Erbil 25°C یەکشەممە 15 ئەیلوول 02:46

بارزانی كوڕ دامەزراوەكانی دەوڵەت بە نیشتمانی دەكات.

100%

بارزانی كوڕ دامەزراوەكانی دەوڵەت بە نیشتمانی دەكات.

لەگەڵ ئەوەی دۆخێكی ئابوری خراپ لە بەردەم جیهان و عێراق و بەتایبەتی هەرێمی كوردستاندا هەیە، بەهۆی ئەو دۆخە خراپەی لە ماوەی رابردوودا پێیدا تێپەڕی كە قورسترین و كاریگەر ترینیان ڤایرۆسی كۆڤید ١٩ و هێرشە بەردەوامەكانی داعش بوو كە بووە بارگرانییەكی گەورە بەسەر هەرێمی كوردستاندا لە لایەكی دیكەشەوە، دابەزینی نرخی نەوت بۆ خوار سفر، بەڵام كابیینەی نۆیەم سەرقاڵی بە نیشتیمانیكردنی دامەزراوەكان و لەوەش گرنگتر بە ئەلیكترۆنیكردنی هەموو داموو دەزگاكانی حكومەتی كوردستانە، كە ئەوەش وەك دارشتنی ژێرخانێكی تۆكمەی كارگێرییە، كە هەر دەوڵەت و حكومەتێك دەبێت هەیبێت.

بەنیشتیمانی كردنی دامەزراوەكان لە پێناو چییدایە؟

لە هەموو وڵاتە پێشكەوتووەكاندا دامەزراوەكانی دەوڵەت لە دەستی تاكەكەس یاخود لایەنێكدا نین، بەڵكو لەدەست تیمێكدان كە ماوەی چوار ساڵ یان هەشت ساڵ پەرەی پێدەدەن و پاشان لە پرۆسەیەكی نیشتیمانی و دیموكراسیانەدا رادەستی  كەسانێكی دیكە دەكرێت، لە ماوەی حوكموڕانی خۆ بەخۆی كوردەكان لە باشوری كوردستاندا، هە سەرەتا كار لەسەر ئەوە كراوە كە دامەزراوەكان بەنیشتیمانی بكرێن، بەڵام ئەوەی ئێستا دەكرێت لە پڕۆسەی بەنیشتیمانیكردنی دامەزراوەكانی دەوڵەتدا، هەرێمی كوردستان دەباتە قۆناغێكی نوێوە و دەكرێت وەك رێڕەوێكی گرنگ بۆ ریشەداكوتینی دەوڵەتێكی گرنگ چاوی لێبكەین.

بارزانی كوڕ هەر لەسەرەتای دەستەبكاربوونیدا لە وەك سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ تیمەكەی كاری لەسەر ئەوەكرد كە دامەزراوەكان وەك خۆی بە بەهێزی بمێننەوە و هەروەها ببنە بەشێك لە پرۆسێسی نیشتیمانی گەورە، بەرپرسیاریەتی دایە وەزیرەكان لە كارەكانیاندا، دەسەڵاتی بۆ ئاستی پارێزگاكان شۆڕكردەوە، ئەوە بۆ خۆی جۆرێكە لە دروستكردنی بەرپرسیاریەتی بە كۆمەڵ بۆ رووبەرووبوونەوەی قەیرانەكان.

كاتێكیش هەموو كەس دەبێتە بەشێك لە دامەزراوە نیشتیمانییەكانی دەوڵەت بەرپرسیاریەتی دەگاتە قۆناغێكی وەها كە هەرێمی كوردستان دەباتە ئاستی وڵاتەپێشكەوتووەكان، ئەوەش وەها دەكات كە هەموو كەس وەك بەشێك لە دامەزراوەكە خۆی ببینێت، ئێستا قۆناغەكە بەشێوەیەكە كە هەموو كەس لە شوێنی خۆیەوە برگری لە مانەوەی دامەزراوەكانی دەوڵەت دەكات.

 

پارێزگارەكان وەك بەرێوبەر و وەزیر چاو لە دۆخەكە دەكەن وئەركی خۆیان دەبینن كە كارەكانی خۆیان بكەن لە جێبەجێكردنی تەواوی ئەو كارانەی كە دەبێت بكرێت بۆ دامەزراوەكانی خۆیان.

