Erbil 15°C سێشەممە 23 نیسان 22:55

کولترین سەرۆک وەزیران یان دیكتاتۆر

دیدە فەرەیدوون
100%

سەرۆک وەزیرانێکی خۆشەویست بیت یان دیکتاتۆر؟

ڤیدیۆیەکی سەرۆک وەزیرانی فینلەندا، سانا مارینی تەمەن ٣٦ ساڵ لە هەواڵ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بۆوە کە لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی دانس دەکات لە کۆتایی هەفتەی پێشوو.

ئەم گرتە ڤیدیۆیە بووە باسی میدیا و تەنانەت لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی دا مارین دەلێت کە تێستی ماددەی هۆشبەری بۆ کراوە و هەفتەیەکی تر وەلامی تێستەکە دەردەچێت. "من تەنانەت لە کاتی هەرزەکاریشدا دا نەمکێشاوە و کاریکی نایاسایم نەکردووە، کارەکانی رۆژی دوو شەممەم هەمووی رێکخستبوو و هەندێك کاتم گەڵ هاورێکانم بەسەر برد لە کاتی پشووی هەفتەدا،" مارین وتی.

لێپرسینەوە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیلەندا لە سەر دانسکردنی لەگەڵ هاورێکانی لە رۆژی پشووی فەرمی لە کاتێکدایە کە کۆمەڵگای مەدەنی و سیاسی و نەتەو یەگرتووەکان بێدەنگە بەرامبەر هەموو ئەو کارە نامرۆڤانەی سەرۆک کۆماری تورکیا دەیکات بەرامبەر بە کوردانی رۆژئاوا و تەنانەت پلانی درێژ خایەنیشی لەگەڵ دادێڕیژن.

لە کاتێکدایە کە چاوپۆشی بەرامبەر بە ناهەقییەکانی تاڵیبان دەکرێت بەرامبەر ئافرەت و خەڵکی ئەفغانستان. یان کاتێک کە شەری ئۆکرانیا و ڕووسیا بۆ ماوەی شەش مانگە بەردەوامە و هیچ چارەنووسێکی ئەم شەرە دیار نییە.

ئەم رەفتارە وەکو ئەوە وایە کە زۆربەی هونەرمەندەکان لە ژێر ناوی هونەردا هەر کارێکی نایاسایی و نەشیاو بکەن نابێتە کێشە چونکە هەنجەتی ئەوەیان هەیە کە دەڵین هونەرمەندە، و هونەرمەندەکان کاری شێتانە دەکەن و ژینگەی هونەرییان بەم شێوەیە ناشریین کردووە. زۆربەیان لە نێو ئەو ژینگەیە گەورە نابن و بە داخەوە هەست بەو بەرپرسیارێتییە ناکەن کە ئەوان نمونەی کۆمەڵی گەنجن و خەلکی چاویان لێدەکات.

لە کلتوری سیاسەت دا بە هەمان شێوە ژینگەیەك دروستکراوە کە سیاسەت بە واتای درۆ دێت، نابێت راستگۆ بیت و نابێت بە هەستەکانت بڕیار بدەیت، نابێت هەست بە مەدەنی بوونی خۆت بکەیت تەنانەت لە کاتی پشووی فەرمی نابێت وەکو مارین بیت .

ئەمە وایکردووە زۆربەی سیاسییەکان وەکو مارین بن بەڵام بە دزییەوە.

سانا مارین گەنجترین سەرۆک وەزیرانە لە جیهان و لە کابینەکەی پێنج وەزیری ئافرەت هەیە.

بەوە ناوبانگی دەرکردوا کە کولترین سەرۆک وەزیرانە بە واتەی (لە گەنجان زۆر نزیکە وەکو هاورێیەک دەیبینن)، ئەم نازناوەش لە ڕۆژنامەی ئاوتلێت بیلدی ئەڵمانی پێیدرا.

لە سیاسەتی فیلەندا بونی ئافرەت نامۆ نییە و لەگەڵ دروستبوونی پەرلەمان ژن بەژداری لە پرۆسەی سیاسی کردووە و یەکەم سەرۆک وەزیرانی ئافرەی ئانەلی تولیکی بوو لە ساڵی ٢٠٠٤ بۆ ٢٠١٩.

ئەوی سانا مارین دەیەوێت پیشانی بدات کە سیاسییەکی ئافرەتی گەنج و سەردەمیانەیە کە دەکرێت لە نێو سیاسەتی نوێ دا ئافرەت بێت، دایک بێت، گەنج بێت، هاورێ بێت، سیاسی و هونەرمەندت هەبێت، سوشیال میدیا دا بە کار بینی و باسی چالاکیکانت بکەی .

من چاوەڕێی تێستەکە ناکەم تاوەکو هەفتەیەکی تر بۆ ئەوەی راستگۆیی مارین بسەلمێنرێت کە ماددەی بێهۆشکەری نەکێشاوە، من باوەرم بە توانایەتی و باوەڕم بەوەیە کە وەکو سەرۆک وەزیرانی پولندا ماتێوش مۆرافیێسکی دەڵیت دەکرێت کاتی خۆشی بگۆزەرینێ لەگەڵ هاوڕێکانی. ئێمە دەبێت زیاتر باوەڕمان بە سەرکردەی گەنج هەبێت،  زیاتر باوەڕمان بە سەرکردەی ئافرەت هەبێت.

سەرکردەی گەنج هەبێت،  زیاتر باوەڕمان بە سەرکردەی ئافرەت هەبێت.

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.