Erbil 24°C یەکشەممە 15 ئەیلوول 04:04

سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و مافه‌ره‌وایه‌ كه‌ به‌ ده‌ست دێت و نابه‌خشرێت  

100%

سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و مافه‌ره‌وایه‌ كه‌ به‌ ده‌ست دێت و نابه‌خشرێت  
رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی 

له‌سه‌ره‌تادا ده‌بێت ئه‌و راستییه‌ فه‌رامۆش نه‌كه‌ین كه‌  له‌ دوای نزیكه‌ی سه‌د ساڵ له‌ لكاندنی خاكی باشوری كوردستان بێ دوو له‌ ویستی و خواستی نه‌ته‌وه‌یی كورد به‌ ده‌وڵه‌تێكی ساخته‌ی به‌ زۆر دروستكراو به‌ ناوی عێراق، ناڕازیبوون و شۆڕش یه‌ك له‌ دوای یه‌كی لێكه‌وتۆته‌وه‌، چه‌ند ده‌رفه‌تێكیش بۆ ئازادبوونی كورد ڕه‌خساوه‌ به‌ڵام ره‌نگه‌ نه‌یتوانیووه‌ هه‌موو  سوود وه‌ربگرێت و ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تێكیش به‌ده‌ست هاتبیٍت ئه‌وا به‌ پیلانگێریش هه‌وڵی رێگریكردنی دراوه‌ و له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا زۆرجاریش په‌یوه‌ندی به‌ نه‌بوونی زه‌مینه‌یه‌كی گونجاوی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی ھه‌بووه‌، دوو ئه‌وه‌نده‌ش په‌یوه‌ندی به‌ نه‌بوونی ته‌بایی و یه‌كهه‌ڵوێستی ده‌گه‌رێته‌وه‌ ، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ رۆحییه‌تی به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ ده‌وڵه‌تبوون و سه‌ربه‌خۆیی به‌رده‌وامه‌.
مێژوو گه‌واهیده‌ره‌ كه‌ له‌ دوای هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی جیهانی دووه‌م له‌ رێكخستنه‌وه‌ی سیسته‌می نوێی جیهانی بریار له‌ سه‌ر كیانی سه‌ربه‌خۆ  درا، سه‌ره‌رای بوونی كۆمه‌له‌ گه‌لان و ئینجا دواتر نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و مه‌رجی سه‌ره‌كییان ده‌وڵه‌تبوونه‌ ، بۆیه‌ هه‌موو هه‌و خه‌بات و تێكۆشانی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كان له‌ پێناو به‌ده‌ستهێنانی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ و ئازادبوو تا بچنه‌ چوارچێوه‌ ئه‌و نیزامه‌ نوێیه‌ی كه‌ وڵاتانی زڵهێز و جیهانی بریاریان له‌ سه‌ری دابوو .
یه‌كه‌م ،، گه‌لی كورد یه‌كێك بوو له‌و نه‌ته‌وه‌ خاوه‌ن ماف و ڕه‌سه‌ن و جوگرافیایانه‌ی كه‌  كه‌ به‌ پێی ئه‌و رێكخستنه‌وه‌ نوێیه‌ی جیهانییه‌ نه‌ك هه‌ر هیچ ماف و ئازادییه‌كه‌ی پێنه‌به‌خشراوه‌ كه‌ مافێكی ئاسمانی و زه‌مینیه‌ وه‌ك هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی جیهان ، به‌ڵكو ئه‌وه‌ ده‌بینرێت گه‌لی كورد له‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ یه‌ك سه‌ده‌ی رابردوو ته‌نها به‌ شۆڕش و راپه‌ڕین و قوربانیدان توانیوێتی شوناس و خاك و بوونی خۆی و به‌شێك له‌ مافه‌ره‌واكانی به‌ده‌ست بێنێت .
دووه‌م ،، هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌و راستییه‌ش بزانین كه‌ مافی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تبوون به‌ ئاسانی نه‌هاتووته‌ به‌رهه‌م به‌ڵكو هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ پێناویدا رووبه‌رٍووه‌ی كۆمه‌ڵێك كێشه‌ وئاسته‌نگ بۆته‌وه‌  ئیتر ئه‌و كۆسپانه‌ چ له‌ سه‌ر ئاستی ناوخۆیی بێت یانیش ده‌ره‌كی به‌ڵام له‌ پێناو پارێزگاریكردن له‌ ده‌ستكه‌وت و ئینجا دامه‌زراوه‌كانی و دیموكراسییه‌ت خه‌بات و قوربانیی زۆری داوه‌ .
سێیه‌م،، ده‌مهه‌وێت بڵیم كه‌ ، مێژوو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی ئازادیخواز و سه‌ربه‌خۆیخواز  لێواولێوه‌ له‌ تێكۆشان وقوربانیدانی بێشووماری له‌گه‌ڵ تاوانی دژه‌ مرۆڤایه‌تی به‌تایبه‌ت بۆ ئێمه‌ی كورد  له‌ نێو چوار وڵاتی داگیركه‌ر و سته‌مكار كه‌ به‌هه‌موو چه‌ك و ئامرازێك ته‌نها له‌ پێناو داكۆكیكردنمان له‌ خاك و نیشتیمان و سه‌ربه‌خۆیی رووبه‌ڕووی دڕندانه‌ترین تاوانی وه‌ك كیمیاباران ، ئه‌نفال و تیرۆر و گه‌مارۆدان و هه‌وڵی ریشه‌كێشكردن بووینه‌وه‌ ، به‌ڵام كۆڵمان نه‌دا .
چواره‌م ،، بۆیه‌، كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ ئیراده‌ی كوردبوون زاڵ  بێت به‌ سه‌ر به‌رژوه‌ندی حیزبی و شه‌خسی و پێوسته‌ له‌ ڕێگه‌ی پلان و ستراتیژی و دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ وڵاتانی زڵهێز و ئه‌وروپایی و ناوچه‌كه‌ و كار بكرێت ، له‌ پێناو  دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ كه‌ له‌ راستییدا گه‌لی كورد هه‌موو پێوه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌تبوون هه‌یه‌ و هیچی كه‌متر نییه‌ له‌وڵاتانی دیكه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌یان جاری تووشی جینۆسایدكردن و له‌ناوچوون بووته‌وه‌ ، به‌ڵام دوای سه‌ده‌یه‌ك تائێستا خاوه‌ن سه‌ربه‌خۆیی نییه‌ .
پێنجه‌م ،، به‌دڵنییاییه‌وه‌ ، به‌شێكی زۆر له‌و نه‌هامه‌تیی و بێده‌وڵه‌تییه‌ بۆ بوونی به‌رژوه‌ندی خوازی وڵاتانی زڵهێز ده‌گه‌رێته‌وه‌ و به‌شێكی تر بۆ په‌رته‌وازیی و بێ باكی و دژایه‌تیی كورد به‌رامبه‌ر كورد ده‌گه‌رێته‌وه‌ ، چونكه‌ ئه‌گه‌ر به‌لاپه‌ره‌كانی مێژوودا بگه‌رێن ئه‌و كاته‌ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئێمه‌ی كورد چه‌نده‌ ده‌رفه‌تی گرنگ و زێڕینمان له‌ ده‌ستداوه‌ .چونكه‌ هیچ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ، سه‌ره‌ڕای هه‌موو جینۆساید و قوربانیدانێك به‌ڵام هێشتا خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی به‌دی نه‌هاتووه‌.
شه‌شه‌م ،، هه‌رێمی كوردستان به‌ پێی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و دوای ده‌یان ساڵ خه‌بات و قوربانیدان له‌ سێ ده‌یه‌ی رابردوو توانیوێتی سه‌ره‌رای دژایه‌تیی و رووبه‌رٍووبوونه‌وه‌ی داگیركه‌رانی عه‌رب و تورك و فارس ، كه‌ هه‌رگیز ئاماده‌نه‌بوونه‌ ددان به‌ مافه‌ره‌واكانی كورد دابنێن توانێوێتی خۆی و سیمای جوانی حكوومرانی بۆ هه‌موو وڵاتانی ناوه‌چه‌كه‌ و جیهان بسه‌ڵمێت ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و دیپلۆماسی و سیاسه‌ته‌ سه‌ركه‌وتووانه‌ی سه‌ركردایه‌تیی سیاسی كورد و به‌تایبه‌ت سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی هه‌رێم و حكوومه‌تی كوردستان له‌ زۆرێك له‌ قۆناغه‌ سه‌خته‌كاندا پارێزگاری له‌ قه‌واره‌ی هه‌رێم بكه‌ن.

