جه‌نگی سارددا كه یه‌كێك له ئاڵۆزترین قۆناغه‌كانی مێژووی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، بارزانی هیچ كات متمانه‌ی به سۆڤیه‌ته‌كان نه‌بووه و هه‌میشه هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی پشتگیری واشنتۆن و وڵاتانی ڕۆژئاوای داوه، ئه‌و له‌و ڕاستییه تێگه‌یشتبوو كه سۆڤییه‌ته‌كان و بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ ئه‌گه‌ر نه‌توانن شۆڕشی كورد له‌ناو ببه‌ن، ئه‌وا هاوكارییه‌كی ئه‌وتۆشی ناكه‌ن. له كتێبی (كورد له به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كانی ئه‌مریكادا)، ئه‌و ڕاستییه بۆ هه‌واڵگری ئه‌مریكا ده‌ركه‌وتووه سه‌رباری ئه‌وه‌ی بارزانی 12 ساڵ له سۆڤییه‌ت ژیاوه، به‌ڵام مه‌یلی به‌لای ڕۆژاوئادا هه‌یه و دژ به ئایدۆلۆژیای چه‌په.
ئاده‌مسن له بارزانی ده‌پرسێت: ده‌ڵێن تۆ كۆمۆنیستی، چونكه دوای ڕووخانی كۆماری كوردستان له مهاباد چویت بۆ ڕووسیا؟
بارزانی له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: خه‌ڵكی بوختانت پێوه ده‌كه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن تۆ چیت یان چی ده‌كه‌یت.
بارزانی وه‌ك پێشه‌وایه‌كی مه‌زن
له‌باره‌ی بارزانییه‌وه، ئاده‌مسن له‌و ڕاستییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات كه پێشتر كورد به هه‌مان ئه‌ندازه‌ی مه‌لا مسته‌فا ڕێزیان له پێشه‌وایه‌ك نه‌گرتووه. ئه‌و له وه‌سفی بارزانیدا ده‌ڵێت: پیاوێكی زۆر به حه‌یا و حورمه‌ت بوو، ئه‌مه‌ش خه‌سڵه‌تی گه‌وره‌یی كه‌سایه‌تییه‌كه‌یه‌تی، خه‌سڵه‌تێك بوو كه له‌و هه‌موو بگره و به‌رده و پێكدادانه‌دا په‌یدا ببوو كه له ژیانیدا دووچاری ببووه‌وه.
ئاده‌مسن له كه‌سایه‌تی بارزانیدا پێشه‌وایه‌كی ئه‌فسانه‌ئامێز ده‌بینێت ته‌نانه‌ت له‌ناو ئه‌و گرووپه خێڵه‌كیانه‌ش كه سروشتێكی سه‌ربازییان هه‌بوو و له‌لایه‌ن سه‌رۆكه خێڵه‌كه‌كانیانه‌وه زۆر بوغزێنرابوون، بوو به سیمبول و ڕێبه‌رێكی مه‌زن. ئه‌و ده‌نووسێت: خه‌سڵه‌تی چاكی بارزانی له‌وه‌دایه كه ئازایه، خه‌سڵه‌تێكه ده‌گات به ئاستی نایابی. بارزانی ئه‌مڕۆ شانی داوه‌ته به‌ر شۆڕشێكی مۆدێرن، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی خێڵه‌كی، به شه‌ره‌فمه‌ندییه‌وه باوه‌شی بۆ گرتووه‌ته‌وه و له هیچ ئه‌نجامێك ناڕوانێت جگه له سه‌ركه‌وتن و سه‌ربه‌رزی. ئه‌مه له خۆیدا دڵڕه‌قییه ئه‌گه‌ر هێرش بكه‌یته سه‌ر كه‌سایه‌تییه‌ك كه بووه به سیمبولی به‌رگری و خه‌باتگێڕی نه‌ته‌وه‌یه‌ك.
