نووسينى: د.چواس حسن
كاتێك كتێبه‌كه‌ی “عه‌لی ئه‌لوه‌ردی” به‌ناونیشانی “لمحات” ده‌خوێنێته‌وه، بۆت ده‌رده‌كه‌وێت:
ئه‌م گێژاوه‌ی عه‌ره‌بی عێراق تێیكه‌وتووه به‌هۆی تایفه‌گه‌رییه‌وه “سوننی و شیعی”، مێژووه‌كه‌ی بۆ پتر له‌هه‌زار ساڵ ده‌چێت و دروستكراوی ده‌ستی، وه‌ك هه‌ندێك ده‌ڵێن، “ئیمپرایالیزم!” و چی و چی نییه. هه‌موو ئه‌و قسانه‌شی، كه ده‌ڵێن ئه‌م دوو تایفه‌یه وه‌ك برا و به ئاشتی به‌یه‌كه‌وه ژیاون، ڕاست نییه. به‌ڵێ بران به‌ڵام به‌ئاشتی به‌یه‌كه‌وه نه‌ژیاون.
ڕكابه‌ریی ئێران و توركیا، یان ڕاستر بڵێین جیهانی شیعه به‌سه‌ركردایه‌تیی ئێران و جیهانی سوننه به‌سه‌ركردایه‌تیی عوسمانی و جه‌زیره‌ی عه‌ره‌بی، له‌سه‌ر عێراق، مێژوویه‌كی قووڵ و دوور و درێژه‌ی هه‌یه و چه‌ندین شا و سوڵتان تێیدا به‌شداربوون و، ئاگره‌كه‌ی به‌خوێنی ملیۆنه‌ها ڕۆڵه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵگایانه تا ئه‌مڕۆ به‌گه‌شی هێڵدراوه‌ته‌وه.
له‌ڕاستیدا عێراق كۆمه‌ڵگای كێشه چاره‌نه‌بووه‌كانه، كۆمه‌ڵگای لێكحاڵینه‌بوونه دێرین و گه‌وره‌كانه. ئێستا و سه‌د ساڵ له‌مه‌وپێشی و هه‌زار ساڵ له‌مه‌وپێشیشی، هه‌ر وه‌ك یه‌كن. خواش ده‌زانێت تا كه‌ی له‌م گێژاو و به‌ده‌وری خۆدا سووڕانه‌دا ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه بۆ هه‌مووان مایه‌ی ته‌وس و سه‌رسوڕمانه.
مایه‌ی سه‌رسه‌ڕمانه، چۆن دوو تایفه له كۆمه‌ڵگایه‌كی وه‌ك عه‌ره‌بی عێراقیدا، كه هه‌زاران ساڵه به‌ته‌نیشت یه‌كدییه‌وه، بگره له‌ناو هه‌ناوی یه‌كدی و به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین، یه‌ك زمان و نه‌ته‌وه و ئایین و مێژووبن، كه‌چی نه‌توانن چاره‌سه‌ری كێشه‌یه‌كی وا گه‌وره‌ی ژیاری “كێشه‌ی تایفی” بكه‌ن، كه هه‌میشه بووه‌ته مایه‌ی په‌رتبوون و دابه‌شبوون و له‌به‌ریه‌كهه‌ڵوه‌شانی؟! ئه‌وه‌تا له‌و كاته‌وه‌ی عه‌ره‌بی عێراقی له‌كێشه‌ی تایفیدا ده‌ناڵێن، ئه‌وروپییه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ندین نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌ب و كۆمه‌ڵگای لێكجیاوازیشن، چاره‌سه‌ری شه‌ڕه مه‌زهه‌بی و ئایینیه‌كانی خۆیانیان كرد، چاره‌سه‌ری ڕكابه‌ریی نه‌ته‌وه‌ییان كرد، چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ده‌وڵه‌تی شمولی و تۆتالیتارییان كرد، ئه‌وروپایان تا ڕادده‌یه‌كی زۆر یه‌كخست. ئه‌مه‌ش ته‌نها به لێكتێگه‌یشتن و گفتوگۆ و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌ی مه‌نتیقی و عه‌قڵانی، خۆ چاره‌سه‌ره‌كانیان وه‌ك باران بۆ نه‌ده‌باری، به‌ڵكو خۆیان دایانده‌هێنا.
مایه‌ی سه‌رسوڕمانه كه هێشتا و ئه‌وسا و له‌وه‌ش كۆنتر، ئینتیمای عێراقییه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق بێت و به‌هه‌زاران ساڵ كۆمه‌ڵگایه‌ك نه‌توانێت له پاشكۆیه‌تی كۆمه‌ڵگاكانی دیكه‌ی ده‌وروبه‌ری ڕزگاری بێت؟! خۆی و به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی و به له‌به‌رچاوگرتنی داهاتووی رۆڵه‌كانی خۆی بڕیاره چاره‌نووسسازه‌كان بدات، شه‌ڕ و ئاشته‌واییه‌كان به‌رقه‌رار بكات!!
