Erbil 42°C شەممە 13 ئاب 12:28

مالكی و عەباكەی سەید سەدر و كورد

100%

مالكی و عەباكەی سەید سەدر و كورد

 

گەلانی عێراق بە قۆناغێكی سەختی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی زۆر قورسدا تیدەپەڕن، ئێستە لە بەردەم تەمووزێكی زۆر ئاڵۆزدا عێراق لە سەروبەندی جوڵەی گەورەی سیاسیدایە.، لە خۆپیشاندانەكانی ساڵی رابردوو كە بە تشرینیەكانی ناوی دەركردووە، تا ئێستا ئاڵۆزیەكی گەورە هەیە و لە هەر خولەكێكیشدا بێت عێراق دەچێتە ئاستێكی دیكەوە.

 

بەنزیكەی هەفتەیەكە یەكەم جارە لە مێژووی مرۆڤایەتی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستتدا كە پەرلەمان لە دەست سیاسیەكان بێتەدەرەوە و راستەوخۆ هاووڵاتیانی وڵات خۆیان لە ناو پەرلەمانەوە قسەبكەن و خۆپیشاندان بكەن، لەگەڵ ئەوەش یادەكانی عاشورا لە موحەرەمدا بەڕێوەببەن.

 

ئێستا ملیۆنان عێراقی و تەواوی جیهان چاوەڕێی تویتەكەی سەید سەدرە،بۆ ئەوەی بزانێت چ بڕیارێك دەدات، راستیەكی روون هەیە كە زۆر كەس نایەوێت دركی پێبكات ئەویش ئەوەیە كە ئێستا شەقامی سیاسی و شەقامی ئاسایی لە عێراقدا بەدەست سەید سەدرەوەیە و هەر ئەویش بڕیارەكان دەردەكات دژی هەر لایەنێك كە بیەوێت كارەكانی لێ ئاوەژوو بكات.

 

سەید سەدر چی دەوێت؟

 

سەید سەدر هەر لەیەكەم رۆژی هەڵبژاردنەكەی عێراقەوە كە سەركەوتنی بەدەستهێنا گوتی: ئەوان جارێكی دیكە رێگە بە هیچ كەسێكی گەندەڵ نادەن  كە لە عێراقدا پلەو پایە و پۆستی هەبێت، هەروەها گوتیشی ئەو حكومەتێكی خۆماڵی عێراقی نە ئێرانی بێت و نە ئەمریكی بێت دەیەوێت بۆ گەلانی عێراق كە تێیدا هەموو پێكهاتەكان مافەكانی خۆیان وەربگرن.

 

سەید سەدر لە دواین تویتیدا باس لەوەدەكات كە  ئەو خۆپیشاندانانە دەرفەتێكی گرنگن و هەروەها دەتوانین بیانكەینە رێڕەوێك بۆ ئەوەی عێراق تێیدا گەشەبكات وبونیاد بنرێتەوە، لە راستیدا سەید سەدر هەرچی بڵێت لایەنەكانی دیكە قبوڵی ناكەن بەتایبەتی مالكی و خس علی، چونكە ئەو كارانەی سەید سەدر دەیەوێت بەدڵی مالكی و خس علی نییە بە دیوێكی دیكەدا واتە بەدڵێ ئێرن نییە، هەر لەبەر ئەوەیە دەكرێت ئەم خۆپیشاندانانە سەرەتایەكی گەورە بێت بۆ ئاڵۆزی گەورەتر لە عێراقدا.

 

چی روو دەدات

خۆپیشاندانەكان بەردەوام دەبن تا ئەو كاتەی خواستەكانی سەید سەدر لە عێراقدا جێبەجێ دەكرێن و هەروەها دەستی مالكی و خس علی لە عێراقدا نامێنێت و لاواز دەكرێن، چونكە هیچ كام لەو هێزانە نایانەوێت بێنە ژێر سێبەری عەباكەی سەید سەدرەوە، ئەوە واتە تەسلیمبوونی ئێران بە ئیرادەی سەید سەدر، كە قورسایەكی گەورە لەسەر دۆخەكە دروستدەبێت.

 

لەگەڵ ئەمەی كازمی لە پۆستی سەرۆكایەتی حكومەت بەردەوام دەبێت، سەید سەدر خواستەكانی خۆی جێبەجێ دەكات، ئەو شەرە تەنها بەوە كۆتایی دێت كە ئێرانیەكان و بیری ئێرانیزم لە عێراقدا نەمێنێت، هەروەها ئەو مەترسییە گەورەی كەلەسەر ئایندەی ئەمریكا و هاوپەیمانان هەیە لە عێراقدا نەمێنێت.

 

 

ئەگەری پێكدادانی سیاسی و سەربازی و كۆمەڵایەتی لە نێوان لایەنە شیعییە نزیك لە ئێرانیەكان و لایەنە شیعییە دور لە ئێرانیەكان رووبدات، كە هەردوولاش بانگەشەیان بۆ كردووە، ئێستا ملیۆنان شیعی ژێر باڵی سەید سەدر تەنها چاوەڕێی تویتێیكی سەید سەدرن كە پێیان بڵێت دەستپێبكەن یان پێیان بڵێت دوو ركات نوێژ بكەن و بگەڕێنەوە ماڵەوە.

 

بۆچی ئەمریكا بێدەنگە؟

ئەمریكا لەم دۆخەدا دەڵێت، ئەوان هیچ تەداخولێك لە دۆخی عێراقدا ناكەن و بۆ عێراقیەكانیان جێ هێشتووەبەڵام ئەوان داوای حكومەتێكی عێراقی دور لە ئێران و دور لە تایفییان بۆ عێراق دەوێت، ئەوەش هەمان ئەو داواكاییانەیە كە سەید سەدر دەیكات بۆ عێراقیەكان، واتە بەجۆرێك لە جۆرەكان سەید سەدر نمایندەی هەمان ئەو بۆچوونەیە كە ئەمریكا كاری لەسەر دەكات.

