Erbil 1°C سێشەممە 14 کانوونی دووەم 05:14

كۆنگرەی 14ی پارتی و ئامانج وستراتیژی نیتشیمانی نەتەوەیی 

100%

كۆنگرەی 14ی پارتی و ئامانج وستراتیژی نیتشیمانی نەتەوەیی 
رێبوار حەمەلاو شوانی

بەو پێیەی پارتی دیموكراتی كوردستان خاوەن پاشخان و باگڕەواندێكی مێژوویی خەباتی نیشتیمانی ونەتەوەییە و پێش دامەزراندنی پارتی  بیرۆكەی رزگاریخوازی و ڕەتكردنەوەی ژێر دەستی بەردەوامی و درێژەی هەبوو ئەویش لە ڕێگەی شێخەكانی بارزانەوە دژ بە داگیركەرانی كوردستان ، دەتوانین بڵێن كە پارتی بە تەنێ‌ وەك حیزبێكی سادە و بۆ بەشێكی خاكی كوردستان نییە بەڵكو بە كردەوە و پراتیكی مەشخەڵی خەبات و تێكۆشانی نەتەوەییەكی 50 ملیۆنی بێ‌ دەوڵەتە كە سەڕەرایی هەموو ئەو گەلەكۆمەلكی و پیلانگێرییە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییانەی بۆ ڕاگرتنی كاروانی خەباتی ئەنجامدرا بەڵام تا بە ئێستا توانی سەركەوتووانە شوناس، ئاڵا ومیراتی خەبات و شۆڕشگیری كورد وكوردستان بپارێزێت و بەرگری لێبكات .

ئێستا پارتی دیموكراتی كودرستان  لەبەردەم ئەنجامدانی كۆنگرەی دایە كە ،  زۆر گرنگیەكی ریشەیی هەیە، گۆرانكارییەكانی ناو كۆنگرە نییە، بەڵكو ئەجامدانی كۆنگرەیە، چونكە ئەو دۆخەی كە لەبەردەم عێراق و كوردستاندا هەیە بێگومان هیچ لەبار نییە بۆ ئاڵانگارییەكی لەو شێوە گەورە كە دەكرێت هۆكارێك بێت بۆ ئەوەی كە هەندێك پرسی گرنگ بخرێنە لاوە.پارتی بە ئەنجامدانی كۆنگرە زۆر شتی گرنگ دەسەلمێنێت، وەك ئەوەی كە لە هەر دۆخێكدا بێت ئەو بنەما دیموكراسیەكانی حزبەكەی لەبیرناكات و كار بۆ مانەوە و بەهێزبوون دەكات بە شێوازێكی نوێ، چونكە چاوەروان دەكرێت زۆر دەموو چاوی نوێ لە كۆنگرە بتوانن بێنە پێشەوە كە دەتوانن لە شەقامی نوێی سیاسی كوردستان و عێراق و جیهان زۆر بەباشی تێدەگەن.