بۆیه، مایه‌ی سه‌رسوڕمان نییه كه نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌كه عێراق نه‌یتوانیوه كێشه‌ی مافه‌كانی كورد چاره‌بكات، ته‌نانه‌ت لێشی تێبگات. له‌ماوه‌ی سه‌د ساڵی ڕابردوودا، دوای ئه‌م هه‌موو گه‌ڕی شه‌ڕ و شۆڕ و دانوستان و گفتوگۆیانه‌ی كه له‌نێوان كورد و به‌غدادا ڕوویانداوه، ته‌نها ڕێسایه‌ك، نۆرمێك، بنه‌مایه‌ك كه له‌نێوانماندا دروستبووبێت و خۆی سه‌پاندبێت، ئه‌وه‌یه (هه‌میشه به‌غدا له‌كاتی قه‌یران و شكسته‌كانی حوكمڕانانیدا، بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی و تا ده‌رفه‌تێكی نێوده‌وڵه‌تیی له‌باری بۆ دێته پێشه‌وه، دانوستان و گفتوگۆ و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كورددا بكات و، پاشان، به‌بیانووی جۆراو جۆر، لێیان په‌شیمان بێته‌وه). به‌واتای له‌ماوه‌ی سه‌د ساڵی به‌یه‌كه‌وه بوونمان له‌نێو چوارچێوه‌ی یه‌ك ده‌وڵه‌تدا، هیچ له‌یه‌كتێگیشتن و به‌ره‌وپێشچوونێك له‌په‌یوه‌ندی كورد-به‌غدا دا دروستنه‌بووه.
مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندیی به‌ئاست و ئه‌ندازه‌ی داواكانی كورده‌وه نییه، مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه هه‌یه كه تێڕوانینی به‌غدا بۆ كورد، له‌تێڕوانینی كورد بۆ خۆی زۆر جیاوازه. به‌غدا پێیوایه كورد وه‌ك نه‌ته‌وه خاوه‌ن ماف نییه، له‌كاتێكدا كورد ده‌یه‌وێت بیسه‌لمێنێت، كه وه‌ك نه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵگا و مرۆڤ یه‌كسانن به عه‌ره‌ب.
بۆیه، كاتێك له سییه‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا، ته‌نها داواكاریمان سه‌لماندنی مافه فه‌رهه‌نگی و كه‌لتووری و ئیدارییه‌كان بوو، شتی ساده‌ی وه‌ك به‌كوردی بخوێنین و بنووسین و فه‌رمانبه‌ره‌كانی كوردستان كورد بن، ملیان بۆ نه‌داین. له‌شه‌سته‌كاندا باسمان له‌هه‌ندێك مافی لامه‌ركه‌زی ده‌كرد هه‌ر نه‌یان سه‌لماند، له‌حه‌فتاكان باسمان له ئۆتۆنۆمی ده‌كرد، پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌سه‌لماندنی لێی په‌شیمان بوونه‌وه، له نه‌وه‌ده‌كان و ئه‌م بیست ساڵه‌ی دواییدا، به‌مه‌به‌ستی به‌رژه‌وه‌ندی گشت عێراقیش، داوای فیدراڵیمان ده‌كرد، كه‌چی نان و بوودجه‌شیان بڕین.
هه‌میشه كێشه‌ی حوكمڕانه‌كانی عێراق له‌وه‌دا بووه كه قۆناغێك یان پتر له‌دوای واقیعه‌وه‌ن. ئه‌و كاته‌ی كه‌پێویست بوو عێراق فیدراڵی بوایه، شه‌قامی عه‌ره‌بی به‌گشتی “سوننه و شیعه” دژی ئه‌و بۆچوونه‌ی كورد بوون و پێیانوابوو، یان ڕاستر بڵێین، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد، كه ده‌بێت عێراق ده‌وڵه‌تێكی ساده بێت، چونكه فیدراڵی واتا له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شانی سه‌رجه‌م عێراق. ئه‌و كات كورد ویستی له‌مه‌ترسییه‌كانی ناوه‌ندێتی حوكمڕانی ئاگاداریان بكاته‌وه و پێیان بسه‌لمێنێت كه ئه‌وه په‌یڕه‌ونه‌كردنی سیسته‌می فیدراڵییه ده‌بێته هۆی له‌به‌ر یه‌كهه‌ڵوه‌شانی عێراق نه‌ك پێچه‌وانه‌كه‌ی.
