Erbil 15°C پێنجشەممە 18 نیسان 15:32

پەیامنێری BBC چی بە سەرۆک بارزانی گوت؟ 

كه‌ریم سمكۆ
100%


پەیامنێری BBC چی بە سەرۆک بارزانی گوت؟ 

کۆڕەوی ملیۆنی خەڵکی کوردستان، دەنگدانەوەیەکی گەورەی میدیایی لەسەر ئاستی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی جیهانی دروستکرد، کە سەدا 80ی دانیشتوانی شارەکان لەترسی حزبی بەعس ڕایانکردە سەر سنوورەکانی ئێران و تورکیا.. 

کات لەوەی ناخۆشتر نییە بۆ گەلی کورد، چاوەڕێی بڕیارێکی نێودەوڵەتین، ڕۆژی 7_4_1991 گەرمەی داستانی کۆڕێیە، لەلایەک سەرکەوتنی پێشمەرگە لە داستانەکە، لەلایەکی تر دەنگۆی هێڵی 36ی ئاسمانی دژە فڕین گوێچکەی هەموو لایەکی پڕ کردووە. 

جیم میوەر، ڕۆژنامەنووسێکی بیانییە و هاتۆتە کوردستان و بەردەوام نزیکی سەرۆک بارزانی بووە، ئەوکات میوەر بە سەرۆک بارزانی وتووە کە جۆن مێجەر، پێشنیاری کردووە ناوچەیەکی ئارام بۆ گەلی کوردستان دابمەزرێت، دواتر پرسیاری لە سەرۆک کردووە: ئایا ئەم هەواڵەتان پێخۆشە؟
سەرۆکیش لەحاڵێکدا بووە کە بڕوای بە هەواڵەکە نەکردووە لەخۆشیان: بەدڵنیاییەوە پێمان خۆشە و هەموو گەلی کوردیش پێی خۆشە. 

سەرۆک دەفەرمووێت: ڕێک ئێوارەی هەمان ڕۆژ برووسکەیەکی هۆشیار زێباریم پێگەیشت کە لەگەڵ شاندێک سەردانی جۆن مێجەر، سەرکوەزیرانی بەریتانیایان کردووە و پێی ڕاگەیاندوون: زۆر باش بوو کە سەرکردایەتی ئێوە لەناوخۆدا پێشنیارەکەی منیان زۆر پێ خۆشە بۆ دروستکردن و دامەزراندنی ناوچەی دژەفڕین لە کوردستان! 

پەیامنێر دەتوانێ ڕۆڵی گەورە بگێڕێ لە کۆمەکی گەلان و سەقامگیری و ئاشتی بۆ ئەو نەتەوانەی لە هەلومەرجێکی ناجێگیردان و شەڕیان بەسەردا سەپاوە و چاوەڕێی دەرفەت و بڕیار و هاوکاری نێودەوڵەتین. 

جیم میوەر کە پەیامنێری کەناڵی بی بی سی بوو، ئەوکات ڕۆڵێکی گرنگی بینی بۆ گەیاندنی دیمەنی تراژیدی کۆڕەوی گەلی کوردستان بە جیهان و بووە پردێک بۆ گەیاندنی پەیامی کورد بە سەرکردەکانی وڵاتە زلهێزەکانی جیهان. 

سەرۆک بارزانی، لە بەرگی پێنجەمی بارزانی و بزووتنەوەی رزگاریخوازی کورد (ڕاپەرین، دەرفەت و ئاستەنگەکان) لەبارەی ڕۆڵی ئەم پەیامنێرە دەنووسێت: لەو سەردەمەدا ئامرازەکانی ڕاگەیاندن و پەیوەندی وەک ئێستا لەبەردەست نەبوون، یان لانی کەم ئێمە نەمانبوو، ئەوکات تەنیا ئامێرێکی لاسلکی ڕاکاڵمان لە مەکتەبی دیمەشق هەبوو، ئامێرێکیش لە چیای کۆڕەک داندرابوو کە بە ئاسانی پەیوەندی بە شوێنەکانەوە دەکرا. 

بارزانی لەدرێژەی باسەکەی دەشنووسێت: جیم کە ڕاپۆرتێکی ئامادە دەکرد لەسەر کاسێت، سەرەتا لە وێستگەی کۆڕەکەوە دەنێردرا بۆ مەکتەبی پارتی لە دیمەشقی سووریا، لەوێوە ڕادەستی نووسینگەی (بی بی سی) دەکرا، بەڵێ بەمشێوەیە ڕاپۆرتەکانی جیم میوەر دەگەیشتنە بی بی سی و پەخش دەکران. 

پەیامنێری ئەگەر ڕاستگۆ بێت لە ڕاپەڕاندنی کارەکەی، ئەرکێکی پیرۆزی لەسەر شانە، دەتوانێت ڕۆڵێکی زۆر گرنگ بگێڕێت و دواتر بەرهەمەکەی خۆی دەچنێتەوە. 

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.