Erbil 2°C پێنجشەممە 02 کانوونی دووەم 23:48

كوردستان تیڤی، متمانەپێكراو و هەڵگری پەیامی كوردایەتی

100%

پێش 24 ساڵ و لە ڕێكەوتی 17/1/1999 كەناڵێك كە پێناسەی كەلتوور و خەباتی  گەل  و نەتەوەیەكی  تێكۆشەرو خەباتگێر و خاوەن قوربانیی بوو لەدایكبوو، كوردستان تیڤی ئەو كەناڵە متمانەپێكراوە و رەسەنەكەی كوردستانە، دەنگ و رەنگی كوردانە لە هەر چوار پارچەی كوردستان و بە كۆمەڵێك پلانی نوێوە پێی نایە 24 ساڵەی تەمەنی.

كوردستان تیڤی وەك یەكەمین كەناڵی ئاسمانی كوردستان لەسەر خاكی كوردستان لە ماوەی 24 ساڵەی تەمەنیدا خزمەتێكی بەرچاوی بە كاروانی میدیای كوردی كردووە و لە بوارە جوداكاندا هەنگاوی باشی ناوە و بە شێوەیەكی پیشەییانە مامەڵەی لەگەڵ تەواوی كایەكان كردووە.كوردستان تیڤی وەك رێچكە شكێنێك لە بڕیاری قۆناغێكی سەخت و دژواری ئابووری و سیاسی كەوتە كۆڕی خەباتێكی مۆدێرینی پێشكەوتووخواز، وەك یەكەم ئەزموونیش لە سەر ئەرزی واقعی كۆمەڵگەی كوردستان كەوتە جموجۆلێكی تازەی رۆژنامەوانی و هونەری و سیاسی و كۆمەڵایەتی.سەڕەتایی شۆڕشێكی ڕاگەیاندن بوو لەنێو میدیای هەرێمی كوردستان و نموونەی میدیای نەتەوەیی و نیشتیمانی بووە و هەردەمیش پابەندی بنەماكانی ڕاستگۆیی و هەست بەبەرپرسیارێتی بووە. كوردستان تیڤی لە ماوەی كاركردنی خۆیدا ڕۆڵی هەبووە لە بڵاوكردنەوەی هۆشیاریی نەتەوەیی و خۆشەویستیی نیشتیمان و پاڵپشتیكردنی پێشمەرگە، مێژوویی چارەكە سەدەیەك خەباتی میدیایی و راگەیاندنی كوردستان تیڤی  دەرخەری ئەو راستییەیە كە وەك دەزگەیەكی راگەیاندن  بە خاوەن ئەزموونێكی دەوڵەمەندی كاری راگەیاندن لە كوردستان دەناسرێت و سەركەوتووانە ئەركی نشتیمانی و نەتەوەیی خۆی لەم كاتە هەستیارەدا ئەنجامیداوە و ڕۆڵێكی گرنگی هەبووە لە برەودان و پاراستنی گیانی یەكڕیزی و تەبایی گەلی كوردستان.

كوردستان تیڤی لە  ماوەی 24 ساڵی تەمەنی پڕشانازیی وەك میدیاییەكی جێگەی متمانە و رٍاستگۆ لە پرسە نیشتمانی و نەتەوەییەكان توانیوێتی بە بەرنامەكانی لە چەندین ‌بواری كەلتوری، مێژوویی ، هونەری  و سیاسیدا خزمەتێكی بەرچاو بە گەل و نیشتمانەكە بكات و ببێتە وێستگەیەكی جیاوازبێت لە نێو راگەیاندنی كوردیدا .بێ ڕكابەری كوردستان تی ڤی  لە ئەرك و بەرپرسیاریەتیی و  خزمەتكردنیدایە‌ بە كوردەواری بە سەرجەم چین و توێژەكانییەوە، بەبێ لادان لە بەها جوانەكانی كوردەواری و ئیتیكی كاری‌ رۆژنامەوانی، ئەمەش دەریدەخات ئەم كەناڵە ڕەسەن و كوردپەوەرە ‌ خاوەن مۆرك و سیمای تایبەت بە خۆیەتی ، كە ئەمەش خۆی لە خۆیدا هێمایە بە ڕێزڵینانی كوردستان تی ڤی بە تەلەفیزیۆنی كوردستانی ، لە رێگەی ئامادەكردنی دەیان پرۆگرامی جیاواز و پڕ ناوەڕۆك و بایەخدار لە گشت بوارەكاندا ، توانیوێتی لە بواری راگەیاندنی كوردی رۆڵ و كاریگەریی خۆی هەبێت و چەندین كاری و بەرنامەی پڕبایەخ و گرنگ لە گشت بوارەكاندا  جیاوازتر لە میدیایی كوردی خۆی بنوێنێت ، كوردستان تی ڤی  لە ماوەی 24 ساڵ خزمەتی بێ‌ وچان و  كاركردنیدا توانیوێتی بە دەیان كەس لە بواری راگەیاندن  پێبگەیەنێت و ببێتە پردێك بۆ ئەو كەسانەی لە بواری راگەیاندن و میدیادا كاریان كردووە. هەروەها لەماوەی چارەكە سەدەی تەمەنی خۆیدا توانیوێتی چەندین بەرنامەی بەپێز و گرنگ لە سەرجەم بوارەكاندا پێشكەش بە بینەر و بیسەر و خوێنەرانی بكات و ئێستاشی لەگەڵ بێت بەردەوام كار لەسەر راستگۆیی و متمانە  هەواڵ و گۆڕانكارییەكان دەكات.