شه‌شه‌م ،، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنانی ئازادی و مافی سه‌ربه‌خۆیی قۆناغێكی سه‌خت و درێژخان و قوربانیی زۆری داوه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌نگاویی له‌ رووی سیاسی و دیپلۆماسی و ئابووری و ئاوه‌دانی بۆ داوه‌ ، ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی یه‌كێك بووه‌ له‌وهه‌نگاوه‌ مێژوویی وسه‌ركه‌وتووانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی كۆسپی گه‌وره‌ بووه‌ به‌ڵام پێوه‌سته‌ پرۆژه‌ی دروستكردن و به‌ده‌ستهێنانی مافی ده‌وڵه‌تبوون و سه‌ربه‌خۆیی به‌ته‌واویی هه‌نگاویی ته‌واوكاری بۆ بهاوێژرێت .
ئه‌وه‌ی له‌ ئێستای هه‌ڵومه‌رج و گۆرانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌ و جیهان  ده‌بینرێت  ، كۆمه‌ڵكێك گۆرانكاریی گرنگن هه‌م له‌ رووی هه‌رێمایه‌تی و هه‌میشه‌ له‌ رووی نێوده‌وڵه‌تیی به‌تایبه‌ت به‌ره‌ی ئه‌مه‌ریكا و به‌ره‌ی رووسیا ، كاتی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سیاسه‌ت و دیپلۆماسییه‌كانمان به‌شێوه‌یه‌ك دارشتن و به‌رنامه‌ و دارشتنی بۆ بكرێت كه‌ هاوته‌ریب بن له‌گه‌ڵ مافی به‌ده‌ستهێنانی مافی ده‌وڵه‌تبوونی سه‌ربه‌خۆیی و ئینجا به‌رژوه‌ندی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ وڵاتانی زڵهێزی وه‌ك ئه‌مه‌ریكا وفه‌ره‌نساو بریتانیا و به‌تایبه‌ت هێزی نه‌رمی دیپلۆماسی و له‌ پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافی ده‌وڵه‌تبوون و سه‌ربه‌خۆیی بۆ كورد وكوردستان .

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.