Erbil 15°C یەکشەممە 28 نیسان 07:47

پێکدادانێکی چەکداریی لە نزیک کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە سعوودیە کوژرانی دوو کەسی لێکەوتەوە

کوردستان TV
100%


لە ئاکامی شەڕ و پێکدادانێکی چەکداریی لە نزیک کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە شاری جیددە رۆژئاوای سعوودیە، دوو کەس کوژران کە یەکێکیان پاسەوانی کۆنسوڵخانە و ئەوی دیکەیان پەلاماردەر بوو.

ئاژانسی فەرمیی هەواڵی سعوودیە SPA بڵاوی کردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ناوچەی مەککە رایگەیاندووە، دره‌نگانی ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌م28ی6ی2023 دوای وەستاندنی ئۆتۆمبێلی چەکدارێک لە نزیک کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە جیددە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، چەکدارەکە لە ئۆتۆمبێلەکەی هاتووەتە خوارەوە و پێکدادان دروست بووە.

لە ئاکامی پێکدادانەکەدا چەکدارەکە و کەسێکی بە رەگەز نیپالی کە لە باڵەخانەی کۆنسوڵخانەکەدا پاسەوان بووە، گیانیان لەدەست دا.

وردەکارییەکان سەبارەت بە چەکدارەکە نەخراوەتەڕوو.

ئاسایشی سعوودیە رایگەیاند، لێکۆڵینەوەکان لەبارەی رووداوەکەوە بەردەوامن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.