هەروەها كوردستان تیڤی ، لەسەر پرسە نیشتمانی و نەتەوەییەكان هەمیشە بەوپەری ئەرك و بەرپرسیاریەتییەوە مامەڵەی كردووە و چەندین بەرنامەی گرنگ لە رووی مێژوویی وخەبات وسیاسی و بواری تر توانیوێتی گرنگی تەواوی بە سەرجەم چین و توێژەكانی كۆمەڵگە داوە، كاری كردووە لە خزمەتی هەر چوار پارچەی كوردستان دابێت ، وەك میدیاییەك  كە جێگەی سەرنج و بایەخی هەموو كوردێك .هەموو ئەمانە دەرخەری ئەو راستییەن كە ، كوردستان تی ڤی ، هەڵگری پەیامێكی نەتەوەپەوەری و نیشتمانپەوەری و كوردایەتییە ، بەتایبەتی ئەو دروشمەی هەڵی گرتووە ڕاستگۆیی و متمانە ، بۆیە لەسەر ئەم دروشمە كار دەكات  و بەردەوام دەیەوێت ئەو دروشمە لەناو بەرنامەكانیدا رەنگ بداتەوە.

بۆیە، كوردستان تیڤی هەردەم  لەگەڵ پەیامە نەتەوەییەكاندایە، هەردەم راستگۆیانە هەواڵ و رووداو وپێشهاتەكانی لە پێناو هوشیاری نەتەوەكەی گواستۆتەوە و گەیاندووە ، چونكە ئەم دەزگە میدیاییە گرنگە خۆی بە موڵكی هەموو نەتەوەیی كورد دەزانێت لە هەر چوار پارچەی كوردستان و ئەوەش وایكردووە و رۆڵ و كاریگەری خۆی لە بواری سیاسی و پێشەنگ بووە لە ئیتیكی كاری رۆژنامەوانیدا.هەروەها گرنگی تەواو دراوە بە نەتەوەییبوونی كەناڵەكە، پاشانیش پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان، كوردستان تی ڤی بە بە كەناڵی خۆیان دەزانن .

هەروەها كوردستان تیڤی لە سەر ئاستی هەموو كوردستان ، نووسینگە و پەیامنێری هەیە و تەنانەت لە وڵاتانی ناوەچەكە و دەرەوەی وڵاتیش چەند پەیامنێرێكی هەیە و رۆژانە هەواڵ و كار و چالاكییەكانی هەرێمی كوردستان و بە پێچەوانەوە دەرەوەش دەگوزانەوە، ئەوەش ئاماژەیە بە متمانە و راستگۆی لە  هەواڵ كە كوردستان تی ڤی  ساڵ بەساڵ پێ بنێتە قۆناغێكی نوێترەوە هەروەها .ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ سەرەتای دامەزراندنی كوردستان تی ڤی ، چەندین بەرنامە و پڕۆگرام كراون كە باسیان لە دۆسێی ئەنفال كردووە و كەسوكاری قوربانیان قسەیان تێدا كردووە، هەروەها داستانەكانی پێشمەرگە و شۆڕشەكانی گەلی كورد باسكراون، ناكرێت ئاماژە بە راستییەكی تر و مێژووییەكی تریش نەدەین ئەوەیش ئەوەیەكە، كوردستان تی ڤی هەر لە سەرەتایی دامەزراندنییەوە  بە چەند زمانێك بەرنامە و هەواڵ و پرۆگرامی پێشكەش كردووە، ئێستاش كە 24 ساڵ بەسەر تەمەنی ئەو كەناڵەدا تێپەڕدەبێت ، بەتایبەتی كە  كوردستان تی ڤی گرنگییەكی زۆر بە   فەرهەنگ و كەلتور گرنگی بە رەسەنایەتی و كەلتور و داب ونەریتی كوردەواری دەدات و كوردستان تی ڤی  گرنگی بە هەواڵ و پڕۆگرامە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان كە ئەمەش ئاماژەیەكی روونە بەوە كە كوردستان تی ڤی كوردستان تی ڤی میدیاییەكی متمانەپێكراو و هەڵگری پەیامی كوردایەتییە...

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.