Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 13:43

ڕیفراندۆمی كوردستان تەجاوزێکی ھەرێمی و جیھانی بوو!

ھۆگر نێروەیی
100%

ڕیفراندۆمی كوردستان تەجاوزێکی ھەرێمی و جیھانی بوو!

نوسینی : ھۆگر نێروەیی 

‎ بارزانی لەکاتی بانگەشەی ڕیفراندۆم دا جارێک وتی گەر سەری نەگرت بڵێن ئەو پیاوە شێت بووە ھەموو خەتایی ئەوبوو، کە لە ڕاستی دا ھەر بەبڕیاردانی ڕیفراندۆم پشت کردن لە ھەموو جیھان شێتی ئیرادەیە، کە بارزانی نەبێت ھیچ سەرکردەیەک نیە جورئەت بکات ئەو شێتیە بۆ گەلەکەی بکات، کە ھەر وەک ئەوە وابوو لە ئاگردابی بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەكە لە جیاتی ئاو بەنزین بە ئاگرەکەدا بکەی! 
‎ئەو تەحەددایەی سەرۆک بارزانی کردی ھیچ سەرکردەیەک بە درێژایی مێژوو جورئەتی نەکردوە ئەو تەحەدایە بکات، تەحەدای بارزانی تەحەدای ناوخۆی و وڵاتانی ھەرێمی و جەمسەری و جیھانی بوو. کاتێک سەربەخۆیی وڵاتێک دێتە باس وڵاتێکی نوێ لە دایک دەبێت جیھان و ژینگەی ئەو وڵاتەی لەناوچەکە لەگەڵ چوار دەوری دابەش دەبێت بۆ چەند بەرەیەك، بەرەیەک دژیەتی،بەرەیەک لەگەڵیەتی،بەرەیەکیش بێ لایەنە. 

‎بەڵام ڕیفراندۆمی کوردستان ھەموو جیھان دژبەربوو چونکە یەکەم جار بوو بەدرێژایی مێژووی ناوچەکە دەنگی شەخسێک سەروی دەنگی داڕێژەرانی نەخشەی ناوچەکە و کارەکتەرانی ئەوان بن لەناوچەکە، کە ئەو شەخسیاتە بۆ گەلی خۆی تەجاوز لە بڕیاردانی ھەزار ساڵانی ئەوان کرد، کە بەزمانی ئیسلامی کوفری کرد لێ خۆشبون بوو نیە، بە زمانی یاسایی گەورەترین تاوانی کرد ئەبەدی دەکرێت، بە زمانی زانستی بیرکاری ئەو ھاوکێشەیەی ھیچ شیکارێکی نەبوو کە زانایانی زانست بێ زانست بون لەو پرسیارەدا، بەزمانی فەلسەفی نەک ھەر گومانیان کرد بەڵکو بەتەواوی ڕەتیان کردوە کەبوونی ھەبێت. بەڵام  ئیرادەی بارزانی بۆ گەلەکەی ھەموو زانست و ئایین و فەلسەفە و یاسا و ھاوکێشەیەکی تێپەڕاند و کوفری سیاسی کرد لای داگیرکارانی کوردستان، بە ناوی بارزانیزم  ڕیفراندۆمی بۆ گەلی کوردستان ڕەخساند، کە گەلی کوردستان بۆ یەکەم جار بە ئازادانە بڕیاری لەسەر مافی چارەنوسی خۆی دا کە بە درێژایی مێژوو ئەو ئازادیە لێزەوتکرابوو کەھەر جارەو وڵات و و ئیمپراتۆریەت و شەخسێک بڕیار لەسەر مافی چارەنوسیان دەدا.  

‎ھەروەک چۆن وڵاتانی 5+1 ھەن لە پرسی نێودەوڵەتیدا، بەوشێوەیە حەوت سەرسورھێنەرەی جیھان + یەک ئیرادەی بارزانی ھەیە. بڕیاردانی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم کەپشتکردن لەتەواوی جیھان بوو لەوانەیە بۆ سەر زمان ئاسان بێت، بە ئاسانی لێوی سەرەوە لە لێوی خوارەوە بدەی و بدوێی بەڵام گەر لەسەر میزانی دابنرێت لە زەوی تا ئەو پەڕی ئاسمان ھەتا تەبەقەی حەوتی ئاسمانیش گەر کۆتایی نەبێت تێدەپەڕێنێت، ھێندە قورس دەبێت کە ھیچ کیلۆیەک و شتێک نیە بتوانێت بی پێوێت کە بەزمانی ژمارە بدوێت و بنوسرێت. زۆر شت ھەن سەد ساڵ یان ھەزار ساڵ جارێک دەبێت بەڵام سەرکێشی بارزانی لە ئیرادەدا بۆ گەل و نەتەوە و نیشتیمانەکەی نەک سەد و ھەزار ساڵ بەڵکو نە لە دونیای دوێنێ و نە لە دونیای سبەینێ ھیچ جارێک ئیرادەیەکی لەو شێوەیە دروست نەبووە و نابێتەوە. یەک جار ڕویداوە نابێتە دووجار. 

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.