رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
بە درێژای مێژووی هەرێمی كوردستان و پارچەكانی دیكەی كوردستان، هیچ حزبێك دەلال و خاكفرۆشی وەك یەكێتی تێدا هەڵنەكەوتوون و نەبووە و نابێت، دوێنی خیانەتی 16 ئۆكتۆبەر هەرە نزیكترین و دیارترین ئەو خاكفرۆشیە بوو كە گرووپێكی نێو یه‌كێتی ئەنجامی دا، و بە درێژای مێژووی دروستبوونی پارتی هەمیشە بەرژەوەندییە حزبییەكانی پارتی هاوتای بەرژەوەندییە نیشتمانی و نەتەوەییەكانی كورد و كوردستان بووە، لە هەر كوێیەك مەترسییەك بۆ سەر كوردستان هەبووبێت راستەوخۆ مەترسی بووە بۆ سەر پارتی و لە كوێشدا پارتی گرفتی بۆ دروستكرابێت و كەوتبێتە دۆخێكی لاواز، راستەوخۆ كوردستان بە دۆخێكی لاوازدا گوزەری كردووە، لە بەرامبەریشدا بەهێز بوونی كوردستان و ئامادەی لە نێو هاوكێشە سیاسییە ناوچه‌یی و جیهانیەكان دیسان پارتی سەرمەشق و رۆڵی هەرە گەورەی بینیووە وكورد وكوردستان و مافه‌ره‌واكانی پاراستووه .
هیچ حیزب و لایه‌نێك ئه‌گه‌ر ئامانجی خزمه‌تكردن به دوژمنان و داگیركه‌ران نه‌بێت ناتوانێت هیچ به‌هانه‌یه‌ك بۆ خۆفرۆشی و خاكفرۆشی بێنێته‌وه نییە، ،. ئێوە سهڵماندتان كه خزمه‌تكاری بێگانه‌ن و دروشمهكانیشیات ته‌نها له پێناو فریودانی لایه‌نگرانتان و خه‌ڵكی كوردستان بوو له راستیدا ئێوه خۆتان كوشت وقێزه‌وه‌ن كرد ، ئێوه رابردوویی پر خیانه‌ت وناپاكیتان زیندووكرده‌وه ، چونكه خاكفرۆشی و خۆفروشی جگه له ریسوایی و قیزهوهنبوون هیچ شانازی و سه‌ركه‌وتنێكی تێیدا نییه تا له دژی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت به‌كاری بێنیت .
ئێوه پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌و مێژوو و دروشمه گه‌وره و بریقه‌دارانه وه‌ستانه‌وه كه گوایه له دژی داگیركه‌ران و بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی بووه " به‌ڵام ئێوه سه‌لماندتان خزمه‌تكاری و سیخور و به‌كارهێنه‌ری فارس و تورك و عه‌ره‌بن هه‌مان ئه‌و كارانه‌ی كه هاوخوێنهكانتان له سه‌ده‌كانی رابردوو دژ به كورد وكوردستان ئه‌نجامیاندا به هه‌مان شێوه له مێژووی هاوچهرخشیدا خه‌ونی دوژمنان وناحهزانتان له دژی نه‌ته‌وه و نیشتیمان كه هه‌مان ناپاكیی و خۆفروشییه جارێكی تر به زیندوویی هێشته‌وه .
بۆیه خیانه‌تكاری وخاكفرۆشی و خۆفرۆشی ئێوه كاره‌ساتێكی دڵته‌زێن و قێزه‌وه‌نه ، بۆیه جێگه‌ی خۆیه‌تی ئازادیخوازن و ریفراندۆمخوازان هه‌میشه ئه‌و خیانه‌ت و ناپاكییه گه‌وره‌یه وه‌ك كابووسێكی ترسناك بێنه به‌رچاوتان تا وای لێبیێت كه بوێری ئه‌وه‌تان نه‌بێت كه هه‌تا له ئاوێنه‌ش سه‌یری رووخساری ناشرینی خۆتان بكه‌ن ،، ڕیفراندۆم تا ئەو كاتەی شەرمەزاریی هەمیشەیی نەكاتە خۆراكیی ئەبەدیی ئێوە، بەردەوام دەبێت.
