Erbil 2°C ھەینی 03 کانوونی دووەم 00:56

مانچسته‌ر ستی به‌بردنه‌وه‌ی له‌ ئێڤرتۆن هه‌نگاوێكی بچووكی ماوه‌ بۆ بوون به‌پاڵه‌وانی وه‌رزی ئه‌مساڵ

کوردستان TV
100%


             
له‌گه‌ری سی و شه‌شی خولی ئینگلیزی، یانه‌ی ئیڤرتۆن له‌سه‌ر یاریگای جۆدیسۆن پارك میوانداری یانه‌ی مانچسته‌ر ستی كرد، یاریه‌كه‌ به‌سێ گۆلی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی مانچسته‌ر ستی ته‌واو بوو.
 له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه‌ یاریزانانی هه‌ردوولا به‌هێزه‌وه‌ ده‌ستیان به‌یاریكرد، دواتر هالاندو هاورێكانی باشتر ده‌ركه‌وتن و له‌خوله‌كی سی و حه‌وت ئه‌لكای گۆندۆكان گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ ستیزن به‌ده‌ستهێنا.
 دوو خوله‌ك دوای ئه‌م گۆڵه‌ ئه‌ستێره‌ی نه‌رویژی مان ستی ئیرلیگ هالاند گۆلی دووه‌می یانه‌كه‌ی تۆماركرد، گێمی یه‌كه‌م مانچسته‌ر ستی به‌دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌پێشه‌وه‌بوو، له‌گێمی دووه‌م و له‌خوله‌كی په‌نجاو یه‌ك، ئه‌لكای گۆندۆكان گۆلی دووه‌می خۆی و سێیه‌می یانه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
 به‌م جۆره‌ یاریه‌كه‌ تا كۆتایی به‌سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی مانچسته‌ر ستی ته‌واوبوو، به‌مه‌ش كۆی خاڵه‌كانی مان ستی له‌پێشه‌نگی ریزبه‌ندی بووه‌ هه‌شتاو پێنج خاڵ و هه‌نگاوێكی بچووكی ماوه‌ بۆ بوون به‌پاڵه‌وانی وه‌رزی ئه‌مساڵ.   

 
هه‌ر له‌گه‌ری سی و شه‌شی خولی ئینگلیزی، له‌یاریه‌كی پێشبینی نه‌كراو، یانه‌ی ئه‌رسناڵ له‌سه‌ر یاریگای ئیمارات به‌سێ گۆلی بێ به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ی برایتۆن دۆرا، به‌م دۆراندنه‌ یانه‌ی ئه‌رسناڵ تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر له‌نازناوی وه‌رزی ئه‌مساڵ بێ هیوا بوو.
 تۆپچیه‌كان له‌نده‌ن تا گه‌ری سی پێشه‌نگی پریمه‌رلیگ بوون، به‌ڵام دواتر پێگه‌ی خۆیان له‌ده‌ستداو له‌زنجیره‌ك یاری زیاتر له‌ده‌ خالیان له‌ده‌ستدا، به‌هۆیه‌وه‌ مانچسته‌ر ستی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی وه‌رگرته‌وه‌، له‌یاری به‌رامبه‌ر برایتۆن گێمی یه‌كه‌م به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوون.
 له‌گێمی دووه‌م و له‌خوله‌كی په‌نجاو یه‌ك جۆلیۆ ئه‌نشیزۆ گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ برایتۆن به‌ده‌ستهێنا، له‌به‌رامبه‌ردا یاریزانانی ئه‌رسناڵ زۆر هه‌وڵیاندا ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ بگۆرن، هه‌وڵه‌كان بێ ئاكام بوو، له‌خوله‌كی هه‌شتاو چوار دینیز ئۆنداڤ گۆلی دووه‌می بۆ برایتۆن تۆماركردو ئه‌ركی ئه‌رسنالی یاریه‌كه‌دا دوو ئه‌وه‌نده‌ ئه‌سته‌م كرد، له‌خوله‌كی زیادكراو ئه‌ستۆبینا گۆلی سێیه‌م و دڵنیایی بۆ برایتۆن تۆماركرد.
 به‌م جۆره‌ یاریه‌كه‌ به‌سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی برایتۆن ته‌واو بوو.   
 
هه‌ر له‌ركابه‌ریه‌كانی گه‌ری سی و شه‌شی خولی ئینگلیزی، یانه‌ی وێستهام یونایتد له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ی برینفۆرد دۆڕا.
 له‌گیمی یه‌كه‌م و له‌خوله‌كی بیست بریان مبیۆمۆ گۆلی پێشكه‌وتنی تۆماركرد، گوشاره‌كانی برینفۆرد درێژه‌ی هه‌بوو، ئه‌مجاره‌یان له‌خوله‌كی چلو سێ یوان ویسا گۆلی دووه‌می بۆ برینفۆرد تۆماركرد.
 به‌م جۆره‌ گێمی یه‌كه‌م برینفۆرد به‌دوو گۆڵ له‌پێشه‌وه‌بوو، له‌گێمی دووه‌م یاریزانانی هه‌ردوولا چه‌ندین هێرشیان برده‌ سه‌ر گۆلی یه‌كتر، دواجار یاریه‌كه‌ به‌دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی برینفۆرد ته‌واو بوو.   
 

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.