شۆڕش بۆ بارزانی چاره‌نووسێكی حه‌تمی بووه. به دیدی ئاده‌مسن، هیچ كه‌سێكی دیكه‌ی وه‌ك بارزانی بوونی نییه له‌پێناو دۆزێكی عادیلانه‌ی شه‌ریفدا شه‌ڕی كردبێت و بۆ هه‌میشه تووشی ئه‌م ژیانه سه‌خته بێت كه ئێستا ده‌یباته‌سه‌ر. ئه‌و ده‌نووسێت: مرۆڤ هه‌ست به به‌زه‌یی به‌رامبه‌ر پیاوێكی پیر ده‌كات كه چه‌رخه‌كانی شۆڕش جنیویه‌تی. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا پیاو به‌زه‌یی به كه‌سێكی ئاوا به‌ته‌مه‌ن دێته‌وه كه ماندوونه‌ناسانه چه‌ند جارێك شۆڕشی هه‌ڵگیرساندووه و خۆی بووه به قوربانی ئه‌م شۆڕشه.
ئه‌و پرسیاره‌ی بۆ ئاده‌مسن دێته پێش ئه‌وه‌یه كه خۆشه‌ویستی بۆ نیشتمان هیچ پاداشتێك به مه‌لا مسته‌فا ده‌به‌خشێت؟
ئه‌و ده‌ڵێت من به گومان بووم دڵسۆزی بارزانی بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی هیچ پاداشتێكی پێ ببه‌خشێت جگه له‌وه‌ی ڕه‌نگه پاداشته‌كانی ته‌نیا ئه‌و شانازی، سه‌ربه‌رزی و كه‌له‌ڕه‌قییه بێت كه تا سه‌ر ئێسقان هه‌ست به سه‌روه‌ری خۆی بكات.
كاتێك له بارزانی ده‌پرسێت ئه‌و وانانه چین له ڕووخانی كۆماری كوردستان له مهاباد فێری بوویت، له وه‌ڵامدا بارزانی ده‌ڵێت: دركم به‌وه كرد ئه‌م دونیایه پڕه له ترسنۆك. وه‌ك ئاده‌مسن ده‌ڵێت بارزانی له مهاباد پێشه‌وایه‌تی سێ هه‌زار چه‌كداری ده‌كرد، بۆ خۆی له وڵاتی خۆی دوورخرابووه‌وه، بۆ ده‌وڵه‌تێك شه‌ڕی ده‌كرد و بوو به جه‌نه‌ڕاڵی جه‌نگی نیشتمانی.
دیدگای بارزانی له هه‌مبه‌ر دۆزی كورد
یه‌كه‌م بینینی ئاده‌مسن له‌گه‌ڵ بارزانی له كوخێكدا و له‌ناو گوندێكی دووره‌ده‌ستی كوردستان به گفتوگۆكردن له‌باره‌ی دۆخی كورده‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، ئه‌و تێبینی ئه‌وه ده‌كات كه بارزانی به گرنگییه‌وه گوێ له هه‌واڵه سیاسییه‌كانی جیهان ڕاده‌گرێت و ده‌ڵێت: "ڕادیۆیه‌كی تڕانزیستۆری به ئاریه‌ڵێكی درێژه‌وه به ده‌سته‌وه بوو، له‌و شه‌وه‌دا چه‌ند جارێك گوێی له ئێستگه‌ی به‌غداد گرت، جاروباریش ڕادیۆكه‌ی ده‌خسته سه‌ر به‌شی عه‌ره‌بی ڕادیۆی به‌ریتانی BBC، بۆ ئێستگه‌ی ئیسرائیلیش ده‌گه‌ڕا، به‌ڵام زیاتر حه‌زی به په‌خشی كوردی ئێستگه‌كانی ئێران و ڕووسیا ده‌كرد، گوێی له هه‌واڵه جۆراوجۆره‌كانی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كانیش ده‌گرت."
