عرفان عه‌زیز عه‌زیز
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا لۆید ئۆستن دیدارێكی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی هه‌بوو، ئۆستن په‌یوه‌ندییه‌كی له‌مێژینه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی هه‌یه، پێشووتر وه‌ك گه‌نجێك فه‌رمانده‌ی هێزی سوپای ئه‌مه‌ریكا بووه له پڕۆسه‌ی ئازادكردنی عێراق و نه‌خشه‌ی به‌هێزی سوپای ئه‌مه‌ریكا بوو له ته‌واوی عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، دواتر پله‌ی به‌رزكرایه‌وه وه‌ك جه‌نه‌راڵ و ئێستاش وه‌ك وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا.
له پله‌به‌ندی ئیداری ئه‌مه‌ریكادا، وه‌زیری به‌رگری یه‌كێك له‌و سێ كه‌سه بریار به‌ده‌سته‌كانی وڵات ده‌بێت، وه‌زاره‌ته‌كه جگه له‌وه‌ی سیادییه و زۆرترین بودجه‌ی ئه‌مه‌ریكای بۆ ته‌رخان ده‌كرێت، له هه‌مانكاتدا وه‌زیری به‌رگریی هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌رۆك جۆبایدن، بریاری ستراتیژی ده‌ده‌ن وه‌ك بڕیاری لێدانی گورزی سه‌ربازی و بڕیاری كشانه‌وه یاخود چوونه ناو ده‌وڵه‌تێكه‌وه یان پشتیوانی له وڵاتێكی دیاریكراو، وه‌ك ئه‌وه‌ی جۆ بایدن و لۆید ئۆستن به‌یه‌كه‌وه بڕیاریان دا پشتیوانی ئۆكرانیا بكه‌ن له‌به‌رامبه‌ر جه‌نگ له دژی رووسیا، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا توانای ڤیتۆشی هه‌یه.
وه‌زیری به‌رگری هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا هه‌یه، به‌بێ بریاری وه‌زیری به‌رگری ده‌زگای هه‌واڵگری ئۆپه‌راسیۆن ناكات، ئه‌مه جگه له زۆر پرس و بابه‌تی دیكه‌ی گرینگ كه له توانای وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكادا هه‌یه، ئیتر كه‌سێك به‌م هه‌موو هێزه‌وه بێته هاته هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆببێته‌وه.
گرینگی ئه‌م دیداره له‌وه‌دایه كه وه‌زیری به‌رگری به بڕیاری سه‌رۆك بایدن و ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌م سه‌ردانه‌ی كردووه، هه‌روه‌ها دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی له كاتێدایه كه گۆرانگاری گه‌وره له ئارادایه، له‌وانه:-
یه‌كه‌م: جه‌نگی ئۆكرانیا و رووسیا
دووه‌م: هاتنه پێشه‌وه‌ی بلۆكی وڵاتانی عه‌ره‌بی سعوودییه و قه‌ته‌ر و ئیماڕات
سێیه‌م: گۆڕانكاری له پرسی ئابووری عێراق و داكشانی دینار به‌رامبه‌ر به دۆلار و پرسی هه‌نارده‌كردنی گازی سروشتی.
ئه‌مه‌ریكا له ماوه‌ی سێ بۆ چوار مانگی رابردوو جۆرێك له گۆڕانكاری له ستراتیژییه‌تی خۆیدا كردووه، تا كۆتایی مانگی 6ی ساڵی 2022 بریار وابوو ئه‌مه‌ریكا گرنگی خۆی بدات به چین و پرسی شه‌ری ئۆكرانیا و رووسیا و كه‌مترین فۆكسی له‌سه‌ر پرسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و عێراق بوو، به‌ڵام چالاكییه‌كانی ئێران له عێراق و هه‌روه‌ها چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی دۆلارێكی بێ شوماری ئه‌مه‌ریكا له عێراقه‌وه بۆ ئێران ده‌ركه‌وت كه به‌شێكی زۆری سزاكانی سه‌ر ئێرانی سووك كردووه، ناچار ئه‌مه‌ریكا گۆڕانكاری خێرای كرد له‌وه‌ی گرنگی زیاتر به عێراق بداته‌وه، بۆیه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ و كۆتایی ساڵی رابردوو به‌خێرا رێككه‌وتنی ستراتیژی له‌گه‌ڵ عێراق زیندوو كرده‌وه و له ماوه‌ی ساڵ و نیوێكدا زیاتر له ده جار شاندی عێراق له‌مباره‌وه چووه‌ته ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌مه‌ریكا په‌شیمان بووه‌ته‌وه له‌وه‌ی ماوه‌ی 12 ساڵه عێراقی بۆ عێراقییه‌كان جێهێشتووه، له‌به‌رامبه‌رشدا عێراقییه‌كان نه‌ك نه‌یانتوانی ئیداره‌ی وڵات بده‌ن، بگره عێراقیان خسته به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كی گه‌وره و جۆرێك له ره‌خنه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا هات به‌وه‌ی ئه‌فغانستان و عێراقی به ته‌نیا به‌جێهێشت.
