Erbil 15°C یەکشەممە 25 شوبات 02:34

سه‌رۆك بارزانی نه‌خشه‌سازی ڕاپه‌رینی كوردستان

100%

له‌زۆر ره‌هه‌نده‌وه‌ له‌باره‌ی راپه‌رینی گه‌لی كوردستانه‌وه‌ باسكراوه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر گرنگ بوو ئه‌م ڕاپه‌ڕینه‌ی گه‌لی كوردستان له‌ 1992 رزگاركردنی گه‌لی كوردستان بوو له‌ده‌ست رژێمی به‌عس و دووباره‌ گه‌رانه‌وه‌ی ئازادی و شكۆی تاكی خه‌ڵكی كوردستانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه‌ رێگا به‌هیچ داگیركه‌رێك نه‌درێت خۆسه‌پێنی له‌سه‌ر ئه‌م گه‌له‌ بكات، سه‌رۆك بارزانی دارێژه‌ری نه‌خشه‌ی راپه‌رین بوو هه‌ربۆیه‌ له‌7ی3ی1991 یه‌كه‌م سه‌ركرده‌ و سه‌رۆكی به‌ره‌ی كوردستانی بوو گه‌یشته‌وه‌ شاری رانیه‌ و تێكه‌ڵ و ئاویته‌ی پیشمه‌رگه‌ و جه‌ماوه‌ری راپه‌ریوی شاری رانیه‌ی ده‌روازه‌یراپه‌رین بوو.

ئه‌وه‌ی گرنگ بوو له‌ڕاپه‌رین باس بكرێت به‌تایبه‌ت ئه‌م  جوڵانه‌وه‌ مێژوویه‌ كه‌ سه‌رۆك بارزانیی دارێژه‌ی بوو یه‌كه‌م: گه‌لی كورد وێرای ئه‌وه‌ی هه‌زاران دیلی سه‌ربازی عێراق كه‌وته‌ به‌رده‌ست، به‌ڵام ده‌ستی برایه‌تی راكێشا و نه‌هێشت كه‌سیان گوله‌ باران بكرێن و دیله‌كان گه‌رانه‌وه‌ ناو خانه‌واده‌كانیان كه‌چی ئێستا نه‌وه‌یه‌ك له‌ده‌سه‌ڵاتی عێراق دروست بووه‌ بیری نییه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ روویداوه‌ چی بووه‌، ته‌نیا بیری له‌وه‌ ده‌كات كه‌ خۆی چی ده‌وێت ئه‌وه‌ بكات و پاكتاوی گه‌لی كوردستان بكه‌ن. دووه‌م: له‌رۆژی 23ی ئاداری 1991، لە سەرەتای راپەڕین و لە کۆبوونەوەیەکی فراوانی جەماوەریدا لە کۆیە سه‌رۆك بارزانی یه‌كه‌م هه‌نگاوی پرۆسه‌ی دیموكراتی و دامه‌زاروه‌ی مه‌ده‌نی راگه‌یاند، گوتی:  لەپێناو تێپەڕاندنی قۆناغی شەرعیەتی شۆڕشگێڕی بۆ شەرعیەتی یاسایی و دامەزراندنی دامودەزگەی فەرمی و شەرعییەکانی کوردستان، هەڵبژاردن بکرێت. سێیه‌م: دوای ئه‌و هه‌موو كاره‌سات و ناخۆشییه‌ی به‌سه‌ر گه‌لی كوردستان هات به‌ئه‌نفال و كیمیاباران و قڕكردنی بارزانییه‌كان سه‌رۆك بارزانی به‌نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كوردستان دووباره‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رژێمی پێشووی عێراق دانیشت له‌ پێناوی گفتووگۆ و چاره‌سه‌ر ئه‌مه‌ش وه‌ك خۆی باسی ده‌كات له‌سه‌ر ویستی به‌ره‌ی كوردستانی و حزبه‌كانی كوردستان بووه‌ كه‌ من راسپێرن بۆ گفتووگۆكردن لێره‌دا په‌یامێكی گرنگ هه‌یه‌ گه‌لی كوردستان هه‌میشه‌ سیاسه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای ئاشتی خوازی و رق و كینه‌و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ نه‌كردووه‌ نه‌بوه‌ته‌ جێگای ئازار بۆ گه‌لانی ناوچه‌كه‌.

یادی راپەرین و یەکریزی گەلی کورد لە هەموولایەک پیرۆزبێت

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.