كاتێكیش، كورد توانی به‌فشار خستنه سه‌ر سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراقی ساڵی 2005 ده‌ستوورێكی فیدراڵی بۆ عێراق بنووسێته‌وه، له‌بری ئه‌وه‌ی به‌هه‌مووان بكه‌ونه جێبه‌جێكردنی كه‌چی له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رجه‌م حكوومه‌ته‌كانی به‌غدا، سه‌رجه‌م حزب و هێزه سیاسییه عه‌ره‌بییه‌كان، به سوننی و شیعییه‌وه، به‌بڕوبیانووی جۆراو جۆر، ڕێگربوون له‌وه‌ی كه عێراق ببێته ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵی.
ده‌ستوور و سیسته‌می فیدراڵی له‌عێراقدا له‌دوو ڕووداودا به‌كرده‌وه به‌كۆتا هاتن،
یه‌كه‌م: ئه‌و رۆژه‌ی كه حكوومه‌ته‌كه‌ی مالیكی بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بڕی، هه‌رچه‌ند ئه‌و بڕیاره‌ی مالیكی وه‌ك هێز نواندن ده‌هاته به‌رچاو، به‌ڵام مێژوو ده‌یسه‌لمێنێت كه ئه‌وه سه‌ره‌تای فیعلیی دابه‌شبوونی عێراق بوو، ئه‌م بڕیاره‌ی مالیكی كوردستان ئاوه‌دان ده‌كاته‌وه نه‌ك وێران، چونكه به‌درێژایی مێژوو ئه‌وه كورد بووه كه خۆی و داگیركه‌ره‌كه‌شی به‌خێوكردووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌رێمی كوردستان خه‌ریكه به‌ته‌واوی كێشه‌ی خۆی به‌پشتیوانی نه‌وت و تواناكانی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكات،
دووه‌م: ئه‌و رۆژه‌ی سوپاكه‌ی عێراق له‌به‌رده‌م داعش دا، وه‌ك ده‌ره‌نجامی سه‌رجه‌م سیاسه‌ته چه‌وت و چه‌وێڵه‌كانی حكوومه‌ته‌كانی مالیكی، تێك و پێك شكا و سێ یه‌كی خاكی عێراقی ته‌سلیم به‌و هێزه تیرۆریسته كرد. ئه‌وكات عێراق بوو به‌سێ ناوچه و پارچه‌ی له‌یه‌ك دابڕاو.
ئه‌مڕۆش له‌كاتێكدا كه تا ئێستا حكوومه‌تی عێراقی نه‌یتوانیوه داواكارییه‌كانی خه‌ڵك بۆ چاكسازی و دابن كردنی خزمه‌تگوزاری و ده‌رچوون له‌ژێر هه‌ژموون و ڕكێفی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی بێنێته‌دی. هه‌موو ئه‌و ئاماژانه‌ی سه‌ره‌وه پێمانده‌ڵێن؛ كێشه‌كانی عێراق و بگره ده‌وڵه‌تی عێراقیش گه‌یشتۆته حاڵه‌تی بنبه‌ست و ئه‌وه‌ی پێوه نه‌ماوه كه ته‌نانه‌ت سیسته‌می فیدراڵیش چاره‌ی بكات.
بۆیە ده‌بێت بزانین ئه‌و عێراقه‌ی كه كوردی تێدا قه‌تیس كراوه، نه‌ده‌توانێت، نه‌ده‌یه‌وێت، نه‌ده‌شزانێت. نه‌ك ته‌نها كێشه‌كانی نێوان كورد و به‌غدا، به‌ڵكو چاره‌سه‌ری هیچ كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵگای عێراقی بكات.
بۆیه، پێویسته ئه‌مجاره‌یان شاندی كوردی كاتی خۆی زۆر نه‌كوژێت و، به‌یه‌ك ڕسته به سه‌رجه‌م سه‌ركرده عه‌ره‌به‌كان بڵێت: “با ده‌ست بكه‌ین به‌گفتوگۆ، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕێگه چاره‌یه‌كی ئاشتیانه عێراق دابه‌شبكه‌ین و وه‌ك دوو هاوسێی دۆست و هاریكار بژین، چونكه فیدراڵیه‌تیش به‌سه‌رچوو و چاره‌ی كێشه‌كانی عێراق ناكات”.
*****
* ئه‌م ووتاره له ساڵی 2017دا، له‌سه‌روبه‌ندی ڕێفراندۆمه مێژووییه‌كه‌ی هه‌رێمدا، بڵاو كراوه‌ته‌وه. دیاره كه هێشتا پێزی خۆی له‌ده‌ست نه‌داوه، چونكه (عێراق نه ده‌توانێت، نه‌ده‌یه‌وێت، نه‌ده‌شزانێت) چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی بكات.