 

ئێستا ئەگەر داعش هێرش بكاتەسەر  هەر شوێنێكی عێراق هاوپەیمانان و ئەمریكاش هیچ شتێك ناكەن، چونكە نایانەوێت رووبەرووی ئەو ئاڵۆزییە ببنەوە و دەبێت ئەو عێراقیانەی كە خۆیان ویستیان بە فیتی ئێران ئەمریكیەكان بكەنەوە دەرەوە خۆیان شەری داعش بكەن، ئەوە بەدوردەبێت لە دۆخی هەرێمی كوردستان چونكە هەرێمی كوردستان لە دەرەوەی ئەو هاوكێشەیەدایە.

 

 

ئەمریكا دیەوێت دەستی ئێران و هەژموونی ئێران لە عێراقدا نەمێنێت، نمایندەی راستەقینەی بیری ئێرانیزم لە عێراقدا تەنها لە دەستی مالكی و خس علی و چەند كەسێكی دیكەدایە كە ئێستا سەید سەدر هێڵێ سوری بەسەر روخساریاندا هێناوە، ئەوەش وادەكات كە ئێرانییەكان زۆر لەوە نیگەران بن كە سەید سەدر دەیكات چونكە ئێرانیەكان هەرگیز عێراق جێناهێڵێن.

 

چی روودەدات

سەید سەدر وەك كوردەواری دەڵێت، بەهەڵكردنی گڵۆپی ئەمریكا قۆڵی لێ هەڵماڵیوە و دور نییە دەستی نەشوات تا ئەو كاتەی كە عێراق پاك دەكاتەوە لەو كەسانەی كە مەترسیەكی گەورەن بۆسەر عێراق وەك خۆی دەڵێت كە عێراقیان بەڵارێدا بردووە لە سێ دەیەی رابردوودا.

 

تاكە چارەسەر ئەوەیە لە دوو هەفەی داهاتوودا،مالكی و گروپەكەی  واتە لایەنی نزیك لە ئێرانیزم بچنە ژێر مەرج و داواكاریەكانی سەید سەدر، خۆ ئەگەر ئەوە نەكەن ئەوا  سەید سەدر عەباكەی رادەوەشێنێت و دسەت بۆ مۆبایلەكەی دەبات و تویتەر دەكاتەوە و ئەوەی نەبووە ببێت دەیڵێت و دەشیكات، وە ملیۆنان عێراقیش دوای بڕیارەكەی دەكەون و هێزو سوپاش پشتیوانی سەید سەدر دەكەن.

 

ئەگەریش بە پێچەوانەوەبێت ئەوا دەكرێت حكومەتێكی دیكە كە خواستی تەواوی عێراقیەكانە بێتە دیی و دەست بە كاری خزمەتگوزاری و هەر شتێكی دیكە بكات كە دەیەوێت بیكات بۆ تەواوی عێراق ئەوەش گرنگە چونكە سەدر و ئەمریكا ئەوەیان دەوێت.

 

كورد لە ئاڵۆزیەكاندا

سەرۆك بارزانی لە دواین رێگە چارەی خۆیدا بە تەواوی عێراقیەكانی گوت ئەوان شەراكەیتی راستەقینە و دەستور و یاسای عێراقیان دەوێت و دەیانەوێت عێراق بۆ هەموو عێراقیەكان  بێت، ئەمریكاش كە ئاگاداری دۆخەكەیە سەرۆك بایدن بە كازمی گوتبوو تا كێشەكانی عێراق چارەسەر دەكرێن دەبێت پرسی ئاڵۆزیەكان لە نێوان عێراق و هەرێمی كوردستاندا چارەسەر بكرێن ئەوەش بووە هۆی ئەوەی جۆرێك لە سەقامگیری دروستكردووە.

 

هەرێمی كوردستان لە تەواوی ئەو ئاڵۆزیانەدا بەسەلامەت دەمێنێتەوە و هیچ گرفتێك بۆ هەرێمی كوردستان دورست نابێت ئەگەر بەوردی بنواڕبنە هاوكێشەكە، چونكە زەمان و ئەمانی هەرێمی كوردستان لەدەست سەرۆك بارزانیدایە و  سەرۆكیش بە هەموو عێراق و جیهانی گوتووە كە كوردەكان نیازیان پاكە لە عێراقدا و بەداوی شەراكەتی راستەقینە و هاوبەشی راستەقینەدا دەگەڕێن.

 

تویتەر لە عێراق بڕیار دەدات

 

ئێستا جیهان چاوەڕێی دەستی سەید سەدرە كە بە تویتەكەی تەواوی جیهان بهەژێنێت ، عێراق لە ژێر رەحمی تویتەردایە وەك ئەمریكا لەسەردەمی سەرۆك ترەمپدا كە بە تویتەر تەواوی كارەكانی خۆی دەكرد، رۆژانێك تەواوی جیهان دەستی لەسەر  موبایلەكەی بوو نەوەك سەرۆك ترەمپ تویتێك بكات و هەموو شتێك ئاوەژوو بكاتەوە، ئێستاش هەمان سیناریۆ بۆ عێراق راستە كە هەركەسێك بیەوێت بزانێت چی روودەدا دەبێت دەستی بە مووبایلەكەیەوە بێت و چاوەڕێی رەحمەتی تویتەكانی سەید سەدر بكات.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.