Erbil 15°C یەکشەممە 28 نیسان 15:32

خوێندنى باڵا مەرج و ڕێنماییەکانى گواستنەوە و دابەزینى قوتابییان بۆ ساڵى نوێى خوێنـدن بـڵاودەکـاتەوە

کوردستان TV
100%


وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بەئیمزاى د. ئارام محه‌مه‌د قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، مەرج و ڕێنماییەکانى گواستنەوەو دابەزینى قوتابیان/ خوێندکاران بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (2023-2024) بڵاودەکاتەوە.
عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا بۆ سایتى (gov.krd/mohe) ڕایگەیاند: لە گشتاندنێکدا کە لەلایەن فەرمانگەى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون/ بەڕێوەبەرایەتى ناوەندى وەرگرتن ئامادەکراوە و ئیمزاى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەسەرەو ئاراستەى گشت زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان کراوە، تیایدا ئەوە هاتوە لە ڕێکەوتى (2023/7/22) تاکو (2023/8/31) پرۆسەى گواستنەوەو دابەزین بەپێى مەرج و ڕێنماییەکان بەردەوام دەبێت.
لە ڕێنماییەکەدا گواستنەوەى  قوتابیان لە کۆلێژى کۆنمرە نزمەکان بۆ کۆلێژى کۆنمرە بەرزەکان، گواستنەوە لە نێوان زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێم، گواستنەوەى خوێندنى قوتابیان/ خوێندکارانى دەرەوەى وڵات بۆ زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێم،  باشور و ناوەڕاستى عێراق. هەروەها دابەزینى ئاسایی قوتابیان/ خوێندکاران، دابەزینى خوێندن بەشێوەى سیستمى خوێندنى پارالێل و چەندین وردەکارى دیکە لەبارەى گواستنەوەو دابەزین خراوەتەڕوو.
بۆ خوێندنەوەى دەقى ڕێنماییى گواستنەوەو دابەزین کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکەن:

https://govkrd.b-cdn.net/Ministries/Ministry%20of%20Higher%20Education%20and%20Scientific%20Research/Kurdish/%D8%A8%DA%B5%D8%A7%D9%88%DA%A9%D8%B1%D8%A7%D9%88%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86/%D8%B1%DB%8E%D9%86%D9%85%D8%A7%DB%8C%DB%8C%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86/%DA%95%DB%8E%D9%86%D9%85%D8%A7%DB%8C%DB%8C%20%D8%B3%D8%A7%DA%B5%DB%8C(2023)/%DA%95%DB%8E%D9%86%D9%85%D8%A7%DB%8C%DB%8C%20%DA%AF%D9%88%D8%A7%D8%B3%D8%AA%D9%86%DB%95%D9%88%DB%95%20%D9%88%20%D8%AF%D8%A7%D8%A8%DB%95%D8%B2%DB%8C%D9%86%DB%8C%20%D9%82%D9%88%D8%AA%D8%A7%D8%A8%DB%8C%D8%A7%D9%86:%D8%AE%D9%88%DB%8E%D9%86%D8%AF%DA%A9%D8%A7%D8%B1%D8%A7%D9%86%20%20%D8%A8%DB%86%20%D8%B3%D8%A7%DA%B5%DB%8C%20%D8%AE%D9%88%DB%8E%D9%86%D8%AF%D9%86%DB%8C%20(%D9%A2%D9%A0%D9%A2%D9%A3-%D9%A2%D9%A0%D9%A2%D9%A4)%20%20.pdf?fbclid=IwAR02OuSAxtGV4vWrDMAQfiHkQg-gKuWMCXZd_i2rkPM-e0snUZXcFBLWDj8

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.