لەگەڵ هەموو ئەو ئاستەنگ و كۆسپانەی كە ڕووبەرووی پارتی قوتابخانەی كودپەوەری و نیشتیمانپەوەری بووە، كۆنگرەكانی پارتیش بە پێی هەڵومەرجەكان و قۆناغ بە قۆناغ لەگەڵ رووداو  و پێشهاتەكانی بەردەوامیی هەبووە وهەردەم نوێبوونەوە و پێشكەوتن وگەشەسەندنی زۆری لە رووی كاری رێكخستن و سیاسی و دیپلۆماسی بەخۆیەوە بینیووە و مامەڵەی وردبینانە و ژیرانەی لەگەڵ  بارودۆخ و پێشهاتەكانی بەرامبەر ودووروبەری كردووە.  
بۆ قۆناغی ئێستادا و دوای 12 ساڵ لە ئەنجامدانی كۆنگرەی 13ی پارتی دیموكراتی كوردستان ، ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی كۆنگرەی 14یەم بەرەو كۆتاییە ، بەتایبەت كە كۆنگرەی ئەمجارەیان لە هەڵومەرجێكی زۆر هەستیار و شلۆغی ناوچەكە و عێراق و جیهان سازدەكرێت ، كە گرنگی وبایەخێكی زۆر بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان لە رووی ئەرك و بەرپرسیارەتییە نیشتیمانی و نەتەوەییەكانی هەیە ، ئەو كۆنگرەیە گۆرانكاری وورد و ڕیشەیی بە پێی هەڵومەرجەكانی ئێستا و بەخوێندنەوەی بۆ ئایندە ئەنجام دەدات لە پێناو  نوێبوونەوە و زیاتر بەهێزبوونی پارتی كە ئومێد و ئایندەی نەتەوەیەكە بەتایبەت ئەو هەڵومەرجانەی كە لە بەردەم پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستانە . 
بەدڵنییاییەوە ، كۆنگرەی 14مینی پارتی دیموكراتی كوردستان وەك هەمیشە و جارێكی تر پیشانی هەموو ناوچەكە و جیهانی دەدات كە چەند ئەو پارتییە پابەندی بنەماكانی دیموكراتی و ئاشتی و ئازادییە لەگەڵ  بەردەوامی نوێبوونەوە و بەهێزبوونی ، بەتایبەت كە سەرنجی كۆنگرەكە لە سەر هەڵومەرج و رەوشی سیاسی و گۆرانگاررییەكان و بەتایبەت بارودۆخی ئابووری دەبێت كە ئەوەش پێما دەڵێت كە كۆنگرەكە هێزی گەروەی و كاریگەری دەبێت بە جیاوازی لەگەڵ كۆنگرەكانی رابردووی پارتی و هەڵبەت بە خوێندنەوەی بارودۆخی بەردەمی.

بەتایبەت كە ئەگەر هەڵوەستیەكی وردبینانە لە سەر  كۆنگرەی پارتی دیموكراتی كوردستا ن بكەین ،  ئەوا راستییەكی حاشاهەڵنەگرە كە پارتی گەورەترین حیزب لە سەر ئاستی كوردستان و عێراق ، بەتایبەتیش كە بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق لەبەردەم گۆرانكاری و پێشهاتی نوێیدا و بەهێزبوونی پارتی  گرنگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كۆسپ و ئاستەنگەكانی بەردەمی ، بەتایبەت پارتی دەیهەوێت هەمیشە لە خەمی بەدیموكراسیكردنە و هیچكات پشت لە بنەماكانی دیموكراتی و دەنگی ئازادییەكانی نێوخۆیی وەك پارتێكی تەمەن 76 ساڵە ناكات . 
ئەو ئامانجانەی كە پارتی دێهەوێت لە كۆنگرەی 14ی جێبەجێ یان بكات بریتین لە : 

یەكەم ،،  ئەگەر بەرێوەچوونی دوو هەڵبژارادن لە سەر ئاستی كوردستان و ئینجا عێراقی  پرسێكی تری گرنگی كۆنگرەی پارتی دیموكراتی كوردستان ،دەتوانرێت دەتوانرێت  سوود لە دۆخەكە و گۆرانكارییەكان وەرگرێت و ببێتە هێزێك كە هەموو جۆرە گۆرانكارییەك دەخاتە ئاستێكی زۆر بەرز و بەهێزەوەكە چۆن بتوانێت بە باشترین شێوە لە گۆرانكارییەكانی ناوچەكە خۆی ئامادەبكات و رووبەرووی هەر گرفتێك ببێتەوە كە روو لە هەرێمی كوردستان و عێراق دەكات

 دووەم،،  گۆرانكاریی نێوخۆی حیزب كە ماوەی چەند ساڵێكە روویانداوە و  لە رووی ئەندامانی سەركردایەتی و ئەندامانی خوارەوە كە كۆنگرە دەتوانێت لەسەر ئاستی ناوخۆ زۆر كاری گرنگ ئەنجامبدات بەوەی كە رێرەوێكی نوێ دەكاتەوە بۆ هەموو ئەو گەنجانەی كە لە سیاسەتی نوێی ناوچەكە و كوردستان و عێراق بەباشی تێدەگەن و دەتوانن كاربكەن لە كایە سیاسیەكاندا.

