Erbil 2°C پێنجشەممە 02 کانوونی دووەم 23:54

شاهێدییەکانی خاتوونی سەرۆک بۆ حکوومەتەکەی مەسرور بارزانی

ئاسۆ حاجی
100%

سەرۆک کۆماری هەنگاریا خاتوو کاتالین نۆڤاک، شاهێدی بۆ هەرێمی کوردستان و حکومەتەکەی دا، لە بەرجەستەکردن و بایەخدان بە چەند پرسێکی گرنگ کە لە نێو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، جێگای بایەخن و پێوەرن بۆ سەرکەوتنی حکوومەتەکان و کۆمەڵگاکان. هەرچەندە شاهێدیەکانی خاتوونی سەرۆک، دووبارە بوونەوەی گەواهی هەموو ئەو سەرکردانەیە کە کوردستانیان بینیووە و بە کۆمەڵگە و بەهاکانی حوکمڕانیەکەی ئاشنابوون، بەڵام وەبیرهێنانەوەیان و دووپاتکردنەوەیان واتایەکی گەورەی هەیە، بۆ ئێستای کوردستان و ناوچەکە کە لە بەردەم ئالنگارییەکی گەورەی سیاسی و ئابووری و سەربازی دایە، بەو هۆکارانەوە زۆرینەی حکوومەتەکانی ناوچەکە دەستەبەرداری بەها و مافەکانی مرۆڤ بوون، کە گرنگترینیان پرسی لێبوردەیی و پێکەوەژیانە، بەگژداچوونەوەی تیرۆر و هزری پاشڤەڕۆییە، هەروەها هەبوونی ئارامی و ئاسایش کە دەسکەوتێکی گەورەیە و جێگەی شانازی و پێزانینی بیانیەکانە بەر لە خەڵکی کوردستان.

بۆ حکوومەتی هەرێمێکی فیدراڵ، کە بەبێ ویست و ئیرادەی خۆی لە چوارچێوەی دەوڵەتێک ناچار بە مانەوە کراوە، چ لەوە زیاتر بە سەرکەوتن هەژمار دەکرێ، لە نێو کۆمەڵێک ئالنگاری ناوخۆیی و هەرێمایەتی، دەستبەرداری بەها گەش جوانەکانی مرۆڤایەتی نەبێت و نموونەیەکی سەرکەوتووی شاهێدی بۆ دراو بێت، لەلایەن وڵات و رێکخراو و گروپ و کەسایەتی جۆراوجۆر، سیاسی، ئەکادیمی، هونەرمەند و کەسایەتی ئاینی، کە هەموویان یەک بۆچوونن دەربارەی هەرێمی کوردستان، کە رووبەرێکی جوگرافی کەم وێنەیە کە بەهاکانی لێبوردەیی و پێکەوەژیان نیشانە و ئاماژەی ناسینەوە و پێناسەکردنیەتی.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.