ئاده‌مسن ئه‌وه به بیری بارزانیدا ده‌هێنێته‌وه كه كورد دۆستی نییه، بارزانیش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: "به‌ڵێ كورد دۆستی نییه، ئه‌وه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ڕووده‌دات هه‌مووی به‌سه‌ر كورددا ده‌شكێته‌وه و هه‌ر كورد تۆمه‌تبار ده‌كرێت... به‌لای هه‌مووانه‌وه وایه گوایه كورد ڕوو ده‌كاته وڵاته كۆمۆنیستییه‌كان ئه‌گه‌ر ئۆتۆنۆمییان بدرێتێ، به‌ڵام من ده‌توانم دڵنیایی ئه‌وه بده‌م كه كورد به‌ره‌و ڕۆژئاوا هه‌نگاو ده‌نێت ئه‌گه‌ر هه‌روه‌ك نیشانه‌ی دۆستایه‌تیش چه‌كی قورسی بدرێتێ." له دیدی بارزانیدا ئه‌وه‌ی ده‌توانێت بڕیار له‌سه‌ر دۆزی كورد بدات و كاریگه‌ری پۆزه‌تیڤی هه‌بێت، هێزه ڕۆژئاواییه‌كانن نه‌ك سۆڤییه‌ت و بلۆكی ڕۆژهه‌ڵات، له‌به‌رئه‌وه هه‌میشه له هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی پشتگیری واشنتۆن و وڵاتانی ئه‌وروپیدا بوو.
له‌باره‌ی ئۆتۆنۆمییه‌وه، بارزانی زۆر فراوانتر و به‌دیدێكی سه‌ربه‌خۆخوازانه‌وه لێی ده‌ڕوانیت و به ئاده‌مسن ده‌ڵێت: "كوردستان به‌پێی ژماره‌ی دانیشتوانی یه‌ك له‌سه‌ر سێی داهاتی نه‌وتی به‌رده‌كه‌وێت، به هه‌مان ڕێژه‌ش ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی بۆ دیاری ده‌كرێت، وێڕای ئه‌مانه‌ش حكوومه‌تێكی هه‌رێم، داراییه‌كی تایبه‌ت، پڕۆژه‌ی گه‌شه‌كردن و ده‌زگای فێركاری خۆی ده‌بێت. ئه‌م ده‌زگایانه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیاری حكوومه‌تێكی خۆجێیدا ده‌بێت، هێزه‌كانی ئاسایش كه بریتییه له پۆلیس و هێزه‌كانی به‌رگری، سه‌ر به حكوومه‌تی خۆجێی ده‌بن." ئاده‌مسن ئه‌و هه‌سته‌ی بۆ دروست ده‌بێت كه به‌پێی وته‌كانی بارزانی، حكوومه‌تی ناوه‌ند ته‌نیا بۆی هه‌یه سیاسه‌تی ده‌ره‌وه به‌ڕێوه ببات.
ئاده‌مسن ده‌پرسێت: "چی ڕووده‌دات ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی ناوه‌ند یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی به‌ره‌و كوردستان بجوڵێنێت به مه‌به‌ستی پاراستنی سنوور یان بۆ یارمه‌تیدانی دراوسییه‌ك كه حكوومه‌تی خۆجێی كوردی په‌سندی ناكات؟"
له وه‌ڵامدا بارزانی ده‌ڵێت: "ئه‌وه ته‌نیا به ڕه‌زامه‌ندی ئێمه ده‌بێت."
لێره‌وه ئاده‌مسن به بارزانی ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی تۆ پێشنیازی ده‌كه‌یت زیاتر له سه‌ربه‌خۆیی ته‌واو ده‌چێت نه‌ك ئۆتۆنۆمی."
پارتی: گه‌وره‌تر له حیزب
ئاده‌مسن به‌و شێوه‌یه له پارتی ده‌ڕوانێت كه گه‌وره‌تره له حیزبێك، به‌ڵكوو چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌یه كه باوه‌ڕیان به شۆڕش و ئامانجه‌كانییه‌تی. ئه‌و ده‌نووسێت: "له سه‌دا حه‌فتا و پێنجی ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتیان په‌سند كردبوو ئه‌ندام نه‌بوون... به‌پێی خه‌مڵاندنی من ژماره‌ی چه‌كدارانی كورد هه‌شت هه‌زار بۆ دوازده هه‌زار ده‌بوو. هیچ كاتێك ژماره‌ی ورد به من نه‌دراوه، به دووریش مه‌زانه سه‌ركرده‌كانی ئه‌م سوپایه خۆیشیان نه‌یانزانیبێت." به واتایه‌كی دیكه شۆڕش ده‌ربڕی خواستی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی بوو.