 

بۆچی بارزانی كوڕ دامەزراوەكان بەنیشتیمانی دەكات؟

ئەمە لە پێناو ئەوەیە كە هەمووان وەك بەشێك لە دامەزراوەكان خۆیان ببینەوە و هەروەها بەرپرسیاریەتی وەربگرن و وەها بیرنەكەنەوە كە ئەوان ئامێری جێبەجێكردنی ئەركەكانی كەسێكن، بەڵكو وادەردەكەوێت كە ئەوان وەك بەشێك لە كارەكەن و هەموو دامەزراوەكانیش بەبەشێك لە خۆیان و ماڵی خۆیان دەزان.

 

دروستكردنی ئەركی بەرپرسیاریەتی لە دامەزراوەی دەوڵەتدا ئەركی كەسی یەكەمی حكومەتە، هەر لەبەر ئەوەیە بارزانی كوڕ كار لەسەر ئەوەدەكات كە دامەزراوەكان بەنیشتیمانی بكات و كارەكانی دەوڵەتەكەی بەباشی بباتە پێشەوە، ئێستا كاتێك كەسێك دەبێتە بەشێك لەو دامەزراوە نیشتیمانییە ئەوكاتە دەبینێت كە ئەوە كارێكی ئێجگار گەورەیەو خۆی بەبەشێك لە كارەكە دەبینێت و بەرپرسیارانە مامەڵەدەكات و كەدەشبینێت دامەزراوەكان بەنیشتیمانی كرداون  و هەموو هەوڵێكی بۆ ئەوە دەبێت كە هەم دامەزراوەكە بەرەو پێشەوە بەرێت هەمیش خۆی ببێتە كەسێكی بەرچاو بەرپرس لەو ناوەندو دامەزراوەیە.

هەنگاوەكانی بەنیشتیمانی كردن بە كوێ گەیشتوون؟

ئێستا لە قۆناغێكی گرنگی حوكمڕانی كوردستانداین، كەبریتییە لە دروستكردن و بونیادنانەوە و نۆژەنكردنەوە ی تەواوی ئەو دامەزراوانەی كە لە كوردستاندا هەین،كارەكان تارادەیەكی زۆر باش بەرەوپێشەوە رۆشتوون، دەبینیت كەبەشێكی زۆر لە دامەزراوەكان خەڵكی پیشەگەر و پسپۆڕ بەڕێوەی دەبەن، بەباشی مامەڵەی تێدا دەكرێت، بەشێكی زۆر لە دامەزراوەكان بە ئەلیكترۆنی كراون و زۆربەی كارەكان تارادەیەكی زۆر باش بەرەوپێشەوە دەڕۆن لە پێناو بەئەلیكترۆنیكردن و بەدامەزراوەی كردنی تەواوی دامەزراوەكان.

ئێستا لە زۆرێك لە دامەزراوەكانی دەوڵەتدا دەبینین كە بەشێكی زۆر لە كارەكان بوونەتە ئەلیكترۆنی و كارەكان تارادەیەكی زۆر باشە بەباشی رایدەكرێن، بۆنموونە لە دامەزراوەی هاتووچۆدا لە كەمترین كاتتدا زۆرترین كار بۆ هاووڵاتی دەكرێت بەشێوازێكی زۆر باش و ستانداردی جیهانی، لە بەڕێوبەرایەتییەكانی پاسپۆرت و نشینگە و مانەوە، كارەكان زۆر بەشێوازێكی پرۆفیشناڵانە و سەردەمیانە دەكرێن، ئەوانە هەنگاوگەلێكی گەورەن كە هەرێمی كوردستان هەم بە نیشتیمانی دەكات هەم بەرەو پێشەوەشی دەبات و دەیگەیێنێتە ئاستێكی زۆر بەرزو باڵا.

لەهەموو دامەزراوەكانی دەوڵەتدا دەبینیت كە كەسانی پرۆفیشناڵ و پێكەشت و لە لایەنی سیاسی و ئاینی و كلتوری جیاواز دامەزراون و كاری پرۆفیشناڵانە بەشێوازی سیستماتیكی دەكەن لە بەرامبەر ئەو هەموو ئاڵۆزیانەی كە ناو سیستمی كۆنی كاركردندا هەبوو لە كوردستاندا.

هاووڵاتی وەك سەنتەر لە بەنیشتیمانی كردنی دامەزراوەكاندا

هەموو دەوڵەتێك كار لەسەر ئەوەدەكات باشترین سیستم لەوڵاتەكەیدا دابمەزرێنێت بۆ ئەوەی هاووڵاتییانی بە باشترین شێوە و بەكەمترین كات و كەمترین تێچوو كارەكانی خۆیان تێدا ئەنجامبدەن،بەئەلیكترۆنی كردن و بە نیشتیمانی كردنی دامەزراوەكان ئەو كارەیە كە كە هاووڵاتی ئاسوودە دەكات لە رایكردنی كارەكانیدا.

