Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 09:01

پارتی بوون له ڕووی سایکۆلۆژیاوە .

پارتییەکان کەسانی هێمنن ، کەسانێکن ئارەزووی ئاشتی دەکەن ، حەز و دڵیان بۆ چاکه و ڕەوشتی جوان دەچێت
یونس حه‌مه‌د
100%

پارتی بوون له ڕووی سایکۆلۆژیاوە .

یونس حەمەد - ئۆسلۆ

هەموو مرۆڤێک له ڕووی سایکلۆژیەوە هەستێکی هەیه که بیجوولێنێت جا ئەم هەستەیە ،له چەندین ڕووەوە پێناسە دەکرێت ،وەک دەروونناسی ڕەفتار و دەروونشیکاری لەسەر بنیات نراوە ، هەروەها دەروونناسی گشتی، کۆمەڵایەتی، پەروەردەیی،ئابووری ، پیشەسازی، نەخۆش ناسی،هەتاوەکو جوانی سەروسیما و جوانی ڕەوشت وهتد .

ئەمانه سایکۆلۆژی مرۆڤایەتین که مرۆڤ له ژیان دا پێناسەی بۆ دەکەن ! . کورد وەك سرووشت گەلێکی بێ کێشەیه ، زیاتر حەز و ئارەزووی له جوانی و سرووشت دا هەیه ،بۆیه له بنچینەدا خۆی به کەسایەتی دەزانێت ، جا له ناو کورد دا ، پارتی بوون هەیه بەواتای ئەندام یان لایەنگیری پارتی دیموکراتی کوردستان ، ئەو پارتەی بڕوای به گەل و نەتەوە و سەربەخۆیی کوردستان هەیه ،بۆیە دەبینین له ڕووی سایکلۆژییەوە پارتییەکان کەسانی هێمنن ، کەسانێکن ئارەزووی ئاشتی دەکەن ، حەز و دڵیان بۆ چاکه و ڕەوشتی جوان دەچێت ، کەم پارتی هەیه جوێن بدات ، کەم پارتی هەیه گەشبین نەبێت ، پارتیەکان هەمیشە گەشبینن چ به کوردستان وچ به مافەکانی گەلی کورد ، ئەمەش لەوەدا سەرچاوەی گرتووە  باوەڕیان به مافی خۆیان هەیه وەک گەلێکی هەمیشە ستەملێکراو . ڕەفتار مرۆڤ لەیەکەم ساتەوە پێناسە دەکات ، چ ڕەفتاری جوان یان پێچەوانەکەی بێت، وای لێهاتووە ئەگەر کەم قسەت کرد و داوای مافی خۆت بکەیت ئەوە پارتی بوونت دەخەنه پاڵ ، ئەگەر حەز و ئارەزووت بۆ سرووشتی جوانی کوردستان چوو ،ئەوە به پارتیت له قەڵەم دەدەن ، ئەگەریش بڕوات به سەربەخۆیی کوردستان هەبوو ئەوە هەر بێ سێ دوو پارتیت ، جا ئەو پایە و سیفەتانه له سایکلۆژیای پارتی بوون ڕەنگ دەداتەوە .
 وەک پێناسەیەك بۆ گەلی کورد ، دەبینرێت مرۆڤی پارتی زیاتر جدیە لەوەی شتێک به گاڵتە وەربگرێت ، پارتیەکان ڕێڕەووی پارتی بۆ ئامرازی کوردستان دەزانن ، نەوەک بۆ خۆیەتی ، بۆیە هەرکات کەسێک ئەگەر پارتی یش نەبێت داوای سەربەخۆیی کوردستان بکات پێی دەڵێن (ئەوەش بۆتە پارتی) ، ئەم حاڵەتەی دەیبینین  نزیکەی هەشتا ساڵە ڕەگی کووتاوە ، پارتی ئەگەر کاتی خۆیشی داوای مافی کەمی کردبێت ئەوە له بەرانبەردا درووشمێکی گەورەی بەرزکردۆتەوە له شۆڕشی مەزنی ئەیلول وگۆڵانی پێشکەوتنخوازدا وەک کوردستان یان نەمان به واتا ئەگەر کوردستان نەبێت مردن هەڵدەبژێرم ، ناخی مرۆڤی پارتی بۆ کوردایەتی پاك وبێگەردە ،بۆیە دەبینین له کاتی تەنگانەدا پارتی بوون دەبێتە پرسێکی گەورە بۆ کوردستان .

زۆر خەسڵەتی کوردایەتی هەیه پارتی پێی ناسراوە ، کورد به پارتی بوونەوە جوانه ،گەلی کورد پشت ئەستوورە به پارتی بۆیە درووشمە گەورەکان پارتی بەرزی دەکاتەوە.. گرینگه ئەوە بڵێین هەموومان پارتی بوونێک قەرزارین،چونکه ئەو پارتەی که ڕێبازەکەی ڕێبازی بارزانی نەمرە ،هەرگیز ناچەمێ ومێژووش شاهێدی دەدات که پارتی واتا ڕەسەنایەتی کورد وخۆنەچەماندن ، هەر بۆیە دەڵێم پیرۆزبێت وسڵاو له 76ی ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەو پارتەی ئاڵای شۆڕشی هەڵکرد .

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.