Erbil 21°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 13:32

بارزانی ڕه‌مزی مرۆڤدۆستی، سه‌ركه‌وتوو له‌ دیپلۆماسی ..

100%

رێبوار حەمەلاو شوانی

كوردستان له‌ ڕووی پێگه‌ی جوگرافی و مێژوویی و كه‌لتووری و ئابووری و سه‌ربازی و بواره‌كانی دیكه‌شدا كه‌وتۆته‌ نێو چه‌قی كۆمه‌ڵێك قه‌یران و كێشه‌ و ململانێی زۆر سه‌خت و قورس له‌نێوان گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كان و وڵاتانی زلهێز و هه‌رێمایه‌تییه‌كان كه‌ ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌خۆ كاریگه‌رییان له‌ سه‌ر گه‌لی كورد و دۆزه‌ ڕه‌واكه‌ی هه‌بووه‌ و هه‌یه.

به‌تایبه‌ت له‌ ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی رابردوودا كه‌ گه‌لی كورد له‌ سه‌ر خاك و نیشتمانی خۆی و دوای ده‌یان ساڵ بووه‌ته‌ خاوه‌ن ئه‌زموون و قه‌واره‌ی خۆی كه‌ به ‌خوێنی هه‌زاران شه‌هید و ماندووبوونی پێشمه‌رگه‌ و خه‌باتی ده‌یان ساڵه‌ هاتۆته ‌به‌رهه‌م، سه‌ركردایه‌تیی سیاسی گه‌لی كوردستان هه‌ر له‌ یه‌كه‌م هه‌نگاویی ده‌وڵه‌تداریدا هه‌نگاوی گرنگ و ستراتیژی بۆ پێشڤه‌بردنی هه‌رێمی كوردستان له ‌ڕووی سیاسی و ئابووری و دیپلۆماسی و ئاوه‌دانی هاویشت سه‌ره‌ڕای هه‌موو كۆسپ و گه‌مارۆكان، ئه‌و هه‌وڵانه‌ نه‌ك هه‌ر ته‌نیا له‌ به‌رژوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان بوو، به‌ڵكو به‌ سوودی دراوسێ و وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و هه‌موو جیهانیش بووه‌.

له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و پێشكه‌وتن و هه‌نگاوانه‌دا نه‌یارانی ئه‌م گه‌ل و نیشتمانه‌ چاویان به‌و هه‌موو گۆڕانكاری و پێشكه‌وتنانه‌ی له‌ گشت بواره‌كاندا هه‌ڵنه‌هاتووه‌ و هه‌ڵنایه‌ت، بۆیه‌ جۆره‌ها پیلانگێڕی و سیناریۆییان دژ به‌م گه‌ل و قه‌واره‌ی تا ئێستا جێبه‌جێ كردووه‌، به‌ڵام هه‌ر ئیراده‌ی پۆڵایینی گه‌له‌مان و سه‌ركرده‌ بڵیمه‌ته‌كانی بووه‌ كه‌ ڕێگری له‌ هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوه‌ دوژمنكارانه‌ی نه‌یاران گرتووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ كاته‌ سه‌خت و هه‌ستیاره‌كاندا هه‌رێمی كوردستان له‌ زۆر ڕووه‌وه‌ هه‌وێنی ئاشتی و سه‌قامگیری و ته‌ناهی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بووه.

هه‌روه‌ها له‌ زۆر قۆناغیشدا هه‌رێمی كوردستان باوه‌شی بۆ ئاواره‌ و هه‌زاران په‌نابه‌ر له‌ ناوخۆ و ده‌وروبه‌ری كردۆته‌وه، له‌ ڕووی ئه‌منیشه‌وه‌ چه‌ند ساڵه‌ی شه‌ڕی تیرۆر و رووداو و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ و چۆنێتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان و پارێزگاریكردن له‌ سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ و عێراق و كوردستان ئاماژه‌یه‌كی روون و ئاشكرایه، به‌ تایبه‌ت بۆ پشتیوانیكردن له‌ دۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌ی هه‌میشه‌ له‌ هه‌موو قۆناغه‌كاندا چ له‌ رووی سیاسی و چ مرۆڤایه‌تی و كوردپه‌وه‌ری له‌ سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی خه‌بات و به‌رخودان بووه‌، چ له‌وه‌ی كه‌ دوێنێ له‌ جه‌نگی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان له‌ كۆبانێی رۆژئاڤای كوردستان و چ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیی رووداوی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی باكوور و رۆژئاڤای كوردستان كه‌ ده‌بینرێت چۆن سه‌ركردایه‌تیی سیاسی گه‌لی كورد و به‌تایبه‌ت سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان مه‌سڕوور بارزانی به‌ چ هه‌ست و سۆز و نیشتمانپه‌وه‌ری و بیر و هزری نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ری به‌ هانای گه‌لی كوردمان له‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی كوردستان كه‌وت كه‌ ئه‌وه‌ش ئه‌و میراته‌ گرانبه‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌یه‌‌ كه‌ له رێبازی بارزانی و‌ بزاڤی كوردایه‌تی‌ بارزانی ئاڵا هه‌ڵگر ماوه‌ته‌وه‌ .

