Erbil 2°C ھەینی 03 کانوونی دووەم 00:12

بـڕواهـــەبـوون بـــــە سەرکـــەوتـــن

برایم مه‌لا
100%

بـڕواهـــەبـوون بـــــە سەرکـــەوتـــن

دادگای فیدێڕاڵی لە بەغداد "سەنتەری گرانبەهای هاوسەنگی سیاسیی ــ ئایینزاییــــە بۆ پرۆژەی دەسەڵاتداریی سیاسیی شیعەگەر". لەوێ، زۆر پرسی ناڕەوا، بە بەهــــانەی یاسایی سازێـــندراو و بە پیرۆزیی فیقهییـــەوە، ڕەوایی وەردەگرن! لەوێ، بە هاوکاری دەستوورێکی لاستیـکی، دادگای فیدێڕاڵی، ڕۆڵی (ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ڕژێمی نوێی پۆست (داعش ــ ١٦ی ئۆکتۆبـــەر) دەبیــنـێت!

دادگای فیدێڕاڵی، لە یەک کاتدا، هەم پتەوترین قەڵغانـــە هەم بەهێـــزترین چەکــی کاریگـــەری ئەم قۆنـــاغەیــشـە بۆ سیستەمی سیاسیی نوێ لە بەغــدا! سیستەمێک کە ســــــی ساڵــــە کورد هەوڵدەدات دەستی بە ژێرچینەکانی بگات بەڵام بە بەردەوامی لە بەر دەرگای سەرچینەکانی بەرژەوەندی کەسی و حزبییــدا، بە دەستخەڕۆیی، کات کورت و، سەرمەستکراوە!

ئـــەوان، واتە بەغدا و تاران، زۆر باش دەزانن کــە "بەهێزیی وردەکارییـــەکان لەکوێــدایە"!

ئـــەوان، زۆر باشیش دەزانن کــە "بێهێزیی وردەکارییـــەکانی ئێمـــە لەکوێــدایە"!

ئــەم شەڕەی کـــە "سەنتەری گرانبەهای هاوسەنگی سیاسیی ــ ئایینزایی بۆ پرۆژەی دەسەڵاتداریی سیاسیی شیعەگەر"، واتــە دادگای فیدێــراڵ، دەیکــات شەڕی "وردەکــارییـــە"، وردەکاریی ستراتیـــژیی بە چەک و بە زمانـــە وردبینییـــەکەی یاســـا!

پرسیـــار؟

ئەی لــــە کوردستـــان کێ و چۆن ڕۆڵی پرۆژەی هاوســەنگیی ئەلتەرناتیڤ، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سەنتــــەری لێکەوتەکانی بڕیارەکانی دادگای فیدێراڵ، دەبینێت؟

بەرلەوەی من، هەر بۆ فەیسبوک نـــــــا بەڵکە بۆ قووڵایی ناخ و بیرکردنەوەی خۆیشم، وەڵامی ئەو پرسیارە بە خۆم بدەمەوە، ئەو ڕستە زێڕینەی ئەفسانەسازی گەورەی لاتینی ستۆیسیا لیوکاین بەبیری خۆم دەهێنمەوە، کە دەڵێت:

"لــە جەنگی نێـوخـۆدا تەنـــانەت سەرکەوتنیـــش هەر دۆڕانـــە!" چما هەموو سەرکــەوتنێکی میانـــەی سنووری سەروەریی عێراقـــی بە ژێــرچین عەرەب و بە سەرچــین ئایـیـــنزا، شکستێکی شارستانی نیـــە؟!

ســـی ساڵی تر دەیبینیــــن کە هەموو سەرکــەوتنێک لەنێــو چوارچێوەی دەوڵــەتی ئێــراقدا، سەرکەوتنی پۆست و سەرکەوتنی دەستور و سەرکەوتنی ... تاد، لەڕاستیدا شکست بوون بە تامی جەنگی نێوخۆیی!

هەندێک جار، تاڵاوی ڕاستەقینــەی شکست، لە شیرینیە فریودەرەکەی سەرکەوتندایە!

چما بیرمــەندەکەی تــر، کە ئـــەگـەر ناوی بزانین یان نـــــا، هیـــچ لە نایابی وتــــەکەی کەم ناکاتەوە، درووستی نەوتووە کـــــــە دەڵێــــت:

"دۆڕاوەکان ئــەوانــــەن کە بــــەر لە سەرکـــەوتن ئاهەنگی سەرکـــەوتنیان گێڕاوە!"

