ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی تشرینی یهكهم، وەزارەتی دەرەوەی عێراق له راگهیهنراوێكدا بڵاویكردهوه، کۆماری عێراق پێشوازی لە هەوڵە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکان دەکات کە بوونە هۆی گەیشتن بە رێککەوتنێک سەبارەت بە كۆتایی هاتن به جهنگی غەززە.
له راگهیهنراوهكهی وهزارهتی دهرهوهی عێراق ئهوهش هاتووه : پشتیوانی عێراق دووپات دهكهینهوه بۆ هەموو هەوڵەکان کە ئامانجیان وەستاندنی شەڕە و کەمکردنەوەی ئازاری هاووڵاتییانی سڤیل و ئامادەکردنی ئەو مەرجانەیە کە سەقامگیری بەهێز دەکەن، بە شێوەیەک کە مافە ڕەواکانی گەلی فەلەستین، بەپێی بڕیارەکانی یاسای نێودەوڵەتی، دەستەبەر بکات، تاوەکو دەگاتە بەدیهێنانی ئاواتەکانیان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان بە پایتەختی قودسی پیرۆزەوە".
وەزارەتی دەرەوەی عێراق جەختی لەسەر پێویستی وەستاندنی دەستبەجێی تەقە و کۆتاییهێنان بە ئازارەکانی گەلی فەلەستین و دڵنیابوون لە گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بە زیانلێکەوتووان بەبێ هیچ لەمپەرێک کردووهتهوه.
بە شێوەیەک کە یارمەتیدەر بێت لە ئامادەکردنی ژینگەیەکی مرۆیی و پشتیوان بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.