خاكفرۆشان و خۆفرۆشان بۆ ئه‌وه دروستبوونه كه گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌یان فریو بده‌ن ، درۆ و فێلی لێبكه‌ن ،هه‌میشه به چهوساویی و ژێر ده‌ستی و كۆیڵه‌ی بهێڵنه‌وه ، هه‌میشه به قسه و دروشمی بریقه‌دار رووبه‌رووی تیرۆری فیكری و ژێرده‌ستیان بكه‌نه‌وه ، ئێوه‌ش كۆمه‌ڵێك كه‌سانی فێلێباز و خۆپه‌رست و بهرژوهندیخوازن كه‌له پاڵ و حیزبێك و مێژووییه‌كی پر له خیانه‌ت و به ده‌مامكی كوردایه‌تی وخه‌بات چه‌ندین سأله كاره‌تان چه‌واشه‌كارییه له پێناو به‌دیهێنانی مه‌رامی ناحه‌زانی كورد وكوردستان .
ئێوه جارێكی تر گه‌لی كوردتان هوشیار كرده‌وه كه له ده‌ره‌وه دەرەوەی ئازادیی، جگە لە كۆیلەیی و خاكفرۆشی و هیچی ترتا پێ نییه . فێرتانكردین بۆ ئەوەی كورد و مرۆڤ و خاوەن كەرامەت بین، دەبێت ئێوە بناسین. ناسینی ئێوە پێشمەرجی كوردبوون ومرۆڤبوون و ئازادییخوازییە. ئێوە تەنیا شایانی ئەوەن ببنە وانەیەكی شەرمەزارانە لە سیستەمی خوێندن هه‌ر له سه‌ره‌تاییه‌وه تا زانكۆ تا هه‌موو قوتابیان رامانی ناپاكی ئێوه له گشت بواره‌كانی ناپاكی دوروونناسی ، ناپاكی كۆمه‌ڵناسی و ناپاكی نیشانه‌ناسی و ناپاكی ئه‌ده‌بیانی ببێته وانایهكی باش و تا ئه‌و خیانه‌تكار و خاكفرۆش و خۆفرۆشهگه گه‌وره و قێزه‌وه‌نانه بۆ نه‌وه‌كانی داهاتووش باس و له بیر نه‌كرێن .
بۆیه، له كۆتاییدا ده‌ڵێم كه هیچ پاساوێك نییه بۆ خیانه‌تكردن و خاكفرۆشیی وئینجا له بیرخۆ بردنه‌وه‌تان و ئەوەش پاساوێك بێت بۆ سپییكردنەوەی ناپاكییەكەتان، بەڵام مێژوو ئەوە نییە كە ئێوە بە دووبارەكردنەوەی وەك ڕاستیی مێژوویی، دەیخەنە ڕوو، چونكە نەوەی داهاتوو، كە ڕۆڵەی ئەو شەهیدانەن ئێوە بەسەر لاشەكانیاندا تێپەڕین و نەوەی ئەو پێشمەرگانەن كە ئێوە لەناو سەنگەردا نائومێدتان كردن، بە ئاسانی لەو مێژووە دروستكراوەی ئێوە خۆش نابن و هه‌ر ئه‌مڕۆ سبه‌یه كه تۆڵه خیانه‌تكاری و خاكفرۆشی و خۆفرۆشتیان لێده‌كرێته‌وه و چاره‌نووسسازن هه‌ر زبڵدانی مێژووی بۆگه‌ن و پڕشهرمهزاریتانه
لەناو ڕیسواییەكی هەمیشەییدا.. هیچ پاساوێك نییە بۆ خاكفرۆشی و خۆفرۆشتیان
100%