Erbil 37°C دووشەممە 16 ئەیلوول 13:35

کاروان جەلال: کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی دامەزراوەیەکی دەستووری و نیشتمانییە، وەک خۆی دەمينێ

کوردستان TV
100%


کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی دامەزراوەیەکی دەستووری و نیشتمانییە، وەک خۆی دەمينێ و پاش کاراکردنەوەی دەست بە کارەکانی دەکاتەوە و دادگای فیدراڵ هەڵینەوەشاندیتەوە وەک هەندێ سەرچاوە ئاماژەیان پێکردووە. 

ساڵی 2022 چەند پەرلەمانتارێکی کورد لە بەغدا سکاڵایان دابووە دادگای فیدراڵی و داوای هەڵوەشاندنەوەی  کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی کوردستانیان کردبوو. بەڵام دادگا سکاڵا و داواکەی رەتکردەوە و تەنیا لەنێو یاساکەدا دەستەواژەی ( لتكون السلطە الحصریە ) بە نادەستووری وەسفکردبوو. 

هەروەها لە یاسای ژمارە 1ی ساڵی 1992ی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بە هەموو هەموارەکانی هیچ ئاماژەی تێدانیە بە ناو هێنانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی کوردستان.  چونکە کۆمسیۆنەکە لە سالی 2014 یاسای لۆ دەرچوو و ساڵی 2015 دەمەزرا و دەستبەکار بوو. 

لەو وادەیەشەوە هەمواری یاساکەی هەڵبژاردن نەکراوە. بۆیە هەر ئاماژەیەک بە ناو هێنانی دەستەی هەڵبژاردن و کۆمسیۆن لە هەموارەکانی یاساکە مەبەست لێییان کۆمسیۆنی هەلبژاردنی عێڕاقە.

کاروان جەلال
بەڕێوەبەری گشتی داتا
لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.