سێیەم ،، گۆرانكاری لە هەموو ئەو رووخسار و لق و ئەنجوومەنی سەركردایەتی ، لە رێگەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن و لە پێناو زیاتر گرنگیدان بەكاری پارتایەتی و خزمەتكردنی  زیاتر خەڵكی كوردستان بەدڵنییاییەوە گرنگی سیاسی نوێ دەردەكەون كە كاریگەریی نێوخۆی و نێودەوڵەتیان هەیە كە دەتوانن زۆر شتی گرنگ بگۆرن كە پارتی بۆخۆی باوەری تەواوی بەوە هەیە لەسەر بنەمای پەروەردەی  قوتابخانەی كوردایەتی و رێبازی بارزانی پەروەدەكراون و دەتوانن رۆڵببنن لەوەی كە لە كۆنگرەدا و لەپاش كۆنگرەش پارتی گەورەتر بكەن.

چوارەم ،، پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئەنجامدانی كۆنگرە ئەو راستییە دەسەڵمێنێت كە ، ستراتیژی و دیدیگای گرنگی هەیە بۆ ئەوەیلە رێگەی دیموكراسیەوە بەدەستی بێتێت ئەویش لە ڕێگەی گۆرانكاری لە سەر ئۆرگانەكانی و نوێبوونەوە لە پەروەردە و بنەما سییاسییەكانی كە پارتی بناغەی بۆ داناوە لە سەر دامەزراوە و پارتی باوەرێكی پتەوی بە جێبەجێكردنی بنەماكانی دیموكراتی بەكردەوە هەیە كە پیشانی هەموو ناوچەكە و جیهانی بدات .
پێنجەم ،، سەرۆك بارزانی هەمیشە لەگەڵ ئەنجامدانی كۆنگرە و گۆرانكاری و دانانی پلانی تۆكمەیە بۆ نوێبوونەوەی پارتی تا لەو رێگەیەوە گۆرانكاری ئەساسی ئەنجامبدات و لەگەڵ هەموو گۆرانكاری و پێشهاتە نوێیەكانی ئێستا وئایندەی جیهانی خۆی هاوتەریب بكات ، هەڵبەت لەگەڵ بیروباوەری پتەویی كوردایەتی و پەروەردەی رێبازی بارزانی چونكە پارتی مالێكە تەنها بۆ پارتی نییە بەڵكو  ڕەشماڵێكە بۆ هەموو نەتەوەیی كورد و هەمووان تێیدا بۆ یەك ئامانج خەبات و تێكۆشان دەكەن .

بۆیە، دەتوانین بڵێین كە سەركەوتنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەو راستییەدایە كە وەك قوتابخانەیەكی بیروهزری نەتەوەیی شوێنی پەروەردەكردنی قوتابی وكادیرێكە كە پابەندی بنەماكانی خزمەتكردنی بەگەڵ ونیشتیمانەكەی و سلوكییەكانی پارتەكەی بێت هیچ كات پلە و پۆست و پایە بەلایەوە گرنگ نەبێت و بەڵكو ئەوەی گرنگ بێت ئەرك و بەرپرسیاریەتییەكەی بێت كە ئەركی پاراستنی بەهانیشتیمانی پارتی دیموكراتی كوردستانە و رێز لە ئەزمونی چەندین ساڵەی حزب دەگرێت كە دەتوانێت حزب بەبەهێزی لەسەر بنەما پەروەدەییەكەی پارتی  بهێڵێتەوە. بۆیە، كۆنگرەی 14 وەك  دەروازەیەكی نوێیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پێشهاتە و باردۆخە نوێیەكانی ناوچەكە ، كوردستان و عێراق لە پێناو پارێزگاریكردن لە دەستكەوتەكان و داكۆكیكردن لە بەدەسهێنانی ماف و ئامانجەرەواكانمان .

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.