شۆڕشی ئه‌یلوول ڕۆڵێكی گرنگی هه‌بوو له چه‌سپاندنی دیسیپلین و بنه‌ما سه‌ربازییه‌كان له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه تا ئه‌وكات به شێوازی خێڵه‌كیانه ڕووبه‌ڕووی دوژمنه‌كانی بووه‌ته‌وه. وه‌ك ئاده‌مسن ده‌ڵێت: "كۆمه‌ڵێك نه‌ریت هه‌ن كورد زۆرباش پێكه‌وه كۆ ده‌كه‌نه‌وه، ئێستا په‌یڕه‌وی نیزام زۆر باشتر جێبه‌جێ ده‌كه‌ن وه‌ك له ساڵانی بیست و سییه‌كان، له‌و ساڵانه‌دا دوژمن به ئاسانی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست ده‌هێنا، هه‌ر به‌وه‌نده‌ی چه‌ند بۆمبایه‌كیان له ئاسمانه‌وه بدایه به گونده‌كاندا، سه‌ركه‌وتنێكی بێ تێچوویان به‌ده‌ست ده‌هێنا." له‌مه‌شدا بارزانی ڕۆڵێكی گرنگی هه‌بوو، كه‌سایه‌تی كاریزماتیكی ئه‌و كاریگه‌رتر بوو له په‌یوه‌ندییه خێڵه‌كییه‌كان.
له‌و ڕۆژگاره‌دا پارتی ڕۆڵێكی گرنگی هه‌بوو له هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاكی كوردی له هه‌مبه‌ر ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان. ئاده‌مسن تێبینی ئه‌وه ده‌كات پارتی هێزێكی گرنگه و بۆ ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان تێده‌كۆشێت، ئه‌و جه‌خت ده‌كاته‌وه: "پارتی له بنه‌مادا هێزێكی جه‌نگاوه‌ره، ئه‌ندامه‌كانی له‌م ڕۆژانه‌دا گرێدراوی یه‌كترن، چونكه یه‌ك ئامانجیان هه‌یه ئه‌ویش سه‌ركه‌وتنه، سه‌ركه‌وتن بووه به به‌هێزترین پێناسه له‌ناو بیروباوه‌ڕی سیاسییه‌كاندا، ئه‌ندامه‌كانی پابه‌ندن پێوه‌ی. له‌مه‌دا له‌لایه‌كه‌وه هاوشێوه‌ی پارته‌كانی ئه‌مریكای باشوورن (له‌به‌ر هه‌مان هۆكار)، له لایه‌كی تره‌وه هاوشێوه‌ی پارتی به‌عسی عێراقن، ڕه‌نگه خۆی له‌وه‌دا بدۆزێته‌وه دووچاری لێكترازانی باڵه میانڕه‌وه و توندوتیژه‌كان ببێته‌وه، به‌ڵام بیروباوه‌ڕی ڕه‌گه‌زه واقیعییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌توانن له كۆتاییدا زاڵ بن به‌سه‌ر باڵه‌كانی تردا." له كۆتاییدا ئه‌وه‌ی ڕوویدا زاڵبوونی دیدگای واقیعی بوو به‌سه‌ر ئه‌و تێڕوانینانه‌ی نامۆبوون به كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی.
به‌رئه‌نجام
دیدگای ئاده‌مسن له‌باره‌ی بارزانییه‌وه ده‌ربڕی ئه‌و ڕاستیه‌یه كه كه‌سایه‌تییه‌كی كاریزماتیك له چركه‌ساتێكی مێژوویدا توانیویه‌تی په‌رته‌وازه‌یبوون و ڕه‌گه‌زه خێڵه‌كییه‌كانی ناو نه‌ته‌وه‌كه‌ی یه‌كبخات له‌پێناو به‌دیهێنانی ئامانجێكی گه‌وره‌تر. ئه‌و شۆڕشه‌ی بارزانی ڕێبه‌رایه‌تی ده‌كرد، ته‌واوی پێكهاته جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی له‌خۆ ده‌گرت، هه‌رئه‌مه‌ش شه‌رعییه‌تی شۆڕشه‌كه و ڕێبه‌رایه‌تی خودی بارزانی به‌هێزتر و گه‌وره‌تر كردبوو.
سه‌رچاوه: ده‌یڤد ئاده‌مسۆن: جه‌نگه كورد، وه‌رگێران له ئینگلیزییه‌وه: عه‌بدولكه‌ریم عوزێری، ده‌زگای ڕۆشنبیری جه‌مال عیرفان، 2017.