ئێستا دامەزراوەیەك ئەگەر نیشتیمانی و ئەگەر ئەلیكترۆنی بێت ئەبینیت كە كارەكانی هاووڵاتی زۆر بەباشی ئەنجامدەدات و هاووڵاتیش زۆر ئاسوودەیە لە كاركردن لەگەڵ ئەو دامەزراوەیەدا،ئەوە لەبەر ئەوەیە لەم دۆخەدا كە دامەزراوەی دەوڵەت بەنیشتیمانی و بە ئەلیكترۆنی دەكرێت هاووڵاتی تێیدا دەبێتە سەرنتەر و هەموو دامەزراوەكە بەدەوری هاووڵاتیدا دەسوڕێتەوە كە ئامانج لێی ئەوەیە كە هاووڵاتی هەست بە ئاسوودەی زیاتر بكات.

بۆچی بەنیشتیمانی كردن و بە ئەلیكترۆنی كردن زۆر گرنگە؟

یەكێك لە ئەركە پیرۆز و گرنگەكان لە  سیستمی حوكمڕانیدا ئەوەیە كە ئەو دامەزراواتەی كە دەوڵەت هەیەتی لەرووی كارگێری و تەكنیكییەوە بەنیشتیمانی و بە ئەلیكترۆنی بكرێن، چونكە دەتوانێت كارەكانی هاووڵاتی بەباشترین شێوە ئەنجامدات، گرنگی ئەم كارە لەوەدایە كە تا سەردەمانێكی زۆر دەتوانێت بە باشترین شێوە تەمەنی خۆی رایبكات و هەروەها دەتوانێت زۆر بەئاسانی چارەسەری گەندەڵی بكات و بگرە ریشە كێشیشی بكات و بەسانای ئامادەبێت بۆ ئەوەی گۆرانكاریی گرنگی تێدا بكرێت.

بەنیشتیمانی كردن و بە ئەلیكترۆنی كردن، گرنگترین هۆكاری مانەوەی هەر دامەزراوەیەكە لە جیهاندا،هەروەها بەستانداربوونت دەكات و دەتگەیەنێتە ئاستێكی نێودەوڵەتی زۆر گەورە كە دەتوانێت لەسەر ئاستی وڵاتە پێشكەوتووەكانی جیهاندا خۆتنیشانبدەیت و هەرەها كار لەسەر ئەوەبكرێت كە لە ریزبەندی جیهانیدا رۆڵێكی گەورە بگێڕێت كێبڕكێ بەجیهانی بوون بكات.

ئێستا جیهان زۆر بچوكترە لەوەی كە من و تۆ بیری لێدەكەینەوە، بە هەزاران حكومەتی جیهان لە رێگەی كۆمپیتەرێكەوە بەڕێوەدەبێت و كارەكانی خۆی دەكات، دەبینیت كە ئەگەر بەو شێوازەبێت كار دەكاتە سەر رێژەی بەهێزی و تواناسازی هەر دەوڵەتێك كە بتوانێت رۆڵبگێڕێت لەوەی كە دەیەوێت بیكات لە بەرەو پێشچوون ومانەوە و بەجیهانی بووندا.

ئێستا بارزانی كوڕ هەموو هەوڵەكانی بۆ ئەوەیە كە دامەزراوەكانی دەوڵەت بەنیشتیمانی و بە ئەلیكترۆنی بكات،هەمووان فێری بەرپرسیاریەتی دەكات، دەیەوێت گەندەڵی و بەرتیل ریشەكێش بكات كە دەبێتە هۆی ئەوەی جارێكی دیكە حكومەتی هەرێمی كوردستان هەم لە رووی جیهانییەوە و هەمیش لەرووی نێوخۆییەوە ببێتە حكومەتێكی تۆكمەو بەهێز.

ئەمە پێماندەڵێت كە ئیمەش دەتوانین وەك هەموو جیهان حوكمڕانی خۆمان بكەین و بەباشترین شێواز و پێشكەوتوترین سیستەم كارێكی لەو چەشنە بكەین كەبوتوانین لە ئاستی جیهاندا ركابەریەتی گەورە بكەین.

 

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.