مێژوو گه‌واهیده‌ره‌ كه‌ بارزان و ڕێبازی بارزانی هه‌ر له سه‌رده‌می شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی و ئێستای سه‌رۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و مه‌سڕوور بارزانی له‌ هه‌ر شوێنكی ئه‌م كوردستانه بووبێت چ له‌ رووی پشتیوانی پێشمه‌رگایه‌تی، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تیی و دیپلۆماسی و سیاسی و بواره‌كانی تر كۆسپ و كێشه‌كه‌یان هه‌بوو بێت، ئه‌وا به ‌هه‌موو تواناوه‌ وه‌ك فریادڕه‌سێك به‌هانایه‌وه‌ چووه‌ و پارێزگاریان لێ كردووه، بێجگه‌ له‌ شۆڕشه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد هه‌ر له‌ ئامه‌ده‌وه‌ بگره‌ تا مه‌هاباد و سلێمانی و ئینجا فریادره‌سی نه‌ته‌وه‌ و پێكهاته‌كانی غه‌یره‌ كورد و حه‌وانه‌وه‌یان و ئینجا پاراستنیان له‌ هه‌ره‌شه‌ و مه‌ترسییه‌كان.

بۆیه‌، به‌ هه‌ڵوه‌سته‌كردن له‌ سه‌ر خه‌سڵه‌ته‌ مێژووییه‌كانی بارزانی و ڕێبازه‌كه‌ی له‌ دوێنی و ئه‌مڕۆیشدا راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر هه‌یه‌ ئه‌ویش پێمان ده‌ڵێت كه‌ بارزانی واتا كوردایه‌تی و مرۆڤدۆستی و ئیراده‌ی و هیوا له‌ رۆژه‌ سه‌خته‌كاندا، ناردنی كاروانی هاوكاری بۆ باكوور و رۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن دزگای خێرخوازی بارزانی و حكوومه‌تی كوردستانه‌وه، ئاماژه‌یه‌ به‌ به‌هێزی ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ كوردپه‌وه‌ری و نیشتمانپه‌وه‌رییه‌ی كه‌ نه‌ك هه‌ر كاڵ نابێته‌وه‌، به‌ڵكو وه‌ك كه‌لتوورێكی ڕه‌سه‌ن و داربه‌ڕووی ڕیشه‌ی داكوتاوه‌ كه‌ ئه‌ویش خۆشه‌یستی خوا و خاك و نه‌ته‌وه‌یه‌ كه‌ بارزانی و رێبازه‌كه‌ پشت به‌ پشت به‌رده‌وامن له‌ سه‌ری ئه‌مڕۆش مه‌سڕوور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان به‌ سوودوه‌ررگرتن له‌ میراته‌ گرانبه‌هایه‌، دڕێژه‌پێده‌ری ئه‌و ڕێبازه‌ پیرۆزه‌ وه‌ك فریادڕه‌سێك پشتیوانی نه‌ته‌وه‌ و نیشتمانه‌كه‌ی ده‌كات له‌ كاته‌ سه‌خته‌كاندا له‌ ڕووی سیاسی و دیپلۆماسیی و حكومڕانیشه‌وه‌ هه‌نگاوه‌كانی به‌ ئاڕاسته‌ی به‌هێزكردنی پێگه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌ له‌ رووی سیاسی و دیپلۆماسی و ئابووری له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیشدا.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.