*

دەشێت کــــە گەورەترین سەرکـــەوتنی سەربازیی بە گەورەترین شکستی یاسایی بشکێتـــەوە! چما سەرکەوتنی سوپای بەعس لە داگیرکردنی کوێت بە چەند کاتژێرێک گەورەترین شکستی یاسای بۆ مێژووی وڵاتی ئێراق ڕەنێو نــــەهێنا؟!

خاڵــی هەرە لاوازی ئێمە لەوەدایە کە "ئەوەی لە بەغدا بەدەست دێت بەسەرکەوتن بزانـــرێـــت!" چونکــە ئەوەی لە بەغدا بەدەست دێت مافـــە، بەدەست نەهاتنی مایــەی شکستــە!!

خاڵی تری لاوازی ئێمە، جا چ بۆ ئێمەی سلێمانێیی چ بۆ ئێمەی هەولێری، لەوەدایە، کە بۆ یەک چرکەیش، لە ڕووی دەسەڵات، شکۆ، سەنگی سیاسیی و ..... تاد، هەولێر لە بەغـــدا بە کەمتر بزانیـــن!

ئەم پەتا قوورسە زۆر بە قوورسیی چنگی لە ناخی سلێمانی گیرکردووە!!

ئـــەو کاتـــە خاڵی ئێمە لاواز بوو کە خۆمان، بە دەستی خۆمان، بە ئاوەزی خۆمان، ڕیفێراندۆممان، وەک ڕۆڵی پرۆژەی هاوســەنگیی ئەلتەرناتیڤ، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سەنتــــەری لێکەوتەکانی بڕیارەکانی دادگای فیدێراڵ، نەبینـــی!

گەورە هزرمەندی فەرەنسی (ژانگ دو لا فۆنتێن) دەڵێت:

"جوانترین سەرکـــەوتن ئەوەیە کە بەسەر دڵــی خۆتـــدا سەربکــەویت!"

بە هزری ئەدەبپارێزانەی منیش، لە کوردستانی ئەم ڕۆژگارەدا، نایابترین سەرکــــەوتن، سەرکــەوتنــە بەســـەر سۆز و دڵ و نازی حزبـــدا!

ئاخـــر پرۆژەی فەرمانـــڕەوای و پرۆژەی گەلسالاری هەمیــشە لە پرۆژەی حزبسالاری گەورەتـــرن!

مێژووناسی گەورەی ڕۆم (Titus Livius) دەڵێت:

"ئاشتییــــەکی مسۆگــەر زۆر باشترە لە سەرکەوتنێکی هیوا بۆ خوازراو!"

*

دیســان، بــــــە هـــزری ئەدەبپـــارێزانـــــەی من، هێڵــــە بنەڕەتییــەکانی خۆجێگیرکردنــەوەی نوێ، لە چەند خاڵێکدا خۆیان دەبیننـــەوە، لەوانــە:

ـــ هێنانــەوەی سلێمانی بۆ نێو نێوەندی دەسەڵاتداری و دوورخستنەوەی لە کۆڵانە حزبی و هەرێمییــەکان!

ـــ کارکردنێکی پەروەردەییانـــەی "نزیک لە پیرۆزیی" لەسەر پەسەندکردنی پرۆژەی دەستووری هەرێمی کوردستان!

ـــ بەردەوام بوونی حوکومەت لەسەر پرۆژەکانی چاکسازی بنەڕەتیی!

ــــ هەوڵدانی بێ پسان بۆ برەودان بە کولتوری "پێشەواکاریی" لە سیاسەتـــدا!

*

بڕواهەبوون بە سەرکـــەوتن مەرجە بۆ سەرکـــەوتنی تەمەن درێــژ!

بڕواهەبوون بە کوردستانی بوونی هەموو ئەلتەرناتیڤـــەکان، نەک هانابردن بۆ ئەلتەرناتیڤە هەرێمییەکان، سەنگ بە پرۆژەی سیاسیی خۆماڵیمان دەدات !!

پرۆژەی کارگێڕیی ــ ئابووریی کوردستانی ئێمـــە دەبێت زۆر لە لێکەوتـــــەکانی ڕوانگـــە شیعـــەگەرییـــەکان گەورەتر و شارستانیتر بێت!

لە بەرانبـــەر پرۆژەی "سەنتەری گرانبەهای هاوسەنگی سیاسیی ــ ئایینزایی بۆ دەسەڵاتداریی سیاسیی شیعەگەر"، پشتگیریکردن لە هەرێمی کوردستان، ئەرک و شانازی و شەرەفمەندییە!

فەرەنسا

٢٦ی ١ی ٢٠٢٣

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.