Erbil 1°C ھەینی 03 کانوونی دووەم 02:42

کاک بافل بێ منەت بە!

ئاسۆ حاجی
100%

ئاسۆ حاجی
 ماوەیەکە بافل تالەبانی بە بۆنە و بێ بۆنە، لە  کۆبوونەوەی مەلبەندەکان و کۆبوونەوەی حیزبەکان و سەردانەکانی بەغدای دەلێ لە حکومەتی هەرێمی کوردستان قبول ناکەین. بەڵام قبوڵناکەینەکەی روون نیە، ئایا پەیوەندی بەوەوە هەیە، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، چاکسازی دەکا و ئەو لێی قبوڵناکات، حکومەت دەیەوێ کۆتایی بەو پاشەگردانیە بێنێت، کە میزاجی شەخسی بافل دروستی کردوە لە حوکمڕانی دەوڵەتۆکەی حیزب، یان ئەوە قبوڵ ناکات کە حکومەت رێ لە کاری تیرۆر بگرێ و ئەنجامدەرانی زوو ئاشکرا دەکا و بە رای گشتیان دەناسێنێ و پەلکێشی بەردەم دادگایان دەکات.
 دیارە بە کەشف بوونی بابەتی کوشتنی موراد کانی کوردەیی و تیرۆری کردنی ھاوکار جاف و بێ سەروبەری دۆخی سلێمانی لە ھەموو روویەکەوە، هەروەها دۆڕاندنی لە پرسی سەرۆک کۆمار و تێکچوونی دۆخی ناوخۆیی یەکێتی ھێندە شلەژاوە ھەر رۆژە و شتێک دەلێ. 
باشترە بۆ کاک بافل بەر لەوەی توشی چارەنووسێکی خراپتر و دۆخێکی شڕتر بن، مل بۆ لۆژیک و عەقل بدا، بگەڕێتەوە سەر ئەو راستە رێیەی کە خزمەت کردنی کوردستانە، ئەوەش بە باوەش لێدان لە نەیارانی کورد و کوردستان پێکنایەت، چونکە ئەو رێگەیەت تاقی کردەوە و ئەنجامەکەشت بینی، ئەگەر هەر لە سەر ئەو رێگایە و فکرکردنەوەیەش بەردەوام دەبی، دەڵێین فەرموو کاک بافل بێ منەت بە، ئەگەر دەتوانی فەرموو ئەوە ئەرز و ئەوە گەز چیت پێ نەکراوە بیکە.کاک بافل بێ منەت بە!
 ئاسۆ حاجی، جێگری سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەربە حكومەتی هەرێم
 ماوەیەکە بافل تالەبانی بە بۆنە و بێ بۆنە، لە  کۆبوونەوەی مەلبەندەکان و کۆبوونەوەی حیزبەکان و سەردانەکانی بەغدای دەلێ لە حکومەتی هەرێمی کوردستان قبول ناکەین. بەڵام قبوڵناکەینەکەی روون نیە، ئایا پەیوەندی بەوەوە هەیە، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، چاکسازی دەکا و ئەو لێی قبوڵناکات، حکومەت دەیەوێ کۆتایی بەو پاشەگردانیە بێنێت، کە میزاجی شەخسی بافل دروستی کردوە لە حوکمڕانی دەوڵەتۆکەی حیزب، یان ئەوە قبوڵ ناکات کە حکومەت رێ لە کاری تیرۆر بگرێ و ئەنجامدەرانی زوو ئاشکرا دەکا و بە رای گشتیان دەناسێنێ و پەلکێشی بەردەم دادگایان دەکات.
 دیارە بە کەشف بوونی بابەتی کوشتنی موراد کانی کوردەیی و تیرۆری کردنی ھاوکار جاف و بێ سەروبەری دۆخی سلێمانی لە ھەموو روویەکەوە، هەروەها دۆڕاندنی لە پرسی سەرۆک کۆمار و تێکچوونی دۆخی ناوخۆیی یەکێتی ھێندە شلەژاوە ھەر رۆژە و شتێک دەلێ. 
باشترە بۆ کاک بافل بەر لەوەی توشی چارەنووسێکی خراپتر و دۆخێکی شڕتر بن، مل بۆ لۆژیک و عەقل بدا، بگەڕێتەوە سەر ئەو راستە رێیەی کە خزمەت کردنی کوردستانە، ئەوەش بە باوەش لێدان لە نەیارانی کورد و کوردستان پێکنایەت، چونکە ئەو رێگەیەت تاقی کردەوە و ئەنجامەکەشت بینی، ئەگەر هەر لە سەر ئەو رێگایە و فکرکردنەوەیەش بەردەوام دەبی، دەڵێین فەرموو کاک بافل بێ منەت بە، ئەگەر دەتوانی فەرموو ئەوە ئەرز و ئەوە گەز چیت پێ نەکراوە بیکە.
 

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.