ڕووداوە دڵتەزێنە ناخھەژێنەكانی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان جیالەوەی دۆخێكی ناھەمووار و ئازاربەخشی لەنێو دڵی ھەموو ھاونشتمانییەكی كورد لە سەرانسەری دونیا دروستكرد، لە ھەمانكاتدا ئەو بەدەنگەوە ھاتنەی ھەرێمی كوردستان بووە زیندووكەرەوەی ڕووحیەتی یەكدەنگی و یەكدەستی نیشتمانی ھەموو بەشەكانی كوردستان.
ھەر لە سەرەتای كارەساتەكەوە (مەسرور بارزانی) سەرۆكوەزیرانی ھەرێمی كوردستان، خەمخۆرانە وەزارەتەكانی ناوخۆ و تەندروستی ڕاسپارد كە كە ھەموو تواناكانیان بۆ ھاریكاری ھاونشتمانیی كورد لە باكووری كوردستان بخەنەگەڕ، ھەر ئەوەش وایكرد لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكی حكوومەت تیمەكانی فریاگوزاری ھەرێم لەلایەك و دەزگای خێرخوازی بارزانی بە ھەموو جۆرە ھاوكارییەكی مرۆیی سنووری دەستكردی كوردستانیان بڕی و خەم و ئازاریان لەگەڵ ھاوڵاتیانی كورد لە باكوور تێكەڵ كرد.
ئەم بەدەنگەوەھاتنەی ھەرێمی كوردستان وەك پەناگە و ئارامگەی ھەموو بەشەكانی كوردستان بووە جێ ئومێد و خۆشحاڵی كوردانی باكوور و ڕۆژئاوا و بەشێكی زۆریان سەرەرای خەمی لەدەستدانی كەسووكار و ئازیزانیان لەم ھەڵوێستە مێژووییەی ھەرێم ڕاماون و نیگەرانیەكانیان كەم بووەتەوە.
ھەرچەندە لە ڕۆژئاوای كوردستان ڕێگری لە گەیاندنی ھاوكارییەكانی ھەرێم و تیمەكان دەكرێت، بەڵام حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ھەموو تواناكانی خستووەتەگەڕ بۆ بە ھاناوەچوونی لێقەماوان و زەرەمەندان لەم بەشەی نیشتمان.
كەمپەینی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و ڕۆلی ڕاگەیاندن لە ڕووماڵی ڕووداوەكان و خەڵكی ھەرێمی كوردستان بۆ بە ھاناوەچوون و ھاوبەشیكردنی خەمەكانیان لەگەڵ خەمی براكانیان و گەیاندنی پێداویستییە سەرەكییەكان یەكێكی دیكە لە خاسیەتەكانی دووپاتكردنەوەی سنووری كوردستان بە یەك بەش و بە ڕووحداكردنەوەی كۆدەنگی نیشتمانی گەلی كورد لە سەرانسەری دوونیا.
یەكدەستی كورد دووپاتكرایەوە
100%