Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 22:10

قەتەر لە پێشوازی ناوازەترین مۆندیال دایە، کوردستانیش لە پێشوازی دڕەندەترین ھێرشی نەیارەکانیەتی! 

کوردستان TV
100%

‏‎کوردستان یەک جەستەیە، لەو پەڕەوە ئازاری پێ بگات کوردستانیان لەم پەڕەوە ھەستی پێ دەکەن. ڕۆژھەڵات چەندین مانگە خوێنی لێ دەچۆڕێت ھێشتا لەپرسەی ژینای بێ ژین دایە، سلێمانی لەپرسەدایە و باشوریش لەبەردەم ھەڕەشەکانی ھێرشی سەفەوی دا یە! ڕۆژئاواش جارێکی تر بریندارکرا بە دەستی نەوەیەکی خوێن مژی عوسمانی. لەم دونیا مەزنە کە بۆ ھەموو مرۆڤێک کە ئەوسەری دیارنیە ھێندە مەزنە بۆ کورد نەبێت ھێندە بچوکە کە وەک ئەوە وایە نەبێت! ھێشتا شوێنی نیە  ھەناسەیەک بەکوردی ھەڵمژێت، لەم دونیایەدا ھاورەگەزخوازەکانیش مافیان پێدرا کە بە ئازادی بژین، کەچی ھێشتا ماف نادرێت بە کورد کە بە کوردی بژین! 

‏‎یاسا و مافی مرۆڤ وەکو لاستیک وایە بەدەستی پارێزەرەکانی ماف مرۆڤ و گەلان، قەتەر کلتور و عورفی خۆی نەشکاند ئاینی خۆی لەسەر جیھان خست و ئاڵای ھاوڕەگەزبازانی قەدەغەکرد بۆ ھەموو جیھان بونی خۆیان سەلماند،  ڕۆژئاوا کە خۆی بەمافی مرۆڤ ھەڵواسیوە بە کەسایەتی و ڕۆژنامەی جیھان نەما کە قەتەر شەرمەزار نەکەن بەبەھانەی زەوتکردنی ئازادی ھاوڕەگەزبازان کە دوێنێ دەرکەوتوون، کەچی ھەموو ڕۆژ تۆپ و تەیارە جەستەی کوردستان بریندار دەکەن کەس لەسەری نایاتە دەنگ بە شەرمەوەش باسی ناکەن، لە قەتەر کە ھێندەی دوو گوندی مەزنی کوردستان نیە کەچی پێشوازی لەجیھان دەکات مۆندیال بەڕێوە دەبات، مرۆڤەکانیش تێنوی گوڵی جوانن کە تینوێتیان بشکێت ئۆقرە بگرن! کەچی کوردستانیش کە ھێندەی مەملەکەتی عەرەبی یە پێشوازی لە دڕەندەیی نەیارەکانی دەکات کە بە جەستەی خۆی تێنوی نەیارەکانی بشکێنێت! 

‏‎ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ئوقرەی ئارامی بەخۆی نەکشاوە ئارام  نەبووە بەدرێژایی چەندین سەدەیە بەھۆی چارەسەرنەکردنی پرسی کورد. ئەوکات ناوچەکە ئارام دەبێت کە پرسی کورد یان چارەسەر بکرێت یان بە تەواوی قربکەن! جا ھەتا بۆیان بڕەخسێت  داگیرکاران پەنا بۆ بژاردەی قڕکردن دەبەن نەک چارەسەرکردن و  داننان بە کوردستان. بۆ ئەوەی کورد بژاردەی قرکردن لەناوبات ھەبونی خۆی بسەلمێنێت زەرویەتە یەک بێت نەک یەک یەک بێت.  
‏‎چارەنوسی ھەموو کورد لەھەر شوێنێکی جیھان بێت یەکە دوو نیە، ئەوجا بۆ کورد یەکگرتن لە ئاو و نان پێویسترە، ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوا و باکور (باشوریان) «ھەرێمی کوردستان» ھەیە وەک پەناگەیەک، باشوریش لەناو چوار دەوری ئاگر پێویستی بە پشتیوانی ڕۆژھەڵات و باشور و باکور ھەیە، کە باشور بەھێزبوو کە کیانێکی دەستووری ھەیە نوێنەرایەتی پەنجا ملیۆن  کورد دەکات ئەوکات بەشەکانی تری کوردستان بەئاسانتر و بە زووتر بە مافەکانی دەگەن نەیارانیش ناچار دەبن کە پرسی کورد لە ھەموو شوێنێک چارەسەر بکەن، بە پێچەوانەش کە بەشەکانی تر نەمان باشوریش بە ئاسانی لەباردەبەن. بۆ کوردستانی ئازاد کورد پێویستی بە باشورە( ھەرێمی کوردستانە) ھەرێمی کوردستانیش بۆ ئەوەی  بمێنێتەوە پێویستی بە ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوا و باکورە. 

هۆگر نێروەیی

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.