رێبوار حەمەلاو شوانی
گەلی كورد خاوەنی نەتەوەی زیندوو و ڕه‌سه‌نه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، بۆیە خاوەنی چەندین سەركردەی مەزنیشە كه ده‌كرێت ئاماژه به مستەفا بارزانی بكه‌ین كه ناسناوی باوكی ڕۆحی نه‌ته‌وه‌یی كوردی وه‌ك شوناسێكی پێ به‌خشراوه.
قۆناغی خه‌بات و به‌رخودانی نه‌ته‌وه‌یی ئەو كاتی مستەفا بارزانی نەمر قۆناخێكی سەخت بوو، بۆیە نەك هەر تەنها باوكی كورد به‌ڵكو باوكی مێژووییه‌كی پڕ شانازیی و سه‌روه‌ریی هه‌میشه‌یشییه.
ئەمڕۆش سه‌رۆك مەسعود بارزانی پێشمه‌رگه و ڕێبه‌ری نه‌ته‌وه‌یی و دڕێژه‌پێده‌ری ئه‌و میراته گرانبه‌هایه كه خاوه‌ن سه‌نگ و كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تیش به گشتی، گەورەترین خاڵی وەرچەرخانی سه‌رۆك بارزانی لەوەوە دەست پێ دەكات كە توانی كۆتایی بە شەڕی ناوەخۆ بهێنێت، كۆتایی پێهێنانی شەڕی ناوەخۆی كوردستان زۆر سەختتر و ئاستەنگتر بوو و له‌وه‌ش زیاتر شه‌ڕی كورد حه‌ڕام كرد له‌پێناو ئه‌وه‌ی كه دوژمنان چیتر ناتوانن كورد رووبه‌ڕووی یه‌كتر بكه‌نه‌وه و خوێنیان به‌ده‌ستی یه‌كتر برێژن .
هه‌نگاوه‌كانی رابردوو و ئێستای سه‌رۆك بارزانی له‌پێناو یه‌كخستنه‌وه‌ی ئیراده‌ی گه‌لی كورد و كوردستانه، چونكه كلیلی سه‌ركه‌وتن و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ڕه‌واكانی له یه‌كده‌نگی و ته‌باییه، هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی پارێزەری راستەقینەی هەموو ئەو نەتەوه و ئایین و ئاینزاكانه به‌بێ جیاوازی، ئه‌وانه‌ی كه له كوردستان دەژین بەكارهێنانی هێزی نه‌رمی سیاسی و دیپلۆماسی لە دوای راپەڕینی شكۆمەندەكەی بەهاری ساڵی 1991 هەمیشە سه‌رۆك بارزانی هەوڵیداوە كوردستان ئارام و جێگیر بێت، رێككەوتنی پەنجا بە پەنجای دوای هەڵبژاردنی 1992 راستی ئەمە دەسەلمێنێ، لەگەڵ رژێمی بەغداش هەوڵی ئەوەی دەدا جارێكی دیكە كورد رووبەرووی كۆچڕەوی ملیۆنی و ئاوارەیی نەبێتەوە، كورستان هه‌میشه ببێته نه‌وایه‌كی ئاڕام و سه‌قامگیر كه ئه‌مڕۆ هه‌موو جیهان گه‌واهیده‌ری ئه‌و راستییانه‌نن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پشتیوانێكی به‌هێزی پەیڕەوكردنی یاسا و سەروەری یاسا و هه‌روه‌ها سازشی له سه‌ر نه‌كردووه لەگەڵ هەموو ئەو هێز و لایەن و دەوڵەتانەی دەیانەوێ كورد خاوەنی ئیرادە و بڕیاری خۆی نەبێت.
كوردستان بە دیموكراسی بوونییەوە جوانە، بۆیە دەبێت ئەو دیموكراسییە قووڵبكەینەوە بۆ هەر تاكێكی ئەم كوردستانە و سه‌رۆك بارزانی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بانگه‌شه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردن و به دامه‌زراوه‌ییكردنی ئۆرگانه‌كان كرد، جوگرافیای كوردستان وڵاتێكی دەوڵەمەندە، دەبێت ئیتر سامانەكەی بۆ خۆشگوزەرانی خەڵكی كوردستان بێت.
ئەو ئازادییەی ئەمڕۆ وەدیهاتووە بەرهەمی خوێنی شەهیدان و تێكۆشەرانی گەلەكەمان بووە، بۆیە سه‌رۆك بارزانی هه‌میشه خه‌مخۆر و دڵسۆزی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه بووه، له‌گه‌ڵ هه‌موو گوشاره ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كاندا گشت هه‌وڵه‌كانی له چوارچێوه‌ی یه‌كپارچه‌یی خاك و نیشتمانه‌كه‌ی بووه و باوه‌ری وایه كه كوردستان یەك كوردستانە، رێگە نادەین جارێكی تر بیری پاوانخوازی یا ناوچەگەرێتی كوردستان‌مان لێ بچووك بكەنەوە و داكۆكیكاری سه‌ره‌كیی مافه‌ڕه‌واكانی گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی بووه.
سەرۆك بارزانی تاكە سەرۆكه كە بۆ كورد باشترین پەناگە بووە، چونكە تەنها سه‌رۆك مەسعود بارزانییە بەرامبەر بە ناحەزانی كورد بە حكوومەتی بەغداشەوە پێ دادەگرێت و لە مافە سروشتییەكانی كورد دانابەزێ، كه ئه‌وه‌ش خۆی له خۆیدا گورزێكی گورچكبڕە لە ناحەزانی كورد، چونكه سه‌رۆك بارزانی هه‌میشه خوازیاری ئه‌وه بووه كه گه‌لی كورد خاوه‌ن شكۆ و ئیراده‌ی خۆی بێت، سه‌رۆك بارزانی به باوه‌ری پته‌وه‌ی كوردپه‌وه‌ری و نیشتمانپه‌وه‌ری و ئیراده‌ی پۆڵاینی توانیوێتی مێژووییه كی سه‌روه‌ری و شكۆمه‌ندنی و سه‌ركه‌وتن له‌نێو جه‌رگه‌ی داگیركه‌رانی كوردستان بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی بنووسێته‌وه .