هاتنی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا بۆ لای سه‌رۆك بارزانی، مانا و گرینگی زۆری هه‌یه، یه‌كێك له‌وانه ئه‌وه‌یه كه ئه‌مه‌ریكا ده‌زانێت سه‌رۆك بارزانی كاریگه‌ری راسته‌وخۆ هه‌یه له‌سه‌ر عێراق، بۆیه داوای لێ ده‌كات كه هاوبه‌شی ئیداره‌دانی عێراق بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م قۆناغه تێپه‌ڕێنێت، بۆ بیرهێنانه‌وه‌ش، نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌شداری راسته‌وخۆی هه‌یه له گفتوگۆی ئه‌مه‌ریكا و عێراق، ئیتر بۆ ئه‌مه‌ریكا روون بووه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر عێراق په‌یوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت، ناتوانێت ئیداره بكات، خاڵی دواتر ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی په‌یام به خه‌ڵكی كوردستان بدات كه ئه‌مه‌ریكا له‌م قۆناغه دۆسته‌كانی به‌جێ ناهێلێت، بریاریشه به‌منزیكانه گه‌وره‌ترین كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر بكرێته‌وه و ئه‌مه‌ش په‌یامی گرنگی له‌پشته‌وه‌یه.
ئه‌گه‌ر سه‌یری شێوه‌ی كۆبوونه‌وه و زمانی جه‌سته‌ی سه‌رۆك بارزانی و وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا بكه‌ی ده‌زانی چه‌نده دڵخۆشن، ئه‌مه‌ریكا داوا له سه‌رۆك بارزانی ده‌كات كه رۆڵی زیاتر ببینێت له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق، به‌ڵام له‌سه‌ردانه‌كه‌شیدا به ڕاشكاوانه دوو پرس باس ده‌كات، یه‌كێك له‌وانه مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعشه.
ئه‌وه‌ی من تێگه‌یشتنم بۆ وتاره‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا هه‌بێت ئه‌وه‌یه كه باسی فاكته‌ری به‌هێزبوونه‌وه‌ی داعشی ده‌كات، له‌وه‌ی خودی داعش هۆكار بێت بۆ مه‌ترسی ئاسایشی ناوچه‌كه، هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌یر بكرێت له‌گه‌ڵ سه‌ردانی وه‌زیری به‌رگریی، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی رۆژئاوای كورستانی كرد و مه‌ترسی كه‌مپی هۆڵ كه 70 هه‌زار خانه‌واده‌ی داعش و چه‌كدارانی داعشی لێیه، بۆمبه له‌به‌رده‌م ئارامی ناوچه‌كه.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك فاكته‌ری ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه هه‌میشه ده‌بێت ئاماده‌باش بێت له‌وه‌ی ئه‌م بۆمبه ئه‌گه‌ر بته‌قێته‌وه هاوكاری هاوپه‌یمانان بێت له كۆنترۆڵكردنی، به‌تایبه‌ت سنووری حه‌سه‌كه و شه‌نگال كه مه‌ترسین له‌به‌رده‌م ناوچه‌كه و كه‌مپی هۆڵ، هۆكارێكی دیكه‌ی هاتنی وه‌زیری به‌رگری ئه‌وه‌بووه كه كوردستان رۆڵ ببینێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت داعش، چونكه له‌گه‌ڵ هه‌ر گرژییه‌كی ناوچه‌كه، ڕه‌نگه داعش وه‌ك كارتی مه‌ترسیدار به‌كاربهێنرێته‌وه.