Erbil 21°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 13:41

سەرۆك بارزانی واتا ،سەقامگیری،پێشكەوتن و متمانە و دیموكراسی 

100%

هەرێمی كوردستان ئەو ناوچە ستراتیژ و گرنگەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە كە لە ماوەی 32 ساڵی رابردوو بە هۆی بوونی سەركردایەتییەكی ژیرانە و دڵسۆز و بوێر توانیوێتی قەوارە و گەلەكەی بگەێنێتە ئاستێك كە ئەمرۆ هەموو وڵاتانی ناوچەكەو جیهان خوازیاری پەیوەندیی سیاسی،دیپلۆماسی و ئابووریین لەگەڵ هەولێری پایتەختی كوردستان ، چونكە ئەمرۆ ئەو گەشەسەندن و بەرەوپێشەوەچوونانەی كوردستان ، بووتە نموونەیەكی سەرنجراكێش و بەرچاو و جیاواز لە رووی ئابووری و ئاوەدانی و بوارەكانی دیكەدا كە دەیان كۆمپانیایی بواری جیاواز بە متمانەوە روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە ، ئەوەش هەر لەخۆوە دروستبووە، بەڵكو لە ئەنجامی بوونی سەركردایەتییەكی وردبینانە و پشوو درێژی وەك سەرۆك بارزانییە كە توانیوێتی بەو مامەڵەكردنەی لەگەڵ هاوكێشەكانی ناوچەكەو  رووداو پێشهاتەكان و ئینجا وردبینی و رەخساندنی ئەو كەشوهەوایەی سەقامگیر و پێكەوەژیانەی هەمووان  وایانكردووە كە ، ئەمرۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بەڕێزێكی بێ وێنەوە بڕواننە رابەرایەتیی بارزانی و پێشمەرگە ببێتە رەمز  وسیمبول و ئینجا هەردەم و لە زۆرێك لە قۆناغەكان بێنە سەر هێڵ و پشتیوانی قەوارەی هەرێمی كوردستان بن.
هەڵبەت پەیوەندییە دیپلۆماسییەكان و ئەو متمانەیەی كە لە سەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی بەكردەوە بوونی هەیە ، بەردی بناغەكەی لەو هاوپەیمانییەتە دانراوە كە لەكاتی جەنگی ئازادی عێراق لە دیكتاتۆرییەت و ئینجا ئازایەتی  و گیانبەخشینی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كە سەرۆك بارزانی راستەخۆ نەك تەنها كورد وكوردستانی لە تیرۆریستان پاراست و بەڵكو هەموو مرۆڤایەتیی لەو جەنگە قورسەی تیرۆر پاراست ئەوەش وایكرد كە ئەمەریكا و ئەوروپا و هەموو وڵاتانی ناوچەكە ، زیاتر خوازیاری پەیوەندی بەهێزبن لەگەڵ كوردستان و سەرۆك بارزانیش بە رابەریی مێژوویی وكارێزمایی نەتەوەیی كورد بزانن .
بەتایبەت بەهێزبوونی پەیوەندییە ئابووری ،سیاسی و دیپلۆماسییەكانی هەرێمی كوردستان ، لەماوەی 18 ساڵی رابردوو بە هۆی رۆڵ و تێكۆشانی سەرۆك بارزانی لەگەڵ وڵاتانی زڵهێز و ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەراست ، هەموویان وایانكرد كە ئاڵۆگۆر و سەردان وبانگهێشتە فەرمییەكان ساڵ بە ساڵ زیاتر گەشە و بەرفراوانی بەخۆیەوە ببینێت ئەوەش پێگە و بناغەی قەوارەی كوردستان بەهێزتر بێت . 
ئەگەر هەڵوەستیەكی وردبینانە لەسەر سەردان و بانگهێشتە فەرمییەكان چ لە سەر ئاستی كوردستان و چ لە سەر ئاستی نێودەوڵەتیی بكەین و دیارترینان ئەو بانگهێشتەی سەرۆك بارزانی  كە بە بۆنەی یادەكانی ئادار و نەورۆزەوە لە 18ی ئەمانگە لە هەرێمی كوردستان بۆ زیاتر لە 80 باڵێۆز و كۆنسوڵ و نوێنەرانی وڵاتان سازكرا ، ئەوەش جارێكی تر ئاماژەن بە سەنگ و رۆڵی كەسایەتیی پێشمەرگە و رابەرایەتیی بارزانی و كەسایەتیی كارێزمایان لە سەر ئاستی ناوچەكە و نێودەوڵەتیی .بەتایبەت رژدبوون و جەختكردنەوەیان لە پارێزگاریكردن لە سەقای پێكەوەژیان و ئەو دیموكراسییەتەی كوردستان كە بەخەبات وقوربانیدانی دەیان ساڵە هاتووەتە بەرهەم . 
بە شێوەیەكی گشتی و مێژوو و خەسڵەت و هەموو هەنگاوەكان پێمان دەڵێن كە ، كەسایەتیی بارزانیی هەرگیز بە پۆست و پلە و پایەوە گڕێدراو نەبووەو نابێت ، هەمیشە وەك كەسایەتیی كاریگەر و رابەرێكی دڵسۆز و بەهێز لەلایەن وڵاتانی ناوچەكە و جیهانەوە مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت ، ئەوەش دەرخەری ئەو راستییەیە كە سەرۆك بارزانی، واتا پارێزراو بوونی ئاسایشی نەتەوەیی ونیشتمانی و ئاشتی و سەقامگیری لە عێراق و ناوچەكە  .
 

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.