شێرکۆ حەبیب
میلـلەتانی جیهان هەردەم یادی ئەو سەرکردە و کەسایەتییانە بەرز رادەگرن کە ژیانی خۆیان تەرخان کردووە بۆ داکۆکیكردن لە مافەڕەواکان و هەردەم ئەو مرۆڤە مەزنانە بە زیندوویی لە ویژدانی مرۆڤایەتیدا دەمێننەوە.
میلـلەتی کوردیش شانازی بەو سەرکردە دەکات کە ژیانی خۆی تەرخان کردبوو بۆ خەبات لەپێناو میلـلەتەکەی، ئەویش باوکی رۆحی میلـلەتی کورد جەنه‌ڕاڵ مستەفا بارزانییە کە سەرجەم ژیانی خەبات و تێکۆشان بوو لەپێناو سەرفرازی و گەیشتنی میلـلەتی کوردستان بە ماف و ئاواتەکانی.
زۆرن ئه‌و سه‌ركردانه‌ی ناويان له مێژوودا تۆمار كراوه، به‌ڵام ئه‌و سه‌ركردانه ده‌گمه‌نن كه به زيندوويهتى له دڵی مرۆڤدا ده‌ژین، بارزاني نه‌مر ئه‌گه‌رچی ماڵئاوای لێ كردين، به‌ڵام ناوی وه‌ك سهركرديهكی مه‌زن له لاپه‌ڕه‌كانی مێژوودا به‌و په‌ڕى شكۆمه‌ندی تۆمار كرا، له‌وه‌ش گرینگتر ئه‌و مرۆڤه مه‌زنه له دڵی هه‌موو مرۆڤێكی دڵسۆز و ميلـلهتێك به زيندوویی ماوه‌ته‌وه ناونيشانی سه‌رهه‌ڵدان و خه‌باتی ميلـلهتێكه، ئه‌و سهركرديه كه ميلـلهتێكی به جيهان ناساند و ناوی ئه‌و بووه سومبولی خه‌بات و تێكۆشان، ئه‌و مرۆڤه مه‌زنه‌ی زياتر لهنيو سه‌ده خه‌باتی له‌پێناو ميلـلهته ستهمديدهكهی كرد.
ستەفا بارزانی لە بنەماڵە و خانه‌وادەیەکی کورد و نیشتمانپەروەر چاوی بە دونیا هەڵێناوە و کوردپەروەری و خزمەتکردنی نیشتمانەکەی لە خانه‌وادە بەڕێزەکەی فێربووە کە تا ئەمڕۆش ئەو خانوادە تێکۆشەر و کوردپەرەوەرە بەردەوامن لە خەبات و تێکۆشان.
ئەمرۆ لە یادی 44 ساڵەی وەفاتی جەنابی مەلا مستەفا بارزانی نەمر، دەبێ هەوڵەکان هەمووی ڕووی لەو ئاراستە بێت کە بارزانی نەمر لە ماوەی خەبات و تێکۆشانی‌دا هەوڵی بۆ دا ئەویش یەکڕیزی و تەبایی نێو ماڵی کوردە کە تاکە زامنی سەرکەوتن و گەیشتنە بە ئامانج و ئاواتەکانی، هەڵبەتە ڕێبازی پیرۆزی بارزانی نەمر تایبەتمەند نییە بە پارتی، بەڵکو رێبازێکی کوردایەتی و پێکەوەژیانە، بەڵام شانازییە بۆ پارتی کە بارزانی نەمر دامەزرێنەر و سەرۆکی پارتی بوو، بۆیە دەبێ پارتییەکان پێشەنگ بن لە کوردایەتی و خەبات و تێکۆشان و لەخۆ بوردەیی و خزمەتكردنی گەڵ و میلکەتەکەیان.
ئەمرۆ هەموو ئەگەرەکان لەو یادەدا داوا لە سەرجەم لایانەکان دەکات کەوا پابەندی بەرژەوەندییەکانی میلـلەتەکەمان بین و دوور لە بەرژەوەندی کەسی یا حزبی کارەکان ئەنجام بدرێت.
بارزانی نەمر هەموو کوردی بە جیهان ناساند و گرفت و کێشەکانی گەیاندە ناوەندەکانی جیهان، با ئەمرۆش هەموو کورد یەک دەنگ پشتوانی لە مافەکانی میلـلەت بکەن؟
ئه‌مرۆش بهڕابهرايهتی سه‌رۆكی هێژا جه‌نابی ڕابەر سه‌رۆک بارزاني له‌سه‌ر هه‌مان ڕێباز درێژه به‌و خه‌بات و تێكۆشانه ده‌ده‌ين تا سه‌رجه‌م ئاواته‌كانی ميلـلهتهكهمان دێنه دی، هه‌زار سڵاو له گيانی پاكی بارزانی نه‌مر و كاكه ئيدريسی هه‌رده‌م له ياد و سه‌رجه‌م شه‌هيدانی ڕێبازى پيرۆزى جه‌نابی بارزانی نه‌مر.